دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (بەڕاء) بووە

بەرائی كوڕی حەزم (رضي الله عنه)

یەعلاى كوڕی ئەشدەق دەڵێت گەیشتم بە دە لە هاوەڵانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، لەوانە بەرائی كوڕی حەزم و عەبدوڵاى كوڕی جراد كە دەیانوت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە هەر سەد وشترێك دوو جیزعەى لێ وەردەگرتین-بۆ زەكات.[1]

ئیبن حەجەر لە (الإصابة) دا دەڵێت یەعلاى كوڕی ئەشدەق یەكێكە لە لاوازە مەتروكەكان.

بەرائی كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى بەرائی كوڕی عەمری كوڕی عەبدورەحمانى كوڕی عوبەیدى خەزرەجیە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان،[2] لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كردووە.[3]

بەرائی كوڕی ئەوس(رضي الله عنه)

ناوى بەرائی كوڕی ئەوسی كوڕی خالیدە،[4] ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە.[5]

ژنەكەى ناوى خەولەى كچی مونذیرە كە بە ئوم بردە ناسراوەو شیردەرى ئیبراهیمی كوڕی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو.[6]

ئوم بەردەى كچی مونذيرى كوڕی زەیدى ئەنصارى كە ژنى بەرائى كوڕی ئەوس بوو هات بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و داواى لێكرد تا شیرپێدانى ئیبراهیمی پێ بسپێرێت، ئەم ئافرەتە ناوى خەولەى كچی مونذير بوو لە بەنى مازن، داواى كرد رۆژانە شیر بدات بە ئیبراهیم و دواتر بیباتەوە بۆ لاى ماریەى دایكی، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) بەشە دارخورمایەكى هەبوو داى بە ئوم بەردە.[7]

هەر لەبەر ئەوەیە بەرائی كوڕی ئەوس بە باوكى شیری ئیبراهیمی كوڕی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دادەنرێت.[8]

بەراء لە غەزاى ئوحود و غەزاكانى دواتریشدا بەشدار بوو.[9]

بەرائی كوڕی ئەوس لە یەكێك لە غەزاكاندا كە لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەشدارى كردبوو جڵەوى دوو ئەسپی بەدەستەوە بوو، بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێنج پشكى لە غەنیمەت دیارى كرد بۆ بەرائی كوڕی ئەوس.[10]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص278.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص279.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص279.

[4] - الاستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص153.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص277.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص277.

[7] - الاستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1 ص55،56، أسد الغابة، ج1، ص63.

[8] - أسد الغابة، ج1، ص258.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص277.

[10] - أسد الغابة، ج1، ص257.

 2303
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.