دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (جەمرە) بووە

جەمرەى كچی عەبدوڵا (رضي الله عنها)

ناوى جەمرەیە و كچی عەبدوڵاى تەمیمی یەربووعیە، هەم خۆی و هەم باوكیشی هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بون.[1]

جەمرە دەڵێت باوكم منى برد بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) نزاى بەرەكەت بكە بۆ ئەم كچەم، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) داینیشاندم و دەستى خستە سەر سەرم و نزاى بەرەكەتى بۆ كردم.[2]

ئەم ئافرەتە دواتر لە كووفە نیشتەجێ بوو.[3]

 

جەمرەى كچی قوحافە (رضي الله عنها)

ناوى جەمرەیە و كچی قوحافەى كیندیە،[4] كچێكی هەبوو بە ناوى ئومموكلثوم كە فەرموودەى لە دایكیەوە گێڕاوەتەوە.[5]

جەمرە دەڵێت لە حەجى ماڵئاواییدا لەگەڵ ئومموسەلەمەدا بووم و گوێم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو دەیفەرموو ئەى ئوممەتە خۆشەویستەكەم ئایا گەیاندم پێتان؟ جا كوڕێكی جەمرە وتى دایە گیان ئەوە چیە دایكی بانگ دەكات؟ منیش وتم كوڕی شیرینم مەبەستى ئوممەتەكەیەتى، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (ألا إن أعراضكم و أموالكم و دماءكم عليكم حرام، كحرمة يومكم هذا، في بلدكم هذا، في شهركم هذا[6] (وریابن ئابڕوو و سامان و خوێنتان لەیەكتر حەرامە وەك حەرامى ئەم رۆژەتان، لەم خاكەتاندا و لەم مانگەتاندا).

جەمرەى كچی نوعمان (رضي الله عنها)

ناوى جەمرەى كچی نوعمانى عەدەویە، ئەم ئافرەتە فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوەو دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى كرد موو و خوێن بخرێنە ژێر خاك.[7]

 

جەمرەى كوڕی عەوف(رضي الله عنه)

ناوى جەمرەى كوڕی عەوفە، كونیەكەى ئەبوویەزیدە، لەو هاوەڵانە ئەژمار دەكرێت كە دواتر لە فەلەستین نیشتەجێ بووە، كوڕێكى هەبوو بە ناوى یەزید كە فەرموودەى گێڕاوەتەوە، برایەكیشی هەبوو بە ناوى حورەيث.[8]

یەزید دەڵێت لەگەڵ جەمرەى باوكم چووم بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتمان دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەرى خواش (صلى الله عليه وسلم) نزاى بۆ كرد و دەستى هێنا بەسەر سنگیدا،[9]نزاى بەرەكەتیشی بۆ كرد.[10]

 

جەمرەى كوڕی نوعمان (رضي الله عنه)

ناوى جەمرەى كوڕی نوعمانى كوڕی هەوەذەی كوڕی مالیكی كوڕی سەمعانى عوذریە، یەكەم كەس بوو لە حیجازدا صەدەقەو زەكاتى هۆزەكەى خۆی بردە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)،[11] چوونەكەشی لەگەڵ وەفدێكی دوانزە كەسیدا بوو كە لە مانگى صەفەرى ساڵی نۆی كۆچیدا بوو.[12]

جەمرە گەورەى هۆزەكەى خۆی بووە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوچەیەكى بۆ بڕیەوەو ئەویش تا وەفاتى كرد لەوێ مایەوە.[13]



[1] - أسد الغابة، ج7، ص 56.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 554.

[3] - أسد الغابة، ج7، ص 56.

[4] - أسد الغابة، ج7، ص 57.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 554.

[6] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 20382، أسد الغابة، ج7، ص 57.

[7] - أسد الغابة، ج7، ص 57.

[8] - أسد الغابة، ج1، ص 430.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 496.

[10] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1626.

[11] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 356.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 73.

[13] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 356، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 497.

 3559
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.