دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئوسامەى كوڕی ئەخدەرى (رضي الله عنه)

ناوى ئوسامەى كوڕی ئەخدەرى شەقەریە،[1] لە بەصرە نیشتەجێ بووە.[2]

ئوسامە فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە سەبارەت بە سەردانى خەڵكێ لە شەقیرە كە چوونەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، دەڵێت كەسێكى گەورەیان تێدابوو كە ناوى ئەصرەم بوو، كۆیلەیەكى حەبەشی كڕیبوو، وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ناوى بنێ و نزاى خێری بۆ بكە، فەرمووى ناوت چیە؟ وتى ئەصرەم، فەرمووى بەڵكو ناوت زەرعەیە، فەرمووى دەتەوێ چی بێ؟وتى شوان بێ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پەنجەكانى كۆكردەوە و فەرمووى (هو عاصم، هو عاصم).[3]

گێڕانەوەى فەرموودەكە بەڵگەیە بۆ ئامادەبوونى لە خزمەت پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم)، هەروەك ئیبن حیببان دەڵێت بە موسڵمانى چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[4]



[1] - أسدالغابة، ج1، ص101.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص48.

[3] - أسدالغابة، ج1، ص101.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص48.

 3415
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.