دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  چینەكانی هاوەڵان

ئەو كەسانەى لەسەر ژیانى هاوەڵان نوسیویانە هەركامەو بەجۆرێك دابەشكارى دەكەن بۆ چینەكانى هاوەڵان، هەیانە پێشینەى موسڵمان بوون بەمەرج دەگرێ، هەیانە خزمەتى بالآ بە مەرج دەگرێ، ئێمەش بە كورتى چەند نموونەیەكیان لەسەر دێنین:

ئیبن سەعد بەمجۆرە دابەشیان دەكات:[1]

یەكەم: كۆچەرە بەدریەكان(بەشداربوانى بەدر).

دووەم: پشتیوانە بەدریەكان(بەشداربوانى بەدر).

سێیەم: ئەوانى زوو موسڵمان ببوون بەڵام بەشدارى بەدر نەبون.

چوارەم:ئەوانەى پێش فەتحى مەككە موسڵمان بوون.

پێنجەم: ئەوانەى دواى فەتحى مەككە موسڵمان بوون.[2]

حاكم دابەشیان دەكات بۆ دوانزە چین:

یەكەم: ئەوانەى زوو لە مەككە موسڵمان بوون وەك ئەبووبەكر و عومەر و عوسمان و عەلى(رضي الله عنهم).

دووەم: یارانى داروننەدوە.

سێیەم: ئەوانەى كۆچیان كرد بۆ حەبەشە.

چوارەم: ئەوانەى لە عەقەبە بەیعەتیان دا بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم).

پێنجەم: هاوەڵانى عەقەبەى دووەم.

شەشەم: یەكەمین ئەو كۆچەرانەى گەیشتن بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاتێ لە قوباء بوو پێش ئەوەى بێتە مەدینە.

حەوتەم: بەشداربوانى بەدر.

هەشتەم: ئەوانەى لە نێوان بەدر و حودەیبیەدا كۆچیان كرد بۆ مەدینە بۆ لاى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم).

نۆیەم: بەشداربوانى بەیعەتى ريضوان.

دەیەم: ئەوانەى لە نێوان حودەیبیە و فەتحى مەككەدا كۆچیان كرد بۆ مەدینە بۆ لاى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم).

یانزەهەم: ئەوانەى رۆژی فەتحى مەككە موسڵمان بوون.

دوانزەهەم: ئەو مندالآنەى رۆژی فەتحى مەككە و لە وتارى ماڵئاوایدا پێغەمبەریان(صلى الله عليه وسلم) بینیوە.[3]



[1] - ئەمەم لە نامەى ماجستێری خوێندكار محمود عیدان وەرگرتووە كە لە المكتبە الشاملە بلآوكراوەتەوەوو دواتر بە سەیركردنى دوو سەرچاوەكە پشتڕاستم كردەوە.

[2] - بڕوانە الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3 و 4.

[3] - الحاكم النيسابوري: معرفة علوم الحديث، ط2، دار الكتب العلمية(بيروت – 1977)، ج1، ص23.

 3151
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.