ئەنجەشە (رضي الله عنه)
ئەنجەشەی رەش كە هاوەڵێكى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو و حەبەشی بوو و كونیەكەشی ئەبوو ماریە بوو، دەنگێكى خۆشی هەبوو، كاتێ ژنەكانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سوارى ولآخ ببوونایە ئەنجەشە جڵەوى ولآخەكەى دەگرت.[1]
لە فەرموودەیەكدا هاتووە جارێك ئەنجەشە جڵەوى ئەو سوارەى لەدەست بوو كە دایكی باوەڕدارانى لەسەر بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (ویحك یا انجشە، رویدك سوقا بالقواریر)،[2] (وریابە ئەى ئەنجەشە، لەسەرخۆ جڵەوى سوارى شووشەییەكان بگرە)، لە ریوایەتێكى تردا هاتووە پێی فەرموو (لا تكسر القواریر)،[3] (شووشەییەكان مەشكێنە).
ئیبن ئەثير دەڵێت ئەو رووداوە لە حەجى ماڵئاواییدا روویداوە.[4]
ئیبن حەجەر لە شەرحى صەحیحی بوخاریدا سەبارەت بەم فەرموودەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هێناویەتى: (رامهرمزى دەڵێت: لەبرى ئافرەتان وشەى شووشەى بەكارهێناوە لەبەر نەرمونیانى ئافرەتان و لاوازى جووڵەیان، ئافرەتان لە نەرمونیانى و جەستەلاوازیدا لە شووشە دەچن، دەوترێ واتە وەك چۆن شووشە لەسەر پشتى وشتر بێت بە نەرمى جڵەوەكە دەگریت بۆ ئافرەتانیش وابە).[5]
[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص119.
[2] - صحيح البخاري، الرقم 5802 و 5863، صحيح مسلم، الرقم 4390، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 9977، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 19386، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 11806، صحيح ابن حبان، الرقم 5881، سنن الدارمي، الرقم 2652، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 1363، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 3952.
[3] - السنن الكبرى للنسائي، الرقم 9979، صحيح ابن حبان، الرقم 5882.
[4] - أسد الغابة، ج1، ص184.
[5] - فتح الباري، ج10، ص545.
|