دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  شەیخولئیسلام ئیبن تەیمیە - بەشی شەشەم - بەرهەمەكانى ئیبن تەیمیە

نووسینی: نهاد جلال حبیب الله

     بەرهەمەكانى ئیبن تەیمیە زۆرن، بەڵام ئەوەى گرفتى بەردەم  زانینى هەموو بەرهەمەكانیەتى، بریتیە لەوەى كە هەندێك لە نووسینەكانى نەماون،[1] بۆیە بەرهەمەكانى لەوانە زۆر زیاترن كە ئێمە لێرەدا  هەندێكیان دەخەینە بەرچاو:

  1. مجموعة الفتاوى: ئەمە یەكێكە لە دیارترین و بڵاوترین نووسینەكانى كە تا ئەمڕۆش لە جیهاندا خوێنەرێكى زۆرى هەیە، نووسینەكەلە شێوەى پرسیار و وەڵامدایە، پرسیار لە ئیبن تەیمیە كراوەو ئەویش وەڵامى داوەتەوە، پرسارەكانیش بوارە جیاجیاكانى بیروباوەڕو فیقه و تەفسیر و ئوصول و مەزهەب و ڕێڕەوەكان و...هتد لەخۆ دەگرێت.[2]
  2. الفتاوى الكبرى: ئەمانەش كۆمەڵێك فەتواى ترى ئیبن تەیمیەن و لە چەند بەرگێكدان، هەندێ جار بە (الدرر المضية فى فتاوى ابن تيمية) ناوى هاتووە.[3]
  3. درء تعارض العقل والنقل: ئەم كتێبە ئێستا یانزە بەرگى ماوە، لە بنەڕەتدا سێ ئەوەندە بووە، واتە زیاتر لە سی بەرگ، بەڵام دوو بەشى فەوتاوە،[4] تیایدا ئیبن تەیمیە قسە لەسەر عەقڵ و نەقڵ و پێكەوەگونجانیانو حوكمى هەركامیان دەكات.[5]
  4. منهاج السنة النبوية: لەم كتێبەیدا هەوڵدەدات بەشێوەیەكى گشتى قسە لەسەر شیعەو دەستەو تاقمەكانى و بیروباوەڕیان بكات، لە دیدێكى ڕەخنەییەوە قسەى لەسەر دەكات، ئەم نووسینەى چوار بەرگە.[6]
  5. الصارم المسلول فى الرد على شاتم الرسول: هۆكارى نووسینى ئەم كتێبە ئەوە بوو كەسێك بە ناوى عوسافى نەصرانى شایەتى لەسەر درابوو كە قسەى بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وتووە، ئیبن تەیمیەش لەگەڵ زەینەدینى فارقی لە دژى وەستان و دواجار عوساف موسڵمان بوو، ئیبن تەیمیە ئەم كتێبەى نووسی و تیایدا حوكمى ڕاشكاوانەى قسەوتن بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)ى هێناوە.[7]
  6. الجواب الصحیح لمن بدل دین المسیح: ئەم كتێبەى بە دوو ئامانج نووسی:

         یەكەم: حەزى خۆى بۆ ڕوونكردنەوەى مەسیحیەت بۆ موسڵمانان.

         دووەم: نوووسینێك لە قوبرسەوە دەربارەى ڕاستى مەسیحیەت هات، ئیبن تەیمیە بەرامبەر بەمە هەڵوێستێكى بەرگریكارى گرتەبەر و ئەم كتێبەى لە دژ نووسی و تیایدا بە چاوێكى ڕەخنەگرانە قسەى لەسەر مەسیحیەتى ئەوكات و پێشتریش كردووە.[8]

  7. الرد على المنطقيين: ئەم كتێبەى لە ئەسكەندەریە نووسی و ماوەى نووسینەكەشى لە نێوان نیوەڕۆ و عەسری ڕۆژێكدا بوو، ئەمەش لەبەر ئەوەى كەسانێكى بینیوە بە گەورە ناوى فەیلەسوفەكانیان بردووە، بەم نووسینەى هەوڵیدا وەڵامیان بداتەوە.
  8. العقيدة الواسطية: ئەم كتێبەش قسە لەسەر بیروباوەڕی ئەهلی سوننەو جەماعە دەكات و یەكێكە لەو نوسینانەى كە زۆرێك لە موسڵمانانى ئەهلی سوننە پشتى پێدەبەستن و تا ئەمڕۆش لە نێوانیاندا بڵاوە و چەندین شەرحى بۆ كراوە، نوێترینى ئەو شەرحانەش بەهەوڵی شێخ (محمد بن صالح العثيمين)كراوە. [9]
  9. الإيمان: تیایدا جیاوازى لە نێوان ئیمان و ئیسلام و زیادبوون و كەمكردنى ئیمانى كردووە، قسەشى هەیە لەسەر ئەوەى كە ئایا كاركردن دەچێتە چوارچێوەى ئیمانەوە یان نا، لەمەشدا بەڵگەى قورئان و فەرموودەو ڕاى زانایانى هێناوە و كۆتاجار ڕای خۆى نیشانداوە.[10]
  10. تنبيه الرجل العاقل على تمويه الجدل الباطل: ئەم نووسینەش دەچێتە چوارچێوەى بابەتە بیروباوەڕیەكانەوە و تیایدا ڕەخنەى لە چەند دەستەو تاقمێك گرتووە و هەوڵە ساختەكاریەكانیان بە فێڵزانى ڕێوى دەچوێنێت، ڕەخنەیەكى توند لەوە دەگرێت كەمەنتیق هێنراوەتە ناو زانستە ئیسلامیەكانەوە.[11]
  11. الكيلانية.
  12. البعلبكية.
  13. البغدادية.
  14. القادرية.
  15. الأزهرية.
  16. المصرية.
  17. الصفدية.
  18. الهلاونية .
  19. اقتضاء الصراط المستقيم.
  20. السياسة الشرعيةفي اصلاح الراعي والرعية.
  21. رفع الملام عن الائمة الاعلام.
  22. تفضيل صالح الناس على سائر الاجناس.
  23. الشفاعة .
  24. المسائل الاسكندرية في الرد على الملاحدة الاتحادية.[12]
  25. الاستغاثةو التوسل.
  26. تقرير مسائل التوحيد.
  27. أعتقاد الفرقة الناجية.
  28. الكلم الطيب.
  29. رفع الملام عن الائمة الاعلام.[13]
  30. فضائل القران.
  31. أقسام القران.
  32. أمثال القران.
  33. محنتي في مصر.
  34. الرد على الفلاسفة.
  35. التحفة العراقية في الأعمال القلبية.
  36. بيان الدليل على بطلان التحليل.
  37. شرح أول كتاب الغزنويفي أصول الدين.
  38. الرد على البكرى.
  39. الرد علي كسروان الرافظة.
  40. أبطال الكيمياء.
  41. الفتاوى المصرية.
  42. الرد على ابن عربي.
  43. الكلام على دعوة ذى النون.
  44. الكلام على ارادة الرب وقدرته.
  45. مسألة في العلو.
  46. الوسيلة.
  47. العقيدة المراكشية.
  48. الشهادة بالأستفاضة.[14]
  49. تلخيس التلبيس من تأسيس التقديس.
  50. تلبيس الجمهية في تأسيس بدعهم الكلامية.
  51. منهاج الأستقامة والأعتدال.
  52. نكاح المحلل و أبطال الحيل.[15]
  53. الدر الملتقط.
  54. الفرقان المبين بين الطلاق واليمين.
  55. أحكام الطلاق.
  56. المسائل الجزرية.
  57. المسائل المفردة.
  58. تفسير سورة الاخلاص.
  59. أثبات الكمال.[16]
  60. تفصيل الأجمال فيما تجب لله من صفات الكمال.
  61. العقيدة الحموية.
  62. العقيدة التدمرية.
  63. عقيدة أهل السنة والجماعة.
  64. الواسطة بين الحق والخلق.
  65. معالم الوصول في تفنيد قول الفلاسفة والقراطسة في كذب الانبياء في بعض الاحيان.
  66. رسالة القضاء والقدر.
  67. الوصية الصغرىفي الدين والدنيا.
  68. معتقدات أهل الضلال.
  69. تخجيل اهل الانجيل.
  70. المسئلة النصيرية.[17]
  71. محبة الله للعبد.
  72. التحفة العراقية.
  73. العلم المحكم.[18]
  74. التوسل الوسيلة.
  75. الوصية الكبرى في بيان الغرقة الناجية.
  76. مسئلة الكنائس.
  77. نقض المنطق.
  78. الرد على الحلوية و الاتحادية.
  79. ابطال قول الفلاسفة باثبات الجواهر العقلية.
  80. نقد تأسيس الجهمية.
  81. بغية المرتاد في الرد على الفلاسفة والقرامطة والباطنية.
  82. شرح حديث النزول.
  83. معارج الوصول.
  84. رسالة الاكيل في المتشابه والتأويل.
  85. بيان الهدي من الظلال.
  86. جوامع السياسة الألهية.[19]
  87. تحريم السماع.قيم22
  88. التحرير في مسألة الخضر.
  89. امراض القلوب و شفائها.
  90. ابطال قول الفلاسفة بقدم العالم.
  91. الصعيدية.
  92. شرح مسائل من الاربعين للرازي.
  93. الاربلية.
  94. توحيد الفلاسفة على نظم ابن سينا.
  95. الحوفية.
  96. شرح العمدة.
  97. شرح المحرر.[20]

 

 

 

 

نامەكانى:

  1. نامەى( المدنیە).
  2. نامەى میصرى.
  3. بۆ خەڵكى بەغداد.
  4. بۆ خەڵكى عێراق.
  5. بۆ خەڵكى بەسرە.[21]
  6. بۆ دیمەشق.
  7. بۆ دایكى.
  8. بۆ پاشاى میصر (سوڵتان ناسرى مەملووكى).[22]
  9. بۆ پاشاى قوبرس.
  10. بۆ بەحرەین و پاشاكانى عەرەب.
  11. بۆ پاشاى حەما.
  12. بۆ ماڵى شێخ جاكیر.
  13. بۆ شێخ عدى كوڕى موسافیر.
  14. بۆ دادوەر سروجى حەنەفى.[23]

بەرهەمەكانى ئیبن تەیمیە لەمانە زیاترن و ئەگەر بە وردەكاریەوە بە ناو سەرچاوەكاندا بگەڕیین چەندین نووسینى ترى بەردەست دەكەون.

( تایبەتمەندى نووسینەكانى ئیبن تەیمیە)

     نووسینەكانى ئیبن تەیمیە كۆمەڵێك  سیفەت و تایبەتمەندییان تێدایە كە  پێویستە هەڵوەستەى لەسەر بكەین، لەوانە:

  • 1-ڕوونبێژى: ئیبن تەیمیە لە نووسینەكانیدا هەوڵنادات پێچ وپەنا و ئاڵۆزى بەكاربهێنێت، بەڵكو بە شێوازێكى ڕوون بابەتەكە دەخاتە بەرچاو تا زۆرینە لێی تێبگەن.[24]
  • 2-ڕاشكاوى: ئەو كەسەى نووسینەكانى بخوێنێتەوە، دەبینێت ڕاشكاوانە ڕای خۆی دەڵێت و هەوڵنادات خۆى لە بابەت دەرباز بكات، لەسەر ئەمەش چەند جار ئازارى چەشتووە.[25]
  • 3-پێش هەموو شتێك بەڵگەى قورئان دەهێنێتەوە، پاشان تا دەتوانێت فەرموودەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و ڕای هاوەڵان و زانایان دێنێت و ڕاجیاوازەكانیش دەخاتە بەردەست.[26]
  • 4-دوورەپەرێزى لە دەمارگیرى مەزهەبی: ئەو پێی وایە هەر ڕایەكى مەزهەبێك لەگەڵ قورئان وسوننەت و ئیجماعدا بگونجێت دروستە، هەروەها هەوڵیداوە نەكەوێتە پاڵ مەزهەبێك و ڕاشكاوانەش ئەوەى دەربڕیوە.[27]
  • 5-تێڕامانى هزرى و وردبوونەوەى زۆر قووڵلە بابەتدا: بۆیە توانى بەرامبەر بە ڕەوتە ئایینى و هزرى و سیاسی و كۆمەڵایەتیە جیاجیاكان بوەستێت.[28]
  • 6-دوورودرێژى: یەكێك لەسیفەتەكانى نووسینەكانى بریتیە لەوەى بۆ بابەتێك دوورودرێژیەكى وا بەكاردێنێت كە خوێنەر تووشی بێزاربوون دەكات.[29]
  • 7-دووبارەكردنەوە: هەندێك جار لە یەكنووسیندا بابەتێك چەندبارە دەكاتەوە.[30]
  • 8-خەسڵەتى ئەدەبى لە نووسینەكانیدا بەدیدەكرێت.[31]
  • 9-جۆراوجۆرى بابەتەكان: ئیبن تەیمیە تەنها لە بوارێكى دیاریكراودا نەینووسیوە، بەڵكو لە پاڵ تەفسیرو شەرحى فەرموودەدا لە فیقه و ئوصول و بیروباوەڕو فەلسەفەو كەلام و مەنتیق و سیاسەت و...هتد.دا نووسینى هەیە.[32]


[1]- سالم: س.پ، ل23.

[2]- برِوانة: ابن تيمية: مجموع الفتاوى.

[3]- ابن عبدالوهاب: س.پ، ل78.

[4]- سالم: س.پ، ل23.

[5]- برِوانة: ابن تيمية: درء تعارض العقل والنقل.

[6]- برِوانة: ابن تيمية: منهاج السنة النبوية.

[7]- الندوى: س.پ، ج2، ل457.

[8]- أبوزهرة: س.پ، ل410-411.

[9]- برِوانة: ابن عثيمين: شرح العقيدة الواسطية، ط1، دار ابن الهيثم، (القاهرة/2002م)، ل30-40، 65، 111، 167.

[10] - أبوزهرة: س.پ، ل408.

[11]- هـ.س.

[12]- ابن عبدالوهاب: س.پ، ل77-91.

[13]- البزار: س.پ، ل587-588.

[14]- ابن عبدالوهاب: س.پ، ل77-91.

[15]- الكرمي: س.پ، ل336.

[16]- البزار: س.پ، ل587-588.

[17]- سعيد عبدالعظيم: منهج شيح الإسلام ابن تيمية التجديدي السلفي و دعوته الإصلاحية، ط1، دار العقيدة، (القاهرة:1999م)، ص192-195.

[18]- ابن القيم: مؤلفات ابن تيمية، ط1، دار الكتاب العربي، (بيروت/1985)، ص21-22.

[19]- عبدالعظيم: س.پ، ل192-195.

[20]- ابن القيم: س.پ، ل 21-26.

[21]- هـ.س.

[22]- ابن عبدالوهاب: س.پ، ل141، 168،170.

[23]- ابن قيم: س.پ، ل30.

[24]- أبوزهرة: س.پ، ل 416.

[25]- الندوى: س.پ، ج2، ل537.

[26]- الكرمي: س.پ، ل349-350.

[27]-  الحسامى: س.پ، ل305.

[28]- أبوزهرة: س.پ، ل 416.

[29]- الندوى: س.پ، ج2، ل545.

[30]- ابوزهرة: س.پ، ل 417.

[31]- الندوى: س.پ، ل 545.

[32]- هـس، ل544.

 
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.