دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (روشەید) بووە

روشەیدى موزەنى (رضي الله عنه)

ناوى روشەیدى موزەنیەو كونیەكەى ئەبوو عومەیرەیە، دواتر لە میصر نیشتەجێ بوو.[1] روشەید دەڵێت: ئێمە كاتێك بچووینایە بۆ غەزا جەنگمان نەدەكرد تا پرسیارمان لە بەرامبەر دەكرد كەس لە ئێوە پەنا نەدراوە؟.[2]

روشەیدی فارسی (رضي الله عنه)

ناوى روشەیدى فارسیەو مەولاى بەنى موعاویە بووە لە پشتیوانەكان، یەكێك بووە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود، لە غەزاكەدا یەكێك لە بێباوەڕەكانى كوشت، كاتێك لێیدا وتى بگرە من روشەیدی فارسیم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە كونیەى ئەبوو عەبدوڵا بانگى كرد.[3]

روشەیدی كوڕی مالیك(رضي الله عنه)

ناوى روشەیدی كوڕی مالیكەو كونیەكەى ئەبوو عەمیرەیە، روشەید دەڵێت: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاتێك شتێكی بۆ دەهێنرا پرسیارى دەكرد ئایا ئەوە زەكاتە یان دیاریە، ئەگەر بیانوتایە زەكاتە نەیدەخوارد، ئەگەریش بیانوتایە دیاریە دەیخوارد.[4]

روشەید دەڵێت: رۆژێك لە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دانیشتبووین كە پیاوێك بڕێ خورماى هێنا و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى:  ئەوە چیە؟ دیاریە یان زەكاتە؟ ئەویش وتى زەكاتە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داى بە خەڵكەكە، حەسەنیش لەبەردەم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، چوو خورمایەكى هەڵگرت و خستیە دەمیەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی زانى و دەستى كرد بە دەمیدا و خورماكەى لە دەمى دەرهێنایەوەو فەرمووى: (ئێمە بنەماڵەی موحەممەد زەكات ناخۆین).[5]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 485.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 486.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 485.

[4] - سنن الترمذي، الرقم 623، قال الألباني في صحيح و ضعيف سنن الترمذي، الرقم 656 حسن صحيح.

[5] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 4492، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2475.

 632
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.