دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئوكەیمە (رضي الله عنه)

ناوى ئوكەیمەی كوڕی عوبادەى لەيثى یان دەوترێ بەڵكو زوهریە،[1] كوڕێكى هەبوو بە ناوى سولەیم كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[2]

 فەرموودەیەكى لێوە گێڕاوەتەوە كە ئیبن ئەثير لە كتێبەكەیدا (أسد الغابة)  و ئیبن حەجەریش لە كتێبەكەیدا (الإصابة)هێناویانە، بەڵام لە كتێبەكانى تایبەت بە فەرموودەدا نەهاتووە، فەرموودەكە ئەوەیە كە ئوكەیمە دەڵێت وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئێمە جارى وا هەیە فەرموودەت لێ دەبیستین بەڵام ناتوانین وەك خۆی بیڵێینەوە و بیگەیەنین، ئەویش فەرمووى

(لا بأس زدت أو نقصت إذا لم تحل حراماً أو تحرِّم حلالاً وأصبت المعنى)، (كێشە نیە كەم و زیادى لێ بكەیت بە مەرجێ حەرامێك حەلآڵ نەكەیت یان حەلآڵێك حەرام نەكەیت و واتاكە بپێكیت).[3]

هەروەها فەرموودەیەكى تری لێوە هاتووە كە ئیبن حەجەر هێناویەتى و دووبارە بەو سەنەدە ئەو فەرموودەیە لە كتێبەكانى فەرموودەدا نەهاتووە بەڵام بە سەنەدى تر لە هاوەڵی ترەوە بە هەمان واتا هاتووە، فەرموودەكەش ئەوەیە كە ئوكەیمە دەڵێت پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بینی لە شانى ئاژەڵی خوارد و نوێژی كرد و دەستنوێژیشی نەگرتەوە.[4]

ئەم فەرموودەیە بە هەمان واتا ئەوە لە كتێبەكانى فەرموودەدا لە چەند هاوەڵێكى پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێردراوەتەوە وەك ئوم سەلەمەو ئیبن عەبباس و ضوباعەى كچی زوبەیر و عەمری كوڕی عوبەیدوڵاى حەضرەمی و ئوممو هانیئ و مەیموونەو ئەبوو رافیع.

 

 



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص108.

[2] - أسد الغابة، ج2، ص515.

[3] - أسد الغابة، ج1، ص173، الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص166.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص108.

 2222
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.