دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەضبه ط (رضي الله عنه)

ئەضبه طى سەلەمى (رضي الله عنه):

كونیەكەى ئەبو حارثهیەو حارثهی كوڕی فەرموودەى لێوە گێڕاوەتەوە.[1]

فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوەو دەڵێت لە پێغەمبەرم (صلى الله عليه وسلم) بیست دەیفەرموو (اطلعت في النار فرأيت أكثر أهلها النساء[2] (سەیری ناو دۆزەخم كرد بینیم زۆربەى خەڵكەكەى ئافرەتان بوون).

ئەم فەرموودەیە بە صەحیحی لە چەند هاوەڵێكى ترەوە بە دەقی هاوشێوە و نزیك لەم دەقە گێڕدراوەتەوە.

هەریەك لە ئەبوو نوعەیم[3]و ئیبن ئەثير[4] بە جیا لە ئەضبه طى كوڕی حویەی ناوى دێنن و فەرموودەیەكى لێوە دەگێڕنەوە، بەڵام ئیبن حەجەر پێی وایە ئەم دوو ئەضبه طه هەردووكیان یەك كەسن نەك ئەوەى دوو هاوەڵی جیا بن.[5]

بەڵام لە سەنەدى هەردوو فەرموودەكەدا كە هاتووە دەبینین هەركام فەرموودەیەكیان گێڕاوەتەوەو هەركام منداڵێكیان هەیە، منداڵی یەكێكیان بە عەبدولموهەیمین هاتووەو منداڵی ئەوی تریان بە حارثه هاتووە، مەگەر بڵێین ئەو دوو منداڵە برا بن، خواش زاناترە.

 

ئەضبه طى كوڕی حویەی(رضي الله عنه):

هەریەك لە ئەبوونوعەیم و ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەریش هێناویانە، ئەویش بە پشت بەستن بە فەرموودەیەك كە لە عەبدولموهەیمنى كوڕیەوە هاتووە لە ئەضبه طى باوكیەوە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (لیس منا من لم یرحم صغیرنا و یوقر كبیرنا)،[6] (لە ئێمە نیە هەر كەس سۆزو رەحمى نەبێت بۆ بچووكمان و رێزى گەورەمان نەگرێت)، بەڵام ئیبن حەجەر ناوى باوكى بە جنى هێناوە نەك حویەی.

ئەم فەرموودەیە بە صەحیحی لە چەند هاوەڵێكى ترەوە گێڕدراوەتەوە.



[1] - أسد الغابة، ج1، ص156.

[2] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1025، أسد الغابة، ج1، ص156، الإصابة في تمييز الصحابة، 1، ص 94.

[3] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1025.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص156.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، 1، ص 94.

[6] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهانى، الرقم 1853، أسد الغابة، ج1، ص156، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 93.

 693
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.