دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئیسماعیل(رضي الله عنه)

زانیارى سەبارەت بە ناو و رەچەڵەكى نیە، ناوى ئیسماعیلە، چوویە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و فەرموودەى لێ بیستووە، لە بەصرە نیشتەجێ بووە.[1]

گێڕانەوەیەك هاتووە كە ئەبووبەكرى كوڕی عومارە لە باوكیەوە هێناویەتى دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (لن يلج النار رجل صلى قبل طلوع الشمس وقبل غروبها)، (كەسێك پێش خۆر هەلآتن و پێش خۆرئاوابوون نوێژ بكات، پێ ناخاتە ناو دۆزەخەوەكەسێكى بەصری پێی وت ئایا تۆ ئەوەت بیستووە لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)؟ وتى بەڵێ، كەسەكە وتى منیش شایەتى دەدەم كە ئەوەم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بیستووە.[2]

هەریەك لە ئەبوونوعەیم و ئیبن حەجەر دەڵێن ئیبن خوزەیمە لە سەنەدەكەدا هێناویەتى كە ئەو هاوەڵە ناوى ئیسماعیل بوو، ئیبن حەجەریش دەڵێت تەنها لەم رێگەیەوە ئەو ناوە هاتووە، سەنەدەكەى صەحیحە.[3]

مەبەستى فەرموودەكە گەورەیی نوێژی بەیانی و نوێژی عەسرە كە خێر و پاداشتیان زۆر گەورەیە، وەك لە فەرموودەى تری صەحیحدا سەبارەت بە گەورەیی ئەو دوو نوێژە هاتووە (من صلى البردین دخل الجنة[4] پرسیار كرا لە ئەبوو موحەممەد، مەبەست بەو دوانە چیە؟ وتى نوێژی بەیانى و عەسر.[5]



[1] -أسد الغابة، ج1، ص123-124.

[2] - صحيح مسلم، الرقم1037، سنن أبي داود، الرقم367، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 11073، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم2026، مسند أحمد بن حنبل، الرقم17943، صحيح ابن خزيمة، الرقم319، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم4149.

[3] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1008، الإصابة في تميز الصحابة، ج1، ص 65.

[4] - صحيح البخاري، الرقم558، صحيح مسلم، الرقم1039، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم2024، مسند أحمد بن حنبل، 16407، صحيح ابن حبان، الرقم 1759، سنن الدارمي، الرقم 1443، مسند الروياني، الرقم499، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 7101.

[5] - سنن الدارمي، الرقم 1443.

 2655
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.