دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەسمائی كوڕی ریبان (رضي الله عنه)

ئیبن عەبدولبەر بە ئیبن ریان هێناویەتى، بەڵام ئیبن ئەثير بە ئیبن ریبان هێناویەتى.

ناوى ئەسمائی كوڕی ریبانى كوڕی موعاویەى كوڕی مالیكە،[1]

ئاوێ هەبوو لە خاكى ئیبن عامر كە بە عقیق ناسرابوو، جرمى و عەقیلیەكان ناكۆكییان لەسەری هەبوو، كێشەكەیان بردە لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەویش لە بەرژەوەندى جرمیەكان بڕیارى دا.[2]

پێشتر ئەسماء سەبارەت بە ملكەچبوونى تەواوى بۆ بڕیار و دادوەرى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەم شیعرەى وتبوو:

وإني أخو جرم كما قد علمتُمُ

                                               إذا اجتمعت عند النبي المجامعُ

فإن أنتم لم تقنعوا بقضائه

                                                 فإني بما قال النبي لقانعُ[3]

(من لە جرمم وەك دەزانن، كاتێ هەموو شتەكان لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كۆبوونەوە، ئەگەر ئێوە بە دادوەرى ئەو رازى نەبن، ئەوا من رازیم بەوەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموێت).

ئەمە ئاماژەیە بە ملكەچی تەواوى ئەم هاوەڵە بۆ بڕیارى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە هێشتا نازانێت بڕیارەكە لە بەرژەوەندى ئەوە یان بەرووى ئەودایە، كەچی ئەو خەڵكە دەكاتە شاهید بەسەر خۆیەوەو بەڵێن دەدات تەنانەت ئەگەر ئەوان بە بڕیارى رازى نەبن ئەو بێ ئەملاولا كردن رازیە بە بڕیارى ئەو پێشەوایەى مرۆڤایەتى، خواى گەورەش لە قورئاندا فەرموویەتى (وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلاَ مُؤْمِنَةٍ إذَا قَضَى اللهُ وَرَسُولُهُ أَمراً أَنْ يَكُونَ لَهُمْ الخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِم)[4](هیچ باوەردارێكى نێرینە یان مێینە بۆیان نیە كاتێ خواو پێغەمبەرەكەى بڕیارێكیان دا، ئەمان لە كار و بریاریاندا هەڵبژاردن و سەرپشك بوون بگرنەبەر)، ئەمە نموونەیەكى جوانە بۆ ئەمرۆى موسڵمانان تا فێربن هەموو شتێك بدەنە دەست بڕیارى قورئان و سوننەتەوە، نەوەك پێشوەختە هەنگاو بنێن و دواتر بڕواننە بڕیارى شەریعەت.



[1] - أسد الغابة، ج1، ص122.

[2] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص87.

[3] - أسد الغابة، ج1، ص123.

[4] - الأحزاب: 36.

 894
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.