ئیدریس(رضي الله عنه)
ئیدریس هاودەم بە بوحەیراو ئەبرەهەو ئەشرەف و تەمام و ئەیمەن و نافع و تەمیم وەك وەفد هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[1]
ئیبن ئەثير سەبارەت بە هاتنى ئەم هاوەڵە گێڕانەوەیەك دێنێت: كاتێك موسڵمانانى حەبەشە زانییان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و موسڵمانان لە جەنگى بەدردا سەركەوتون، داوایان كرد لە نەججاشی مۆڵەتیان بدات تا بچنەوە بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ژمارەیەك لەو كەسانەى لاى نەجاشی بوون و باوەڕیان هێنابوو بە نەجاشییان وت مۆڵەت بدە بە ئێمەش با بچین بۆ لاى ئەو پێغەمبەرەو بزانین ئەو كەسەیە كە لە كتێبەكەماندا باسی كراوە؟ ئەوەبوو چوون بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و لەگەڵیدا بەشدارى ئوحود بوون، ریوایەتێ لە موقاتیل و كەسانى تریشەوە دێنێ كە وتویانە ئەوانە 40 كەس بوون، سی و دوو كەسیان لە گەڵ جەعفەرى طهیاردا هاتن، هەشت كەسیشیان لە شامەوە هاتن (بوحەیراو ئەبرەهەو ئەشرەف و تەمام و ئیدریس و ئەیمەن و نافع و تەمیم)، ئەمە گێڕانەوەى ئەبوو مووسا بوو كە ئیبن ئەثير هێناویەتى، ئیبن ئەثير دەڵێت ئەگەر مەبەستى بە بوحەیرا یەكێكی تری جیا لەو بوحەیرایە بێت كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە منداڵی بینی، ئەوە ئەگەرى هەیە ئەم هاتنى وەفدە راست بێت.[2]
ئیبن حەجەر دەڵێت وادیارە ئەوە بوحەیرایەكى تر بێ، چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوى لە خاكى شام دیوە، بەڵام ئەم بوحەیرایەیان لە حەبەشە بووە، باكوورى وڵات لەكوێ و باشوورى لەكوێ، ئاساییە دوو كەس یەك ناویان هەبێ.[3]
بەڵام بەپێی هەموو سەرچاوەكان جەعفەرى طهیار (رضي الله عنه) و موسڵمانان لە فەتحى خەیبەردا چوون بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)،[4] دیاریشە غەزاى ئوحود لەپێش فەتحى خەیبەر روویداوە، بۆیە هاتنى ئەو كەسانە لەگەڵ جەعفەرى طهیار بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەشداری كردنیان لە غەزاى ئوحوددا بەپێی سەرچاوەكان هەڵەیەو راستی تێدا نیە، دەشكرێ ئەو ئەگەرە دابنێین ئەو كەسانەى تر واتە ئەو 40 كەسە بەجیا و بەبێ جەعفەر هاتبن، وەك چۆن ئیبن حەجەر باس لەوە ناكات ئەو كەسانە لەگەڵ جەعفەردا هاتبن.[5]
[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص22.
[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص486، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1ص242، أسد الغابة، ج1ص421، سير أعلام النبلاء للذهبي، ج1ص206.
[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص22.
[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص39، أسدالغابة، ج1، ص39.
[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص39.
[8] - أسدالغابة، ج1، ص89-90، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص39، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1012، والحديث ضعيف
[9] - سنن ابن ماجة، الرقم 1551، مسند ابن أبي شيبة، الرقم599.
|