دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  پلەوپایەى هاوەڵانى پێش فەتحى مەككەو پاش فەتح(رضي الله عنهم):

خواى گەورە دەفەرموێت:  (لا يَسْتَوِي مِنْكُمْ مَنْ أَنْفَقَ مِنْ قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ أُولَئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِنَ الَّذِينَ أَنْفَقُوا مِنْ بَعْدُ وَقَاتَلُوا وَكُلاً وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ).[1]

واتە:(یەكسان نین لە ئێە ئەوانەتان كە پێش فەتحى مەككە بەخشیتان و جەنگتان كرد، ئەوانەپاداشتیان زۆر گەورەترە لەوانەى دواى فەتحى مەككە بەخشییان و جەنگیان كرد، وە هەمووشیان-هەموو هاوەڵان- خوا بەڵێنى چاكەى پێداون، خواش زانا و ئاگادارە بەوەى دەیكەن).

ئەگەرچی هاوەڵانى پێش فەتحى مەككە پاداشتیان زۆر زیاترە بەڵام خوا بەڵێنى چاكەى داوە بە هەردوو دەستەكە، بۆیە قسەكردنى هەندێ دەستە لەسەر هاوەڵانى پاش فەتحى مەككە و تانەلێدانیان لە گەمژەیی عەقڵیان یان بێمتمانەبوونیانە بە راستی قورئان، ئەگەرنا چۆن دەوێرن بەرامبەر بەڵێنى خوا بدوێن كاتێ دەفەرموێت(و كلا وعد الله الحسنى)، ئەو هاوەڵانە بەراستى باوەڕیان هێنا و بوونە هاوەڵ و خزمەتی گەورەیان بە ئیسلام كرد و بەشدارى سەنگەر و مینبەرەكانیش بوون، چەندێكیان شەهید بوون.

هەروەها پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە برایەتى نێوان كۆچەران و پشتیوانان و نێوان هاوەڵانى دواى فەتحى مەككە و پلەوپایەیان دەفەرموێت(المهاجرون و الأنصار بعضهم أولياء بعض في الدنيا و الآخرة و الطلقاء من قريش و العتقاء من ثقيف بعضهم أولياء بعض في الدنيا و الآخرة[2] (كۆچەران و پشتیوانان لە دنیا و دوارۆژدا دۆست و هاودەمى یەكترن، تولەقاى قورەیش و ئازادكراوانى ثهقیفیش لە دنیا و دوارۆژدا دۆست و هاودەمى یەكترن).



[1] - الحديد: 10.

[2] - صحيح ابن حبان، الرقم 7367، مسندأحمد بن حنبل، الرقم 18799، المعجم الكبير للطبراني، الرقم2236، المستدرك على الصحيحين، الرقم، و صححه الذهبى.

 2567
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.