دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (ئوسەید) بووە

ئوسەیدى كوڕی ثهعلەبە (رضي الله عنه):

ئەم هاوەڵەش لە پشتیوانانە، بەشدار بوو لە جەنگى بەدردا، دواى وەفاتى  پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیاو لە سەردەمى عەلى كوڕی ئەبووطالیبدا بەشدارى جەنگى صفین بوو.[1]

ئوسەیدى كوڕی یەعمور (رضي الله عنه):

راجیایی هەیە ئایا ناوى ئوسەیدە یان ناوى ئەسەدە،[2] كوڕی یەعمورى كوڕی وەهیبی كوڕی ئەصرەمەو لە خوزاعەیە، ناسراوە بە نعیت، لە فەتحى مەككەدا چەند دێڕە شیعرێكى سەبارەت بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وتووە.[3]

 

ئوسەیدی جەعفی(رضي الله عنه):

ئیبن حببان پێی وایە لە تابعینە و دەڵێت ئەو فەرموودەى گێڕاویەتیەوە لە هاوەڵێكى بیستووە نەك خۆی هاوەڵ بێت، بەڵام ئیبن حەجەر پێی وایە هاوەڵە چونكە لە گێڕانەوەى فەرموودەكەدا دەڵێت (كنت عند النبی) من لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نامەى نووسی بۆ خەڵكى طائیف كە خواردنەوەى (غبیراء) حەرامە،[4] راكەى ئیبن حەجەریش راستترە.

 

ئوسەیدی كوڕی ساعیدە (رضي الله عنه):

ناوى ئوسەیدی كوڕی ساعیدەى كوڕی عامرە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە، بەشدارى كرد لە جەنگى ئوحوددا.[5]

ئوسەید كوڕێكى هەبوو بە ناوى یەزید كە لەگەڵ خۆیدا لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى پێكرد.[6]

ئوسەید برایەكیشی هەبوو ناسرابوو بە ئەبی حەثمه، ئەم برایەشی لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد.[7]

ژنەكەى ناوى حەبابە بوو و ناسرابوو بە ئوم عامر، ئەم ژنەى موسڵمان بووو بەیعەتى دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[8]

 

ئوسەیدی كوڕی ظهير (رضي الله عنه):

ناوى ئوسەیدی كوڕی ظهيری كوڕی رافعە و لە پشتیوانانە،[9] كونیەكەى ئەبوو ثابتە،[10] باوكى یەكێك بوو لە بەشداربوانى بەیعەتى عەقەبەى دووەم،[11] خۆیشی و باوكیشی هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون،[12] لە جەنگى ئوحوددا ویستى بەشدارى بكات بەڵام تەمەنى كەم بوو و رێی پێنەدرا بەشدارى بكات، لە جەنگى خەندەقدا بەشدارى كرد،[13] لە سەردەمى خیلافەتى عەبدولمەلیكی كوڕی مەرواندا كۆچی دوایی كرد.[14]

دایكی ناوى فاطيمهى كچی بیشرە، ئوسەید چەند منداڵێكى لە چەند ژنێكى هەبوو، لە ئومامەى ژنى كە كچی خودەیج بوو ئەم مندالانەى هەبوو (ثابت، موحەممەد، ئوم كلثوم، ئوممولحەسەن)، لە زەینەبی ژنى كە كچی وەبرە بوو ئەم مندالآنەى هەبوو (سەعد، عەبدوڕەحمان، عوثمان، ئوم رافع)، هەروەها عوبەیدوڵاى كوڕی كە دایكی ئوم وەلەد بوو، واتە كەنیزەكى ئوسەید بوو، لە ئوم سەلەمەى ژنى كە كچی عەبدوڵاى كوڕی ئەبوو مەعقەل بوو عەبدوڵاى هەبوو.[15]

ئوسەیدی كوڕی كەعب(رضي الله عنه):

ناوى ئوسەیدی كوڕی ئەسەدى كوڕی كەعبی قورەيضيه،[16] براى ئەسەدى كوڕی كەعبی قورەيضيه، واتە جوولەكە بوو، لە كاتى گەمارۆدانى بەنو قورەيضهدا ئەسەدى كوڕى كەعب لەگەڵ چەند كەسێكى تردا موسڵمان بوون، ئوسەیدیش لەگەڵ براكەیدا موسڵمان بوو.[17]

ئوسەیدی كوڕی یەربووع(رضي الله عنه):

ناوى ئوسەیدی كوڕی یەربووعى كوڕی بەدرى كوڕی عامرى كوڕی عەوفە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان،[18] ئیبن ئەثير ئەگەرێك دادەنێت كە لەگەڵ ئەسعەدى كوڕی یەربووعدا برا بن.[19]

لە جەنگى ئوحوددا بەشدار بوو،[20]  لە دواى وەفاتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ژیاوە تا لە جەنگى یەمامەدا شەهید بوو.[21]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص142.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص85.

[3] - الإصابة في معرفة الصحابة، ج6، ص455.

[4] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 85.

[5] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص95، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 84.

[6] - أسدالغابة، ج5، ص 492.

[7] - أسدالغابة، ج5، ص 492.

[8] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج 8، ص329.

[9] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص 40.

[10] -  الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص95

[11] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج 8، ص329، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص778

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 84.

[13] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص369.

[14] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 84.

[15] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص369.

[16] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 84.

[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 53.

[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص85.

[19] - أسد الغابة، ج1، ص 114.

[20] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص85.

[21] - البداية والنهاية، ج6، ص340.

 2075
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.