دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (زەید) بووە - بەشی دووەم

زەیدى كوڕی موعەللا (رضي الله عنه)

ناوى زەیدی كوڕی موعەللایە، لە پشتیوانانە، سێ براى هەبوو بە ناوەكانى رافیع و ئەبووقەیس و عوبەید كە هەرچوار برا پێكەوە لە غەزاى بەدردا بەشدارییان كرد.[1]

زەیدى كوڕی وەدیعە(رضي الله عنه)

ناوى زەیدی كوڕی وەدیعەى كوڕی عەمرە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[2]

زەیدى كوڕی ئەزوەر (رضي الله عنه)

ناوى زەیدى كوڕی ئەزوەرى ئەسەدیە، لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كردووەو تیایدا رۆڵێكی كاراى بینی، دواتر لە جەنگەكەدا هەردوو قاچی بڕا.[3]

 

زەیدى كوڕی ئەسلەم (رضي الله عنه)

ناوى زەیدى كوڕی ئەسلەمى كوڕی ثهعلەبەی بەلویە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر، دەوترێت تا سەردەمى عەلى كوڕی ئەبووطالیب ژیاوەو لەناو سوپاى عەلیدا لە جەنگى صفیندا بەشدار بووە.[4]

 

زەیدى كوڕی ئوسەید(رضي الله عنه)

ناوى زەیدی كوڕی ئوسەیدى كوڕی حارثهى ثهقەفیە، لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[5]

زەیدى كوڕی ئیساف(رضي الله عنه)

ناوى زەیدى كوڕی ئیسافى كوڕی غەزیەیە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[6]

زەیدی كوڕی جاریە(رضي الله عنه)

ناوى زەیدی كوڕی جاریەیە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، كوڕێكی هەبوو بە ناوى عەمر كە فەرموودەى لێوە گێڕاوەتەوە.[7]

زەید دەڵێت: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە جەنگى ئوحوددا هەندێ كەسی بە بچووك دانا بۆ بەشدارى لە جەنگەكەو هەموویانى گێڕایەوە، ئەوانیش بریتی بوون لە زەیدی كوڕی جاریە-واتە خۆی- و بەرائی كوڕی عازب و زەیدی كوڕی ئەرقەم و ئەبووسەعیدی خودرى و عەبدوڵاى كوڕی عومەر و جابیری كوڕی عەبدوڵا.[8]

زەیدی كوڕی جاریە دەڵێت وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) صەلەوات دان لەسەر جەنابت چۆن بێت؟ فەرمووى:  بڵێن (اللهم بارك على محمد و على آل محمد كما باركت على إبراهيم إنك حميد مجيد).[9]

زەید لەگەڵ پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم)لە غەزاى خەیبەردا بەشدارى كرد، دواى سەردەمى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیاو پێش وەفاتى ئیبن عومەر وەفاتى كرد، كاتێك وەفاتى كرد ئیبن عومەر رەحمەتى بۆ دەنارد.[10]

زەیدی كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى زەیدی كوڕی حارثى كوڕی قەیسە، لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد.[11]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 621.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 624، سنده موضع إرسال.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 590.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 591.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 591.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 591.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 595.

[8] - السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 16548.

[9] - التاريخ الكبير، ج3، ص 383.

[10] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الاصبهاني، الرقم 2634.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 597.

 643
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.