دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (سوفیان) بووە

سوفیانى ثهقەفى (رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی قەیسی كوڕی ئەبانە و لە ثهقەفیەكانە.

دایكی ناوى ناوى روقەیقەى ثهقەفیە، هاوسەری قەیسی كوڕی ئەبانە، سوفیان برایەكى هەبوو بە ناوى وەهب و خوشكێكیشی هەبوو بە ناوى ئومەیمە.[1]

روقەیقەى دایكی دەڵێت كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هات بۆ طائیف تا بانگەواز بگەیەنێت، هات بۆ لاى من و منیش بڕێك خواردنەوەم بۆ برد، فەرمووى (ئەی روقەیقە تاغووتى ئەوان مەپەرستەو نوێژی بۆ مەكە)، منیش وتم دەی دەمكوژن، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (دەى ئەگەر پێیان وتیت بڵێ پەروەردگارم پەروەردگارى ئەو تاغووتەیە، كە نوێژت كرد پشت بكەرە ئەو تاغووتە)، دواى ئەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوویە دەرەوە، پاش موسڵمانبوونى هۆزى ثهقیف، ئەو دوو كوڕەى روقەیقە چوونە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى دایكتان چی كرد؟ ئەوانیش وتیان هەر بەو جۆرەیە كە تۆ جێتهێشت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى دایكتان موسڵمان بوو.[2]

 

سوفیانى كوڕی ثابت (رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی ثابتە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى رووداوى بیئر مەعوونەو تیایدا شەهید بوو.[3]

سوفیانى كوڕی حاطيب(رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی حاطيبى كوڕی ئومەییەیە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود، لە رووداوى بیئر مەعوونەدا شەهید بوو.[4]

سوفیانى كوڕی سەهل(رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی سەهلەو باسی لە فەرموودەیەكدا هاتووە كە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (یا سفیان بن سهل لا تسبل فإن الله لا یحب المسبلین)،[5] (ئەی سوفیانى كوڕی سەهل جلەكەت درێژ مەكەرەوە بۆ خوار قولەپێت، چونكە خوا ئەو كەسانەى خۆش ناوێت كە جلیان بۆ خوار قولەپێیان درێژ دەكەنەوە).

سوفیانى كوڕی عەبدوڵا (رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی رەبیعەیە، چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[6]

سوفیان دەڵێت وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) شتێكم پێ بڵێ تا دەستی پێوەبگرم و پابەندى بم، ئەویش فەرمووى (بڵێ پەروەردگارم ئەلآیە و دواتر لەسەری بەردەوام بە) وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) چ شتێك هەیە ترست زۆرە لێی زیانى هەبێت بۆم؟ فەرمووى (ئەمە) ئاماژەی كرد بۆ زمانى.[7]

سوفیان یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى حونەین، بەڵام بەشداریەكەى لە سوپاى دوژمندا بوو نەك لە سوپاى موسڵماناندا، لەو غەزایەدا عوثمانى براى كوژرا، دواتر كە سوفیان رزگارى بوو موسڵمان بوو.[8]

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ماوەیەك ئەوی وەك بەرپرسی طائیف دانا، دواتریش لە سەردەمى عومەرى كوڕی خەططابدا كاربەدەستی خەلیفە بوو لەسەر زەكاتى طائیف.[9]

سوفیانى كوڕی عوذەیل(رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی عوذەیلەو لە بەنى تەمیمە، چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە، كوڕێكی هەبوو بە ناوى قەیس كە كاتێك باوكى چوو بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، وتى باوكە گیان دەرفەتم بدە با منیش لەگەڵت بێم بۆ خزمەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، سوفیان وتى دەگەڕێینەوە.[10]

سوفیانى كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی قەیسى كوڕی حارثى قوڕەیشیە، لە مەككە موسڵمان بوو و كۆچی كرد بۆ مەدینە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان سوفیانى كوڕی قەیس و حارثى كوڕی عەبدولموطهلیبەوە.[11]

 

سوفیانى كوڕی مەعمەر (رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی مەعمەرى كوڕی حەبیبى جومەحیە و یەكێكە لە كۆچەرانى حەبەشە.[12]

سوفیان ژنێكی هەبوو بە ناوى حەسەنە، حەسەنە لەم مێردەى هەریەك لە خالید و جونادەى هەبوو، ئینجا سوفیان كۆچی كرد بۆ حەبەشەو ئەو دوو منداڵەشی لەگەڵ خۆی برد هاودەم بە حەسەنەى ژنی و شورەحبیلی كوڕی حەسەنە كە براى دایكیی خالید و جونادە بوو، بەڵام رایەكى تر دەڵێت سوفیان براى دایكیی شورەحبیل بووە،[13] ئیبن ئەثير هێناویەتى كە برا دایكیەكانى بریتی بوون لە جابیر و جونادە، سوفیانیش لە مەككە دایكی شورەحبیلی بەهاوسەرگرتووە.[14]

ئیبن ئەثير دەڵێت حەسەنە سەرەتا شووی كردووە بە عەبدوڵا و شورەحبیلی بووە، ئینجا شووی كردووە بە سوفیان.[15]

سوفیان و هەردوو كوڕەكەشی دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیان و لە سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططابدا كۆچی دواییان كرد.[16]

سوفیانى كوڕی نەسر (رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی نەسرە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[17]

سوفیانى كوڕی وەهب(رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی وەهبی خەوەلانیە، هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو.[18]

سوفیانى كوڕی وەهب دەڵێت موعاذى كوڕی جەبەل هات بۆ یەمەن بۆ لامان و وتى من نێردراوى پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) تا پێتان بڵێم خوا بپەرستن و هاوەڵی بۆ بڕیار مەدەن، گوێڕایەڵم بن لە چاكەدا، سەرەنجام بۆ لاى خوایە و بەهەشت و دۆزەخ هەیە، لەوێ مانەوەی هەتایی و نەمردن هەیە.[19]

سوفیان دەڵێت لە پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بیست دەیفەرموو (سەد ساڵی تر هەرچیەك لەم سەرزەویەدا بووە مردووە).[20]

سوفیان دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و یەكێك بوو لە بەشداربوانى فەتحى میصر، لە سەردەمى عەبدولعەزیزی كوڕی مەڕواندا والى ئەفریقیا بوو و دواجار لە ساڵی هەشتاو دووى كۆچیدا وەفاتى كرد.[21]

سوفیان دەڵێت لەگەڵ عومەرى كوڕی خەططابدا چووم بۆ شام، ئەهلى ذیممە وتیان تۆ لەسەرت واجب كردوین هەنگوین بدەین بە موسڵمانان و دەستمان ناكەوێت، عومەر وتى دەى شتێك بێت بەدەردیان بخوات، ئەوانیش وتیان ئێمە خواردنەوەیەكمان هەیە لە ترێ دروستی دەكەین نزیكە لە هەنگوینەوە، عومەر وتى بیهێنن، ئەوەبوو هێنایان، عومەر پەنجەیەكى پێداكرد و لێی خوارد زۆر تیژ بوو، بڕێك ئاوى تێكرد و خواردیەوە پێی خۆش و باش بوو، ئیتر موسڵمانانیش لێیان دەخواردەوە، رۆژێك موسڵمانێك لەوەى خواردەوەو پێی سەرخۆش بوو، موسڵمانان لەسەر سەرخۆشیەكەى لێیان دا، ئەویش وتى بەخوا هەر ئەوەم خواردوەتەوە كە عومەر پێی داوین، عومەریش كە بەسەرهاتەكەى بیست هاتە ناو خەڵكەكەو وتى ئەی خەڵكینە منیش وەك ئێوە مرۆڤێكم و هیچ حەلآلێك حەرام ناكەم و هیچ حەرامێك حەلآڵ ناكەم، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كردووەو سروش نەماوە، بۆیە فەرمانى كرد واز لەو خواردنەوەیە بهێنن.[22]

سوفیانى كوڕی ئەبی زوهەیر (رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی ئەبی زوهەیری ئەزدیە، فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.[23]

سوفیان دەڵێت لە پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بیست دەیفەرموو (من اقتنى كلبا لا يغني عنه زرعا، ولا ضرعا نقص كل يوم من عمله قيراط[24] (هەركەس سەگێك راگرێت بێ ئەوەى بۆ كشتوكاڵ یان ئاژەڵدارى پێویستی بێت، ئەوە هەموو رۆژێك هێندەى قیراتێك لە كارەكانى-پاداشتی- كەم دەكات)

 

سوفیانى كوڕی ئەسەد(رضي الله عنه)

ناوى سوفیانى كوڕی ئەسەد یان كوڕی ئەسیدى حەضرەمیە.[25]

سوفیان دەڵێت لە پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بیست دەیفەرموو (كبر خيانة أن تحدث أخاك حديثا, هو لك به مصدق، وأنت به كاذب[26] (ناپاكیەكى گەورەیە كە قسەیەك بكەیت بۆ براكەت و ئەویش تۆ بە راستگۆ بزانێت، كەچی تۆ درۆی لەگەڵ بكەیت ).



[1] - أسد الغابة، ج7، ص 123.

[2] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6304، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 3099.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 122.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 122.

[5] - سنن ابن ماجة، الرقم 3571، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 17864، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 17792، ضعفه شعيب الأرناؤوط، حسنه الالباني في صحيح و ضعيف سنن ابن ماجة، الرقم 3674.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 124.

[7] - صحيح ابن حبان، الرقم 5776، سنن الدارمي، الرقم 2662، سنن ابن ماجة، الرقم 3969، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15121، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6269، المستدرك على الصحيحين، الرقم 7946، صححه الذهبي في التلخيص، صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن ابن ماجة، الرقم 3972، صححه شعيب الأرناؤوط.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 124.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 124.

[10] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص 295.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 127.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 129.

[13] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 127.

[14] - أسد الغابة، ج1، ص 372.

[15] - أسد الغابة، ج2، ص 591.

[16] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 129.

[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 130.

[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 131.

[19] - المطالب العالية لابن حجر، الرقم 2927.

[20] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6277، المستدرك على الصحيحين، الرقم 8597، صححه الذهبي في التلخيص.

[21] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 131.

[22] - المطالب العالية لابن حجر، الرقم 1876.

[23] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 122.

[24] - صحيح البخاري، الرقم 2219، صحيح مسلم، الرقم 3035، سنن ابن ماجة، الرقم 3203، سنن الدارمي، الرقم 1981، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 4663، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 21343.

[25] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 121.

[26] - سنن أبي داود، الرقم 4341،  المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6274، ضعفه الألباني في صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 4971.

 1356
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.