دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (سەليط) بووە

سەليطى كوڕی ثابت (رضي الله عنه)

ناوى سەليطى كوڕی ثابتى كوڕی وەقشە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود و لەو غەزایەشدا شەهید بووە.[1]

سەليطى كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى سەليطى كوڕی حارثى هیلالیە، براى شیری مەیموونەى خێزانى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم).[2]

سەليطى كوڕی سەليطى (رضي الله عنه)

ناوى سەليطى كوڕی سەليطى كوڕی عەمرە، خۆی و دایكی و باوكیشی هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون و لە كۆچەرانى حەبەشە بوون، سەليط لە حەبەشە لەدایك بوو، لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد.[3]

سەليطى كوڕی سوفیان (رضي الله عنه)

ناوى سەليطى كوڕی سوفیانى كوڕی خالیدى ئەسلەمیە، یەكێكە لەو هاوەڵانەى كە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لە رۆژی ئوحوددا ناردنى تا هەواڵی دوژمن وەربگرن.[4]

سەليطى كوڕی عەمرى قوڕەیشی (رضي الله عنه)

ناوى سەليطى كوڕی عەمرى كوڕی عەبدشەمسە، دایكی ناوى خەولەى كچی عەمرە كە خەڵكی یەمەن بوو،[5] ئەم هاوەڵە زۆر زوو لە مەككە موسڵمان بوو، لە كۆچی حەبەشەدا بەشدار بوو و دواتر گەڕایەوە بۆ مەككەو دواتر كۆچی كرد بۆ مەدینە، لەوێ لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد، دواتر لە سەردەمى نێردراوانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ لاى پاشاكان، سەليط یەكێك بوو لە نێردراوەكان، لە جەنگى یەمامەدا شەهید بوو.[6]

ئیبن سەعد دەڵێت سەليط لە كۆچی دووەمى حەبەشەدا بەشدار بووە،[7] بەو پێیە بێت بەشدارى غەزاى بەدرى نەكردووەو تا پاش فەتحى خەیبەر نەگەڕاوەتەوە مەدینە.

 

 

سەليطى كوڕی عەمرى كوڕی زەید(رضي الله عنه)

ناوى سەليطى كوڕی عەمرى كوڕی زەیدە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود و تیایدا شەهید بووە.[8]

سەليطى كوڕی عەمرى ئەنصارى (رضي الله عنه)

ناوى سەليطى كوڕی عەمرە، لە پشتیوانانە، هاودەم بە ئەبووداوودى مازنی ویستیان ئامادەى بەیعەتى عەقەبە بن، بەڵام دواكەوتبوون، دواتر چوون و بەیعەتیان دا بە ئەسعەدى كوڕی زورارە.[9]

سەليطى كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى سەليطى كوڕی قەیسی كوڕی عەمرە، لە پشتیوانانە لە بەنى نەججار، دایكی ناوى زوغەیبەى كچی زورارەیە، واتە سەليط خوشكەزاى ئەسعەدى كوڕی زورارەیە،[10] سەليط ژنێكی هەبوو بە ناوى سوخەیلەى كچی صیممە كە منداڵێكی لێی هەبوو.[11]

سەليط كە موسڵمان بوو، هاودەم بە ئەبووصرمە بتەكانى بەنى عەددیان دەشكاند[12] بەو هیوایەى خەڵكی بێتوانایی بتەكانیان بۆ دەربكەوێت.

سەليط یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر، دواتریش لە هەموو غەزاكانى تردا بەشدارى كرد.[13]

سەليط لە جەنگى جیسر ئەبووعوبەیددا شەهید بوو.[14]



[1] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6377.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 160.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 161.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 161.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 203.

[6] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 203.

[7] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 203.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 163.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 163.

[10] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 512.

[11] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 512.

[12] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 512.

[13] - أسد الغابة، ج2، ص 513.

[14] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 512.

 640
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.