دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  زوبەیبی كوڕی ثه علەبە(رضي الله عنه)

ناوى زوبەیبی كوڕی ثهعلەبەى كوڕی عەمرەى عەنبەریە، سەبارەت بە شوێنی دانیشتنى رایەك دەڵێت: دواتر لە دەرەوەى مەدینە دانیشتووە، رایەكیش دەڵێت لە بەصرە نیشتەجێ بووە.[1]

زوبەیب موسڵمان بووبوو، هۆزەكەشی موسڵمان بووبوون و گوێی مەڕو مالآتیشیان كەل خستبوو،[2] هێزێكی موسڵمانان دایان بەسەریاندا و چی ژن و منداڵ و شمەك هەبوو هەموویان دەستبەسەردا گرت، زوبەیبیش خێرا سوارى وشترەكەى بوو و چوویە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بە دایك و باوكمەوە بە قوربانت بم هاوەڵانت هاتون وایان كردووە بە هۆزەكەم، لەكاتێكدا موسڵمانیشن و گوێی مەڕومالآتیشیان كەل كردووە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى:  ئەی زوبەیب ئایا بەڵگەت پێیە؟ وتى بەڵێ، ئەوەبوو سەمورەى كوڕی عەمر شایەتى دا و زوبەیبیش سوێندى خوارد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (هەرچی شتی بەنیلعەنبەر هەیە بیگێڕنەوە بۆیان)، هەموو شتێكیان بۆ گێڕدرایەوە جگە لە قەیفەیەكى دایكی زوبەیب، زوبەیب چوویەوە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بە دایك و باوكمەوە بەقوربانت بم هەرچی شتە گێڕاویانەتەوە جگە لە قەیفەیەكى دایكم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئایا دەزانیت كێ هەڵیگرتووە؟ وتى بەڵێ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى:  كە خەڵكی هاتن بۆ نوێژ تۆ لەبەر دەرگاى مزگەوت دابنیشە، كە ئەو كەسەت بینی دەستى پێوەبگرە تا لە نوێژ تەواو دەبێت، ئینجا بڕیارى دادوەرى نێوان تۆ و ئەو دەدرێت، ئەویش وایكرد، كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە نوێژ بوویەوە هات بۆ لاى و فەرمووى:  ئەى زوبەیب ئەی براى بەنیلعەنبەر چیت دەوێت لە دیلەكەت؟ زوبەیبیش كڵپەی گریان گرتى و كابراى بەردا و وتى خێرم دەوێت، خوا و پێغەمبەرى خوامان دەوێت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە كابراى فەرموو (ئایا قەیفەكەى دایكی زوبەیبت پێیە؟) كابرا وتى ئەى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لاى خۆم نەماوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (شمشێرەكەى خۆتى پێبدەو چەند مشتێ خواردنیشی لەگەڵدا بدەرێ)، كابراش وایكرد،[3] پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە زوبەیب نزیك بوویەوەو دەستى هێنا بەسەر سەریدا و نزاى بۆ كرد و فەرمووى: (اللهم ارزقه العفو و العافية) (خوایە لێبورن و سەلامەتى و بێوەیی پێ ببەخشە)، دواتر زوبەیب بە شمشێرەكەیەوە چوو و شمشێرەكەى فرۆشت بە دوو ئاژەڵ، ئەو ئاژەلآنە زاوزێیان كرد تا گەیشتنە نزیكەی سەد و ئەوەندە سەر.[4]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 552.

[2] - ئەو كەلكردنەى گوێی مەڕومات نیشانەیەك بوو لەنێوان موسڵمانبواندا كە زەكایتان دەدا لەگەڵ ناموسڵماناندا و بەوە جیا دەكرانەوە.

[3] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 5159 و اللفظ له، سنن أبي داود، الرقم 3150، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 19219، ضعفه الالباني في صحيح و ضعيف سنن ابي داود، الرقم 3612.

[4] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 5159.

 1307
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.