دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئیادى مەولاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)

ئیادى مەولاى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)،[1] راجیایی هەیە لەسەر ناوەكەى، دەوترێت ناوى ئەبووذەرە، زیاتر بە كونیەكەى ناسراوە كە ئەبووسەمحە،[2] دەشوترێت ناوى زیادە.[3]

بەڵام پێدەچێت راستتر ئەوە بێت ناوى ئیادەو كونیەكەشی بە هەریەك لە ئەبووسەمح و ئەبووذەر هاتبێت، چونكە ئەبووذەر ناو نیە، بەڵكو زیاتر وەك كونیە دێت.

ئەبووسەمح دەڵێت من خزمەتكاری پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بووم، جارێك حەسەن یان حوسەین-كوڕى عەلى كوڕی ئەبووطالیب- یان هێنا بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەو منداڵەش میزی كرد بەسەر سنگیدا، ئەوانەى لەوێ ئامادە بوون ویستیان سەر سنگى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بشۆن، بەڵام ئەو فەرمووى (رشوه رشا، فإنه يغسل بول الجارية و يرش بول الغلام[4] (ئاوپرژێنی بكەن، چونكە میزی منداڵی كچ شۆردنى دەوێت  و میزی منداڵی كوڕیش ئاوپرژێنی دەوێت).

لێرەدا ئەوپەڕی خاكیبوون و میهرەبانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بەدیدەكەین كە منداڵی لەسەر سنگى خۆی داناوە، هاوكات بە قورسی نەزانیوە لەسەر خۆى منداڵێك میز بكات بەسەر سنگیدا و بارى خۆی تێكبدات، بەڵكو زۆر بە ئاسایی گرتووەو هاوەڵانیشی فێركردووە چۆن چارەسەری ئەو میزبەسەردا كردنە بكەن.

ئەو منداڵەى میزی كرد بەسەر سنگى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) كوڕ بوو، كەچی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) روونكردنەوەى دا بۆ كوڕ و كچیش.

ئەبووسەمح دواجار كوژرا، بەڵام چۆنێتی و شوێن و كاتەكەى نەزانراوە.[5]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص230.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص189.

[3] - أسد الغابة، ج6، ص165.

[4] - سنن ابي داوود، الرقم 324، سنن ابن ماجة، الرقم 523، صحيح ابن خزيمة، الرقم 284، سنن الدارقطنى، الرقم 409، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 3867، المعجم الكبير للطبرانى، الرقم 18767، المستدرك على الصحيحين، الرقم 539، صححه الذهبي في التلخيص، كما صححه شعيب الأرناؤوط، كما صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن ابن ماجة، الرقم 526.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص189.

 2210
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.