مه‌لا باقری بالك
مه‌لا باقری بالك
مامۆستا مه‌لا باقر خۆی باسی ناو و نه‌سه‌بی خۆی كردووه، ناوی: محه‌ممه‌دباقری كوڕی شێخ حسه‌ین خان ناسراو به‌ئاغای گه‌وره، كوڕی مه‌نوچه‌هرخان كوڕی حسه‌ین خان كوڕی خوسره‌و خان كوڕی محه‌ممه‌د خان كوڕی مه‌نوچه‌هرخان بووه كه له‌نه‌وه‌ی خان ئه‌حمه‌د خانی ئه‌رده‌ڵانی بوون كه كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی سه‌رده‌می خۆی بووه. ئه‌رده‌ڵانه‌كان بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری گه‌لی كورد بوون و خزمه‌تی دین و دونیای گه‌له‌كه‌ی خۆیانیان كردووه و له‌ڕووی زانست و سیاسییه‌وه ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه. دایكی مه‌لا باقر ناوی: فاتیمه‌خان كچی مه‌لا عه‌بدوڵڵای مه‌لا محه‌ممه‌دسه‌عیدی شێخولئیسلام بووه. له‌ته‌مه‌نی چوارساڵیدا دایكی وه‌فات ده‌كات و به‌بێ دایك گه‌وره‌ده‌بێت. مه‌لا باقر له‌گوندی نزار سه‌ر به‌قه‌زای كامیاران سه‌ر به‌شاری سنه، له‌ساڵی (1316كۆچی – 1899زاینی) له‌دایكبووه. چه‌ندین نازناوی هه‌بووه، له‌وانه: باڵكی، موده‌ڕڕیسی كوردستانی، غه‌ریق. نازناوی باڵكی له‌وه‌وه هاتووه كه له‌ته‌مه‌نی 26ساڵیدا چووه‌ته ئه‌و گونده كه ده كیلۆمه‌تر له‌شاری مه‌ریوانه‌وه دووره و ماوه‌یه‌كی زۆری ژیانی له‌وێ به‌سه‌ربردووه و مامۆستای ئه‌و گونده بووه، له‌به‌رئه‌وه پێیانوتووه: مه‌لا باقری بالك. هه‌روه‌ها له‌به‌ر زانایی و لێهاتوویی و شه‌رعزانییه‌وه له‌هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه سه‌ردانیان كردووه بۆ وه‌رگرتنی زانست و پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی، له‌به‌رئه‌وه پێیانوتووه: موده‌ڕڕیسی كوردستانی. مه‌لا باقر ده‌ستی هۆنراوه‌نووسینی هه‌بووه و شاعیر بووه و نازناوی شاعیرییه‌كه‌ی (غه‌ریق) بووه، كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه غه‌ریقی ده‌ریای سه‌رپێچی و تاوانه.
مه‌لا باقری بالك ساڵی (1391كۆچی – 1972زاینی) هه‌ر له گوندی بالك سه‌ر به‌ناحیه‌ی مه‌ریوان له‌كوردستانی ئێران، وه‌فاتی كردووه و له‌گۆڕستانی "پیرمحه‌ممه‌د" نێژراوه.
سه‌ره‌تای پێگه‌یشتن و به‌دوای زانست‌دا گه‌ڕانی شێخی بالك هه‌ر له‌گونده‌كه‌ی خۆیانه‌وه بووه، سیازده‌ساڵ له‌ژێر سایه‌ی باوكی‌دا ژیاوه و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا لای ده‌روێش كه‌ریم ناوێك ده‌ستی به‌خوێندنی قورئانی پیرۆز كردووه، سه‌ره‌تا به‌شێوازی حونجه كه ئه‌وكات له‌ناو فه‌قێكاندا باوبووه له‌سوره‌تی (الناس) تا سوره‌تی (قریش)ی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م خوێندووه، پاشان له سێ مانگدا هه‌موو قورئانی پیرۆزی خه‌تم كردووه.
دواتر له‌مزگه‌وتی ئه‌مین له‌شای سنه لای حاجی شێخ ئیبراهیم بنچینه‌كانی زمانی فارسی و عه‌ره‌بی خوێندووه، كتێبی گوڵستان و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌شیعره‌كانی ئه‌و كتێبه‌ی به‌چه‌ند مانگێكی كه‌م ته‌واوكردووه، دواتر كتێبی (نصاب الصبیان)ی خوێندووه. ئیتر به‌مجۆره شێخی بالكی هه‌میشه له‌خزمه‌تی باوكی‌دا بووه و هه‌رگیز لێی جیانه‌ده‌بووه و خزمه‌تی میوانه‌كانی باوكی ده‌كرد، به‌مه‌رجێك هێشتا ته‌مه‌نی بچووك بووه، تا كۆتاییه‌كانی ساڵی (1328كۆچی – 1910زاینی) باوكی كۆچی دوایی ده‌كات، به‌وه‌ش به‌ته‌واوی بێ باوك و دایك ده‌بێت.
بۆ ساڵی دواتر، ده‌چێته مزگه‌وتی فاروق له‌شاری سنه و كتێبی ته‌صریفی زنجانی و عواملی جورجانی و به‌شێك له عواملی به‌ركه‌وی لای شێخ عه‌لی ناوێك ده‌خوێنێت. له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی (1331كۆچی – 1913زاینی) ده‌ستده‌كات به‌گه‌شتی زانستی و شاری سنه به‌جێدێڵێت و ده‌چێته گونده‌كانی ناوچه‌ی "زاوه‌رۆ"، لای زانا به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك شێخ عه‌بدولسه‌لام له‌گوندی بێساران و مه‌لا ئه‌سعه‌د له‌گوندی "بۆریه‌ده‌ر" وانه‌كانی ده‌خوێنێت. له‌گوندی "زان" لای مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌شێك له‌كتێبی ئونموزج و ته‌سریفی مه‌لا عه‌لی ده‌خوێنێت، له‌گوندی "هویه" لای مه‌لا سه‌ید عینایه‌توڵڵا به‌شێك له‌كتێبی الكافیه ناسراو به‌كتێبی جامی، ده‌خوێنێت.
له‌ساڵی (1334كۆچی – 1916زاینی) مه‌لا باقر ده‌ستده‌كات به‌خوێندنی كتێبی فه‌ناری لای مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌گوندی "زان"، له‌گه‌ڵیشیدا وانه به فه‌قێی دیكه ده‌ڵێته‌وه، ئه‌وساڵه ده‌چێته‌وه خزمه‌تی مه‌لا عه‌بدوله‌سه‌لام له‌گوندی "بێساران" و له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1335كۆچی – 1917زاینی) ده‌ستده‌كات به‌كتێبی گڵه‌نبه‌وی ئاداب له‌گه‌ڵ حاشییه‌ی عه‌للامه‌ی پێنجوێنی و هه‌مووی به په‌نجا ڕۆژ ته‌واوده‌كات، پاشان به‌شێك له‌كتێبی برهانی شێخی گڵه‌نبه‌وی خوێندووه. له‌مانگی ڕه‌جه‌بی هه‌مان ساڵدا ده‌چێته حوجره‌ی گوندی بۆریه‌ده‌ر و له‌وێ ته‌شریحی ئه‌فلاك له‌ئه‌ستێره‌ناسی و فتح الـمعین لای مه‌لا ئه‌سعه‌د ده‌خوێنێت، هه‌روه‌ها ده‌ستده‌كات به‌خوێندنی هه‌ندێك كتێبی فارسی له بیركاری و ریازیاتدا و ورده‌كاریی زۆر و تێگه‌یشتنی ته‌واوی بۆ بابه‌ته‌كان ده‌بێت. پاشان ده‌چێته گوندی چۆر و له‌خزمه‌ت عه‌للامه مه‌لا محه‌ممه‌دی چۆردا ده‌خوێنێت، له‌وێ كتێبه‌كانی "لب الاصول" و "تهذيب الكلام" له‌به‌رده‌كات. هه‌روه‌ها (شرح الشمسية) به حاشییه‌كانی جورجانی ده‌خوێنێت.
شێخی بالك ده‌ڵێت: "خوالێخوشبوو سه‌یید محه‌ممه‌د دۆستێكی خوا بوو، پیاوچاك بوو، زانایه‌كی پایه‌به‌رز بوو، مۆڵه‌تی زانستیی به‌زاره‌كی به‌منی به‌نده‌ی هه‌ژار به‌خشی، مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێدام كه له وانه‌وتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بم، به‌داخه‌وه له‌مانگی ڕه‌جه‌بی ئه‌و ساڵه: سی و شه‌ش، حاجی سه‌یید محه‌ممه‌د كۆچی دوایی كرد، له‌سه‌رداوای ساداتی به‌ڕێزی چۆڕ من له‌جێی ئه‌و دانیشتم و سه‌رقاڵی وانه‌وتنه‌وه بووم".
له‌سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ڕڕه‌می ساڵی (1338كۆچی – 1920زاینی) بالكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری سنه و ده‌چێته مزگه‌وتی مه‌ولانا، له‌وێ به‌شێك له‌كتێبی (شرح التجرید الجدید) به‌حاشییه‌ی الدوانی، لای عه‌للامه مه‌ولانا محه‌ممه‌دی كوڕی مه‌ولانا حه‌فیدی نۆدشه‌یی ده‌خوێنێت، هه‌روه‌ها به‌شێك له شه‌رحی (الـموافق) لای عه‌للامه عه‌بدوڵڵای دشه‌یی ده‌خوێنێت، هه‌روه‌ها لای عه‌للامه محه‌ممه‌د ڕه‌شید به‌گی مه‌ریوانی له‌مزگه‌وتی دارولئیحسان ده‌خوێنێت، پاشان له‌مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی (1338كۆچی – 1920زاینی)دا مۆڵه‌تنامه‌ی زانستی (الاجازه العلمیه) به‌سه‌نه‌دێكی نه‌پچڕاو لای سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه وه‌رده‌گرێت بۆ وانه‌وتنه‌وه و فه‌توادان.
دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندی چۆڕ و له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، له‌وێ سه‌رقاڵی فه‌توادان و وانه‌وتنه‌وه ده‌بێت تا ساڵی (1342كۆچی – 1924زاینی)، ئه‌نجا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندی بالك و بۆماوه‌ی 49 ساڵی ڕه‌به‌ق له‌وێ سه‌رگه‌رمی فه‌توادان و وانه‌وتنه‌وه ده‌بێت له‌زانسته جۆربه‌جۆره‌كانی عه‌قڵی و نه‌قڵی و ته‌فسیر و فه‌رمووده و شه‌رع و فیقهدا، تا ڕۆژی كۆچی دوایی له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. به‌وه‌ش گوندی بالك ده‌بێته ناوه‌ند و سه‌نته‌رێكی زانستی و مه‌رجه‌عێك بۆ زانایان و فه‌توادان و سه‌دان كه‌س له‌زانایان و پیاوباشان له‌و حوجره‌یه‌ی مه‌لا باقره‌وه خوێندنیان ته‌واو كردووه، له‌حوجره و مه‌دره‌سه‌كه‌یدا مۆڵه‌تی زانستیی داوه‌ته نزیكه‌ی (300) فه‌قێ و ناوی هه‌موویانی تۆمار كردووه، كه له‌كۆتایی لیستی ناوه‌كانیاندا تا ساڵی (1968زاینی) نووسراوه: 248: مه‌لا سه‌لیم. 249: مه‌لا ئیسماعیل. 250: حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌دی بێتووشی. 251: مه‌لا محه‌ممه‌د مسته‌فا. 252: مه‌لا محه‌ممه‌دی ماسانی. 253: مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمان. 254: مه‌لا ئه‌حمه‌دی ڕۆسته‌می. 255: مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌قزی. 256: مه‌لا مه‌حمود.
مامۆستا مه‌لا باقری بالك چه‌ند نووسراوێكی هه‌یه، كه یه‌كێكیان له‌بواری زانستی فه‌رمووده‌دایه به‌ناونیشانی "تبيين الـمرام من أحاديث سيد الأنام"، كه له‌قه‌باره‌ی 693 لاپه‌ڕه‌دا چاپكراوه. شێخی بالك یه‌كێك بووه له زانایانی بواری زانستی فه‌رمووده، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس له‌كتێبی (علماؤنا في خدمة العلم والدين) له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: ""چه‌ندین فه‌قێی زیره‌ك و ناسراو به‌پایه‌داریی و زانستخوازییان له‌ده‌وری جه‌م بووبوون، به‌وپه‌ڕی منه‌تباری و ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان له‌وانه‌كانی لای ده‌یانخوێند، به جۆرێك ناوبانگی خۆی و زانسته به‌رفراوانه‌كه‌ی په‌ره‌ی سه‌ند و بڵاوبوویه‌وه تا خه‌ڵك به‌گشتی یه‌كده‌نگ بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زانسته‌ی ئه‌و، به‌هره‌ی خوایه، نه‌ك به‌ده‌ستهاتوو بێت".
جگه له‌و كتێبه‌ی باسمان كرد، كتێبێكی دیكه‌یشی هه‌یه كه شه‌رحی سه‌حیحی بوخارییه به‌زمانی فارسی، كه شه‌رحێكی ناوازه‌یه و ته‌حقیقێكی ڕێك‌وپێك كراوه كه‌موێنه‌یه1 .
آثاره العلمية.
لقد خدم العلامة البالكي الإسلام والمسلمين خدمة واسعة، وترك آثارا كبيرة في شتى العلوم، وقد تجاوزت مؤلفاته: 300 مؤلَّف، كما أشار إلى ذلك نفسه في رسالة له2 ، وطبع منها 15 مجلدًا حتى الآن، وهنا نشير إلى بعض جهوده العلمية في علم الحديث:
1-"تبيين المرام شرح أحاديث سيّد الأنام"3 .
2-شرح الأربعين النووية4 .
3-حاشية على تاج الأصول5 .
4-"در دفع ابتداع بكوشيم": وهو رسالة في الدفاع عن السنة ومحاربة البدع بالفارسية6 .
5-رسالة في ما رواه الترمذي وغيره عن أبي رزين-رضي الله عنه-"قلت: يا رسول الله أين كان ربنا قبل أن يخلق...الخ"7 .
6-شرح بعض الأحاديث المتعلقة بالحوض8 .
7-شرح حديث: "إن أعمال العباد تعرض يوم الإثنين...الخ"9 .
8-شرح ما روي عن سيدنا علي: "إن لله علومًا أربعة"10 .
9-شرح "لا تشد الرحال إلا لثلاثة مساجد...الخ"11 .
ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1اعتمد الباحث في ترجمة حياته، ونشأته، ومسيرته العلمية، وآثاره، على رسالتين وجيزتين كتب المترجم بنفسه في حياته باللغة الفارسية، الأولى طبعها ابنه الشيخ محمد عارف بعنوان: "سرطزشت زندطى عالم رباني مدرسي كُردستاني"، المشهور بـ"زندطى نامة-السيرة الذاتية"، مطبوع؛ سنة (1408ه-1998م)، بمطبعة مولوي في مدينة مريوان/كُردستان إيران؛ والرسالة الثانية، طبعها بالكومبيوتر ابنه الشيخ محمد عارف تحت عنوان: (شرح حال عالم رباني مدرس كوردستان ملا محمد باقر).
كما استفاد الباحث أيضًا من (زبدة المليح شرح بردة المديح) للملا باقر بالك، قدم له وعلق عليه الشيخ أمجد محمد زاهد الخراساني، معد للطبع؛ ورسالة (العلامة الملا محمد باقر البالكي منهجه وآراؤه الكلامية) للملا عدنان خالد رسول، غير منشورة؛ البالكي، تبيين المرام ص5.
2البالكي، شرح حال ص 28.
3مطبوع؛ في مجلد واحد، في 693ص، د.ط.ن.ت.
4مخطوط؛ موجود في مكتبة عند ابنه الأستاذ عارفي المدرسي، المجموعة السادسة ص147.
5مخطوط؛ موجود في مكتبة عند ابنه الأستاذ عارفي المدرسي.
6مخطوط؛ محفوظ برقم: (المجموعة الثانية: ص154)، في المكتبة عند ابنه.
7مخطوط؛ محفوظ برقم: (المجموعة الثانية ص1)، في المكتبة عند ابنه.
8مخطوط؛ محفوظ برقم: (المجموعة الثانية ص122)، في المكتبة عند ابنه.
9مخطوط؛ محفوظ برقم: (المجموعة الثانية ص113)، في المكتبة عند ابنه.
10مخطوط؛ محفوظ برقم:(المجموعة الثانية ص123)، في المكتبة عند ابنه.
11مخطوط؛ محفوظ برقم: (المجموعة الثانية ص131)، في المكتبة عند ابنه.
|