دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  زانایانێك كە تایبەت بە هاوەڵان نووسینیان هەیە 4- ئیبن عەبدولبەر

ئیبن عەبدولبەر


ناوی یووسفی كوڕی عەبدوڵای كوڕی موحەممەدی كوڕی عەبدولبەری قورطوبیە، كونیەكەی ئەبوو عومەر بووە، (1) زانایەكی گەورەی فەرموودەو هەڵكەوتەی ناسراوی سەردەمی خۆی بووە.
لە رۆژی هەینی بیست و پێنجی رەبیعولئاخیری ساڵی 368 كۆچی لە نیوەرۆیدا لەدایك بووە. (2)
كوڕێكی هەبووە بەناوی عەبدوڵا كە كونیەكەی ئەبوو موحەممەد بووەو یەكێك بووە لە شارەزایانی بواری ئەدەب. (3)
ئیبن عەبدولبەر لە پاش ساڵانی 383 بە دواوە بەدوای فەرموودەدا گەڕاوەو شوێنانی ناو خاكی ئەندەلوسی كردووە، ئەمەش چەند ساڵێك پێش لەدایك بوونی زانای فەرموودەناسی رۆژهەڵاتی ئیسلامی خەطیبی بەغدادی بووە. (4)
لە دیارترین مامۆستاكانی كە فەرموودەی لێوە گێڕاونەتەوە بریتین لە:
ئەبولقاسم خەلەفی كوڕی قاسم
عەبدولوارثی كوڕی سوفیان
سەعید نەصر
ئەبوو موحەممەدی كوڕی عەبدولموئمین
ئەبوو عومەری باجی و ئەبوو عومەری طلمنكی
ئەبولوەلید ئیبنولفەرضی لە ئەندەلوس
لە رۆژهەڵاتی ئیسلامیش:
ئەبولقاسم سقطی مەككی
عەبدولغەنی كوڕی سەعید
ئەبووذەری هرەوی
ئەبوو موحەممەد ئیبنونوحاسی میصری و چەندێكی تر. (5)
لەدیارترین خوێندكارەكانیشی بریتی بوون لە:
أبو العباس الدلائی
أبو محمد بن أبی قحافة
أبوالحسن بن مفوز
أبو عبد الله الحمیدی
أبو علی الغسانی
أبو بحر سفیان بن العاص و
محمد بن فتوح اڵانصاری
أبو داود سلیمان بن نجاح المقرئ (6)
زانای دادوەر ئەبولوەلیدی باجی دەڵێت: لە مەغریبی ئیسلامیدا كەس نەبووە لە بواری فەرموودەدا وەك ئەبوو عومەر ئیبن عەبدولبەر بێت. (7)
ذەهەبی دەڵێت: هەموو مامۆستاكانی كە فەرموودەی لێ وەرگرتون ناگەنە حەفتا كەس و بۆ فەرموودەش وڵاتانی نەكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا كەمتر نیە لە خەطیبی بەغدادی‌و بەیهەقی‌و ئیبن حەزم لە زۆری شارەزاییدا، بەڵكو لەوانەیە ئەو راستگۆیی‌و ئایینداری‌و چەسپاوی‌و چاكی بیروباوەڕەی لای ئەم هەبووبێت لای ئەوان هێندەی ئەم نەبووبێت، رەحمەتی خوای لێ بێت. (8)
ئیبن عەبدولبەر سەرەتا سەر بە مەزهەبی ظاهیری بوو، بەڵام زیاتر ئەوەی لەم زانایە بینراوە زیاترینی كاتی ژیانی‌و بیروراكانیشی سەر بە مەزهەبی شافیعی بووە، بەڵام ذەهەبی دەڵێت من دەڵێم ئەو بیروباوەڕی سەلەفی بووەو ئایینداری زۆر پتەو بووە. (9)
لە نووسینەكانی:
الإستیعاب فی معرفة اڵاصحاب
كتاب التمهید لما فی الموطأ من المعانی واڵاسانید
الاستذكار لمذاهب علما‌ء اڵامصار
جامع بیان العلم وفضله
الدرر فی اختصار المغازی والسیر
العقل والعقلا‌ء وما جا‌ء فی أوصافهم
قبائل العرب وأنسابهم
بهجة المجالس وأنس المجالس (10)
الكافی
الإكتفا‌ء فی قرا‌ءة نافع وأبی عمرو
الإنباه علی قبائل الرواة
الإنتقا‌ء لمذاهب الثلاثة
البیان فی تلاوة القرا‌ن
اڵاجوبة الموعبة
المعروفین
بالكنی
القصد واڵامم فی أنساب العرب والعجم وأول من نطق
بالعربیة من اڵامم
الشواهد فی إثبات خبر الواحد
الإكتفا‌ء فی القرا‌ءات
الإنصاف فیما فی اسم الله من الخلاف
الفرائض (11)
ماوەیەكی زۆر لە خزمەت زانای گەورەی ئەندەلوس ئەبووعومەر ئەحمەدی كوڕی عەبدولمەلیكی ئیشبیلیدا زانستی وەرگرتووە. (12)
ئەم زانایە قورتوبەی جێهێشت بۆ گەڕان بە دوای زانستدا و ماوەیەكی زۆر بە رۆژهەڵات‌و رۆژئاوای ئەندەلوسدا گەڕا، ماوەیەك لە رۆژهەڵاتی ئەندەلوس مایەوەو لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیبنولئەفگهسدا ماوەیەك بوو بە دادوەری ئشبوونە و شنترین. (13)
ئیبن عەبدولبەر لە رۆژی هەینی لە كۆتا رۆژی مانگی رەبیعولئاخیری ساڵی 463 لە شاری شاگبه لە رۆژهەڵاتی ئەندەلوس كۆچی دوایی كرد، لە هەمان ساڵدا زانای فەرموودەناسی رۆژهەڵاتیش خەگیبی بەغدادی كۆچی دوایی كرد. (14)
مردنەكەی لە شەوی هەینیدا بوو و ئەسپەردەكردنەكەشی لە عەسری رۆژی هەینیدا بوو، (15) كاتێ‌ وەفاتی كرد تەمەنی نەوەد و پێنج ساڵ بوو. (16)

كتێبی(الإستیعاب فی معرفة اڵاصحاب):
لەم كتێبەیدا ئیبن عەبدولبەر هەوڵیدا تا بتوانێت ناوی چی هاوەڵ هەیە كە لە نووسینەكانی پێشتردا هەبون بیانهێنێت، بە جۆرێ ئەو ناوەی لێ ناوە وەك كۆكەرەوەیەك بۆ ناوی هەموو ئەو هاوەڵانەی ناویان زانراوە، هەرچەندە ناوی هەندێ‌ هاوەڵی نەهێناوە كە لە كتێبەكانی تردا تۆمار كراون، هاوكات ناوی ئەوانەشی هێناوە كە راجیایی هەیە لەسەر هاوەڵ بوونیان، ریزبەندیەكەشی بە پێی ئەبجەدی كردووەو پاشانیش لە كۆتاییەوە ئەوانەی هێناوە كە بە كونیەكەیان زیاتر ناسراون لەگەڵ ناوی ئافرەتە هاوەڵەكانیشدا كە لە كۆتاییەوە ناوی هێناون، هەموو ئەو ناوانەی لەو كتێبەدا تۆماری كردون 4225 كەسایەتین.

پەراوێزەكان:

  - الذهبي، تاريخ الإسلام، ج31، ص136.
٢ - ابن خلكان، وفيات الأعيان  ج7ص66.
٣ - ابن خلكان، وفيات الأعيان  ج7ص71.
٤- الذهبي، تاريخ الإسلام، ج31، ص137.
٥- ابن خلكان: وفيات الأعيان، ج7، ص66.
٦- الذهبي، تأريخ الإسلام، ج31، ص142.
٧- ابن خلكان: وفيات الأعيان، ج7، ص66.
٨ - الذهبي، تأريخ الإسلام، ج31، ص142.
٩- الذهبي، تأريخ الإسلام، ج31، ص142.
١٠- ابن خلكان: وفيات الأعيان، ج7، ص
١١- الذهبي، تأريخ الإسلام، ج31، ص140.
١٢ - الذهبي، تأريخ الإسلام، ج31، ص141.
١٣- ابن العماد الحنبلي، شذرات الذهب،ج3، ص316.
١٤ - ابن خلكان: وفيات الأعيان، ج7، ص71.
١٥- الذهبي، تأريخ الإسلام، ج31، ص142.
١٦- ابن العماد الحنبلي، شذرات الذهب،ج3، ص314.


 3101
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.