دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ماوەى هاوەڵان

 

زانایان لەسەر ئەوە كۆكن كە هەركەس دواى سەدساڵ لە وەفاتى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بانگەشەی هاوەڵبوونى كردبێت بڕواى پێ نەكەن،[1] ئەوەش لەبەر ئەو فەرموودەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كە مانگێ بەر لە مردنى فەرمووى(أرأيتكم ليلتكم هذه فإن على رأس مائة سنة منها لا يبقى على وجه الأرض ممن هو اليوم عليها أحد)،[2] واتە(ئەمشەوتان ئەبینن، لەمشەوەوە تا سەد ساڵى تر لەم سەرزەویەدا یەك كەس نامێنێ كە ئەمرۆ لەسەریەتى).

ئیمامى ذەهەبی دەڵێت: كۆتا هاوەڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كە كۆچی دوایی كرد ئەنەسی كوڕی مالیك بوو.[3]

سەبارەت بە كاتى وەفاتى ئەنەسى كوڕی مالیك چەند رایەك هەیە، رایەك دەڵێت لە ساڵی نەوەدى كۆچیدا وەفاتى كردووە، رایەكى تر دەڵێت لە ساڵی نەوەدو یەكى كۆچی بووە، رایەكى تر دەڵێت لە ساڵی نەوەدو سێی كۆچی بووە،[4] كاتێ كۆچی دوایی كرد تەمەنى نەوەدو نۆ ساڵ بوو، رایەكى تر دەڵێت بەڵكو تەمەنى سەدو یەك ساڵ بوو، رایەكى تر دەڵێت بەڵكو سەدو حەوت ساڵ بوو،[5] یان دەوترێت نەوەدو شەش ساڵ بوو،[6] یان دەوترێ سەدو بیست ساڵ بوو، بەڵام ئیبن ئەثير وەڵامى ئەو قسانە دەداتەوەو دەڵێت ئەو تەمەنە زۆر وتانە راست نین چونكە كاتێ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كۆچی كرد بۆ مەدینە ئەنەس تەمەنى دە ساڵان بووە، زیاترین بۆچوونیش لەسەر ساڵی وەفاتى هاتووە ساڵی نەوەدو سێی كۆچى بووە، كە بەو پێیە زۆرترین ئەگەر بۆ تەمەنى سەدو سێ ساڵە.[7]

ئیمامى ذەهەبی راى راستتر دێنێت كە تەمەنى سەدو سێ ساڵ بووەو لە ساڵی نەوەدو سێی كۆچی وەفاتى كردووە.[8]

 



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص8-9.

[2] - صحيح البخاري، الرقم 115 و 549 و 585، صحيح مسلم 4709، صحيح ابن حبان، الرقم 3041، سنن أبو داود، الرقم 3805، سنن الترمذي، الجامع الصحيح، الرقم 2229، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 5698، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 1976، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 5441 و 5839، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 12883.

[3] -  تاريخ الإسلام للذهبي، ج6، ص289.

[4] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص110، البدايةو النهاية لابن كثير، ج5، ص332.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص127- 128.

[6] - البدايةو النهاية لابن كثير، ج5، ص332.

[7] - أسد الغابة، ج1، ص194.

[8] - سير أعلام النبلاء للذهبي، ج3، ص406.

 
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.