دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ژنە هاوەڵانێك كە بە پیتی (ئ) ناویان دەست پێ دەكات

ئامینەى كچی قەیس(رضي الله عنها)

ناوى ئامینەى كچی قەیسی كوڕی عەبدوڵایە، ئامۆزاى زەینەبی دایكی باوەڕدارانە، ئەم ئافرەتە زۆر زوو لە مەككە موسڵمان بوو و كۆچی كرد بۆ حەبەشە، دواتر گەڕایەوە بۆ مەككەو لەوێوە كۆچی كرد بۆ مەدینە.[1]

 

ئامینەى كچى عەففان (رضي الله عنها)

ناوى ئامینەى كچی عەففانى كوڕی ئەبیلعاصەو خوشكی عوثمانى كوڕی عەففانى خەلیفەى سێیەمی موسڵمانانە، ئەم ئافرەتە لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو و هاودەم بە هیندی ژنى ئەبووسوفیان بەیعەتى دا بە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[2]

ئامینەى ئەنصارى (رضي الله عنها)

ناوى ئامینەى كچی قرطى كوڕیە خەنسائە، ئەم ئافرەتە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووەو بەیعەتى پێداوە.[3]

ئەثيلهى كچی حارثضي الله عنها)

ناوى ئەثيلهى كچی حارثه، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[4]

ئەرواى كچی ئەبیلعاص(رضي الله عنها)

ناوى ئەرواى كچی ئەبیلعاصەو پووری عوثمانى كوڕی عەففانە، لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بوو و بەیعەتى دا بە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[5]

ئەرواى كچی عەبدولموطهلیب(رضي الله عنها)

ناوى ئەرواى كچی عەبدولموطهلیبى كوڕی هاشمەو پووری پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم)، هاوسەری عومەیری كوڕی وەهب بوو، دواى وەفاتى ئەو شووی كرد بە كلدەى كوڕی عەبدمەناف، دواى موسڵمانبوونى حەمزەى براى موسڵمان بوو و هانى كوڕەكانى دەدا تا پشتیوانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بن، ئەم ئافرەتە یەكێك بوو لە كۆچەران و كۆچی كرد بۆ مەدینە.[6]

ئەرواى كچی كورەیز(رضي الله عنها)

ناوى ئەرواى كچی كورەیزی كوڕی رەبیعەی عەبشەمیەو دایكی عوثمانى كوڕی عەففانى خەلیفەی سێیەمی موسڵمانانە، لە مەككە موسڵمان بوو و دواتر كۆچی كرد بۆ مەدینەو لەوێ مایەوە تا لە خیلافەتى كوڕەكەیدا وەفاتى كردو خەلیفە خۆی نوێژی لەسەر كرد و لە گۆڕستانى بەقیع ئەسپەردەى كردو دواتریش لەسەر گۆڕەكەى وەستابوو و نزاى بۆ دەكرد.[7]

ئەسمائی كچی سەعید(رضي الله عنها)

ناوى ئەسمائی كچی سەعیدی كوڕی زەیدی قوڕەیشی عەدویە، ئەم ئافرەتە خۆی و باوكیشی هاوەڵی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بوون.[8]

ئەسمائی كچی سەلامە (رضي الله عنها)

ناوى ئەسمائی كچی سەلامە یان كچی سەلەمەیەو هاوسەرى عەییاشی كوڕی ئەبی رەبیعە بوو، ئەم ئافرەتە هاودەم بە مێردەكەى لە مەككە موسڵمان بوو و دواتر پێكەوە كۆچیان كرد بۆ حەبەشەو دواتر گەڕانەوە مەككەو ویستیان كۆچ بكەن بۆ مەدینە، دواتر كە عەییاش لەدەست بێباوەرانى مەككە رزگارى بوو و كۆچی كرد، ئەسمائیش كۆچی كرد بۆ مەدینە.[9]

 

ئەسمائی كچی شەكەل(رضي الله عنها)

ناوى ئەسمائی كچی شەكەلە، عائیشەى دایكی باوەڕداران دەڵێت ئەسمائی كچی شەكەل هات بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) كە یەكێكمان لە حەیز پاك بوویەوە چۆن خۆی بشوات؟ پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) وەڵامى دایەوەو فەرمووى (ئاو و سیدرەكەى –گەلآیەك بووە بۆ پاككردنەوە بەكارهاتووە- هەڵبگرێت و بەجوانى خۆ پاك بكاتەوە و دواتر ئاو بكات بەسەریدا و هێندە ئاوى بەسەردا بكات تا بگاتە هەموو بەشەكانى سەری، دواتر ئاو بكات بەسەریدا و دواتر پارچە خوری یان لۆكەیەكى بۆنخۆش بگرێت و خۆی پێ پاك بكاتەوە)، ئەسمائیش وتى چۆن خۆی پێ پاك بكاتەوە؟ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى سوبحانەلآ، دەى خۆی پێ پاك بكاتەوە، عائیشە دەڵێت مەبەستی شوێنەوار خوێنەكە بوو، ئینجا سەبارەت بە لەشگرانیش پرسیاری لێكرد و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەڵامى دایەوە.[10]

ئەسمائی كچی عومەر (رضي الله عنها)

ناوى ئەسمائی كچی عومەرى كوڕی عەددیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو دایكی موعاذى كوڕی جەبەلە، ئەم ئافرەتە هاودەم بە حەفتا هاوەڵە پشتیوانیەكە بەشدار بوو لە بەیعەتى عەقەبەدا.[11]

ئەسمائی كچی قرطضي الله عنها)

ناوى ئەسمائی كچی قرطه، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[12]

ئەسمائی كچی نوعمان (رضي الله عنها)

ناوى ئەسمائی كچی نوعمانى كیندیە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داواى كرد و بە هاوسەری گرت بەڵام نەیگواستەوەو تەلآقی دا، سەبارەت بە هۆكارى تەلآقدانەكەى راجیایی هەیە، رایەك دەڵێت چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بانگى كرد و ئەویش نەچوو، رایەكی تر دەڵێت بەڵكو لەبەرئەوەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ویستی بچێتە لاى وتى پەنا دەگرم بە خوا لێت، رایەكیش دەڵێت بەڵكو لەبەرئەوەی زۆر جوان بوو، ژنەكانى تری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ترسان كەنار بخرێن، بۆیە وتیان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) حەز دەكات كاتێ ویستی بێتە لات بڵێیت پەنا دەگرم بە خوا لێت، ئەویش وایكرد.[13]

 

ئەسمائی كچی یەزید(رضي الله عنها)

ناوى ئەسمائی كچی یەزیدە، ئەم ئافرەتە لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان و ئامۆزاى سەعدى كوڕی موعاذە، ئەم ئافرەتە چەند فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوەو دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە جەنگى یەرمووكدا بەشدارى كرد و تیایدا چەند سەربازى رۆمی كوشت، دواى ئەوەش ماوەیەكى زۆر ژیا.[14]

ئەسمائی كچی یەزید دەڵێت بیستم لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (لا تقتلوا اولادكم سرا)،[15] (منداڵەكانتان بە نهێنی مەكوژن).

ئەسمائى كچی یەزید دەڵێت لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) تەلآق درام و هێشتا ئەوكات عیددە بۆ ئافرەتى تەلآق دراو نەبوو، ئەوەبوو خواى گەورە ئایەتى لەو بارەوە دابەزاندە خوارەوە.[16]

ئومامەى كچی بیشر (رضي الله عنها)

ناوى ئومامەى كچی بیشری كوڕی وەقشە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو موسڵمان بووەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[17]

 

ئومامەى كچی حەمزە (رضي الله عنها)

ناوى ئومامەى كچی حەمزەى مامى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم)، واتە ئەم ئافرەتە ئامۆزاى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم).[18]

لە عومرەى پاش رێككەوتنى حودەیبیەدا كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ویستی بگەڕێتەوە كچەكەى حەمزە كەوتە دواى و هاوارى دەكرد مامە گیان مامەگیان، عەلى دەستی گرت و بە فاطيمهى وت وەرە بەدەم ئامۆزاكەتەوە، ئیتر عەلى و زەید و جەعفەر لەسەر ئەوە ناكۆك بوون كامیان ئومامە لاى خۆیان بهێڵنەوە، عەلى دەیوت من هێنام و ئامۆزاى منە، جەعفەر دەیوت ئامۆزاى منەو پووریشی ژنى منە، زەیدیش دەیوت برازاى منە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دایە لاى پووری-خوشكی دایكی- و فەرمووى (پوور-خوشكی دایك- لە شوێن دایكە)، دواتر عەلى بە پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) وت بۆچی كچەكەى حەمزە بەهاوسەر ناگریت؟ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەو كچی برا شیریەكەمە.[19]

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دواتر ئومامەى كچی حەمزەى مارە كرد لە سەلەمەى كوڕی ئەبی سەلەمە، ئەوكات هەردووكیان تازەپێگەیشتووبوون، بەڵام هێندەى نەبرد ئومامە كۆچی دوایی كرد، سەلەمە دواتر پاش وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە سەردەمى ئومەویەكاندا كۆچی دوایی كرد.[20]

 

 

 

 

ئومامەى كچی خودەیج(رضي الله عنها)

ناوى ئومامەى كچی خودەیجەو خوشكی رافیعی كوڕی خودەیجە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو موسڵمان بوو و چوویە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێدا.[21]

ئومامەى كچی سیماك(رضي الله عنها)

ناوى ئومامەى كچی سیماكى كوڕی عەتیكە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو موسڵمان بوو و چوویە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێدا.[22]

 

ئومامەى كچی صامیت (رضي الله عنها)

ناوى ئومامەى كچی صامیتەو خوشكی عوبادەى كوڕی صامیتە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو موسڵمان بوو و چوویە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێدا.[23]

ئومامەى كچی ئەبیلعاص(رضي الله عنها)

ناوى ئومامەى كچی ئەبیلعاصەو دایكی ناوى زەینەبی كچی پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم)، واتە ئومامە كچەزاى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم).[24]

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئومامەى زۆر خۆشدەویست، تەنانەت كە نوێژی دەكرد ئومامەى دەگرتەباوەش، كە دەچوو بە سوجدەدا دایدەنا، كە هەڵدەسایەوە هەمدى دەیگرتەوە باوەش.[25]

دواى ئەوەى فاطيمهى كچی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەفاتى كرد، عەلى كوڕی ئەبوو طالیب ئومامەى كچی زەینەبی بەهاوسەرگرت كە خوشكەزاى فاتیمە بوو،[26] ئەمەش لە سەردەمى خیلافەتى ئەبووبەكرى صدیق و پاش جەنگى یەمامە بوو.[27]

ئومامە هاوسەری عەلى بوو تا شەهیدبوونى عەلى، پێشتر عەلى وەسیەتى كردبوو دواى خۆی موغیرەى كوڕى نەوفەل ئومامە بخوازێت، ئەوەبوو موغیرە خواستی و پێش مەرگى موغیرە ئومامە وەفاتى كرد.[28]

ئومامەى كچی عیصام (رضي الله عنها)

ناوى ئومامەى كچی عیصامى كوڕی عامیرە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو موسڵمان بووەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[29]

ئومامەى كچی قرطضي الله عنها)

ناوى ئومامەى كچى قرطى كوڕی خەنسائە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو موسڵمان بووەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[30]

ئومامەى كچی موحەررەثضي الله عنها)

ناوى ئومامەى كچی موحەررەثى كوڕی زەیدەو موسڵمان بووەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[31]

ئەمەى كچی خالید(رضي الله عنها)

ناوى ئەمەی كچی خالیدە، كاتێك دایك و باوكى كۆچیان كرد بۆ حەبەشە لەوێ ئەمە لەدایك بوو، جا كاتێك چوونەوە بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەمە سەلامى نەججاشی گەیاند بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[32]

ئومەیمەی كچی بیشر (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەی كچی بیشرەو هاوسەری حەسسانی كوڕی دەحداحە بوو، ئەوكاتە مێردەكەى بێباوەڕ بوو، بۆیە ئومەیمە رایكرد بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و لەوێ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مارەى كرد لە سەهلی كوڕی حونەیف، ئومەیمە لە سەهل كوڕێكی بوو بە ناوى عەبدوڵا.[33]

ئومەیمەی كچی بەشیر (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەی كچی بەشیرى كوڕی سەعدە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو خوشكی نوعمانى كوڕی بەشیرە، ئومەیمە موسڵمان بووەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[34]

 

ئومەیمەی كچی عەبدوڵا (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەی كچی عەبدوڵاى كوڕی ساعیدەیەو باوكى بە ئەبی حەثمه ناسراوە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو موسڵمان بووەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[35]

ئومەیمەی كچی سوفیان (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەی كچی سوفیانى كوڕی وەهبە، هاوسەری ئەبووسوفیانەو پاش فەتحى مەككە موسڵمان بوو و بەیعەتى دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[36]

 

ئومەیمەی دایكی ئەبووهورەیرە (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەى كچی صوبەیح یان صوفەیحە، رایەكیش دەڵێت بەڵكو ناوى مەیموونەیە، دایكی هاوەڵی ناسراوى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەبووهورەیرەیە.[37]

دایكی ئەبوو هورەیرە بێباوەڕ بوو، ئەو كاتەش كە ئەبووهورەیرە موسڵمان بووبوو هێشتا ئەو بێباوەڕ بوو، ئەبوو هورەیرە بەسەرهاتى موسڵمانبوونى دایكی باس دەكات و دەڵێت: بەردەوام دایكم بانگ دەكرد بۆ ئیسلام، رۆژێك كە داوام كرد موسڵمان بێت، قسەیەكی ناشیرینی وت بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە پێم ناخۆش بوو، بۆیە چوومە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و دەگریام، وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) من دایكم بانگ دەكەم بۆ ئیسلام و ئەو رازى نابێت، جا ئەمڕۆ كە بانگم كرد بۆ ئیسلام، سەبارەت بە تۆ شتێكم لێ بیست كە پێم ناخۆش بوو، جا نزاى بۆ بكە بەڵكو خوا رێنموونى بكات، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) نزاى بۆ كرد و فەرمووى (خوایە دایكی ئەبوو هورەیرە رێنموونى بكە)، منیش بە دڵخۆشیەوە دەرچووم، كە گەیشتمە بەردەرگاى ماڵەوە بینیم داخراوە، دایكم خشپەی پێی منی بیست و وتى ئەبووهورەیرە لە شوێنی خۆت راوەستە، دەنگى خوڕەى ئاوم دەبیست، دایكم جلوبەرگی پۆشی و لەچكەكەى دا بە سەریدا و دەرگاكەى كردەوەو دواتر بەبەرچاومەوە شایەتومانى هێنا، منیش گەڕامەوە بۆ لاى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و لە خۆشیدا دەگریام، وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) موژدە بێت خوا نزاكەى وەرگرتیت و رێنموونى دایكی ئەبووهورەیرەی كرد، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) سوپاس و شتایشی خواى كرد، دواتر وتم ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) نزام بۆ بكە خوا من و دایكم لاى بەندە باوەڕدارەكانى خۆشەویست بكات و ئەوانیش لاى ئێمە خۆشەویست بكات، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) نزاى كرد و فەرمووى (اللهم حبب عبيدك هذا وأمه إلى عبادك المؤمنين، وحبب إليهم المؤمنين)، (خوایە ئەم بەندە بچووكەى خۆت و دایكی لاى بەندە باوەڕدارەكانت خۆشەویست بكەو باوەڕدارانیش لا ئەوان خۆشەویست بكە)، ئیتر هەر باوەڕدارێك باسی منى دەبیست یان دەیبینیم منى خۆش دەویست.[38]

ئومەیمەی كچی عوقبە (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەی كچی عوقبەى كوڕی عەمرە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە، هاوسەری سەهلی كوڕی عەتیكە.[39]

ئومەیمەی كچی عەمر (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەی كچی عەمرە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو موسڵمان بووەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[40]

 

ئومەیمەی كچی قەیس(رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەی كچی قەیسی كوڕی ئەبی صەلتە، ئەم ئافرەتە لە غیفاریەكانەو موسڵمان بووەو پاش هیجرەت بەیعەتى داوە بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، دواتر لە فەتحى خەیبەردا بەشدارى كرد.[41]

ئومەیمەی كچی قەیسی ئەسەدى (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەی كچی قەیسی كوڕی عەبدوڵاى ئەسەدیەو زۆر زوو لە مەككە موسڵمان بوو و كۆچی كرد بۆ حەبەشەو لەوێ لەگەڵ ئومموحەبیبەی دایكی باوەڕداراندا بوو.[42]

ئومەیمەی كچی ئەبولهەيثهم (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەی كچەی ئەبولهەيثهمى كوڕی تیهانە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[43]

ئومەیمەی خزمەتكار (رضي الله عنها)

ناوى ئومەیمەیەو خزمەتكارى عەبدوڵاى كوڕی ئوبەی بوو، هەریەك لە ئومەیمەو موسەیكە پێكەوە خزمەتكار بوون، جا عەبدوڵا زۆری لێدەكردن تا زینا بكەن، ئەوانیش چوون لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سكالآیان كرد، ئەوەبوو خواى گەورە ئایەتى دابەزاندە خوارەوە (وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّى يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا وَآَتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آَتَاكُمْ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَنْ يُكْرِهْهُنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ[44] (با ئەوانەى تواناى مارەكردن و زەماوەندیان نیە، خۆڕاگرن و داوێن پاك بن، هەتا خوا لە گەورەیی و چاكەى خۆیەوە داراو بێنیازیان دەكات، وە ئەو كەسانەى غولامى ئێوەن و داواى بڕیارنامە نووسین دەكەن، ئەگەر خێر و سەلآحتان لەواندا بەدیكرد پەیمان نامەیان لەگەڵ بنووسن و لە دارایی و ماڵێك كە خوا پێی داون پێیان بدەن، وە كەنیزەكى خۆتان ناچار بە زینا مەكەن، ئەگەر ئەوان ویستیان داوێن پاك وە بە عیسمەت بن، بەڵام ئێوە بتانەوێت ماڵ و دارایی دنیا بەدەست بێنن، هەركەس ئەوان ناچار بكا، ئەگەر دواى ئەو ناچاركردنە تەوبە بكەن ئەوە خواى گەورە بێ شك زۆر بەخشەر و میهرەبانە).

 

ئومەینە (رضي الله عنها)

ناوى ئومەینەی كچی خەلەفەو زۆر زوو لە مەككە موسڵمان بوو و هاودەم بە خالیدی كوڕی سەعیدی مێردی كۆچی كرد بۆ حەبەشەو لەوێ چەند منداڵێكی لێ بوو.[45]

ئونەیسەی كچی خوبەیب(رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی خوبەیبە، ئونەیسە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (ئەگەر ئیبن ئوم مەكتووم بانگى دا ئەوە بخۆن و بخۆنەوە، ئەگەر بیلال بانگى دا ئەوە مەخۆن و مەخۆنەوە).[46]

 

ئونەیسەی كچی ثهعلەبە (رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی ثهعلەبەیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[47]

ئونەیسەی كچی ئەبی حەبیبە (رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی ئەبی حەبیبەیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[48]

ئونەیسەی كچی رافیع(رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەى كچی رافیعی كوڕی موعەللایە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[49]

ئونەیسەی كچی روهم (رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی روهمە، ئەم هاوەڵە لە پشتیواانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[50]

 

ئونەیسەی كچی ساعیدە (رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی ساعیدەیە، ئەم هاوەڵە چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[51]

ئونەیسەی ئەنصاری(رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی ئەبی طهلحەیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیواانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[52]

ئونەیسەی كچی عەبدوڵا (رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی عەبدوڵایە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[53]

ئونەیسەی كچی عەددی(رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی عەددیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو كوڕێكی هەبوو بە ناوى عەبدوڵا كە لە غەزاى ئوحوددا شەهید بوو، جا ئونەیسە هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و وتى حەز دەكەم تەرمى كوڕەكەم دەربهێنمەوەو بیگوازمەوە بۆ نزیك خۆم تا ئارامیم بۆ بێت، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) مۆڵەتى پێدا.[54]

ئونەیسەی كچی عوروە (رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی عوروەیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[55]

ئونەیسەی كچی عەمر (رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی عەمرى كوڕی عەنمەیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[56]

ئونەیسەی كچی عەمرى ئەنصارى (رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی عەمرى كوڕی قەیسە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[57]

 

ئونەیسەی كچی هیلال(رضي الله عنها)

ناوى ئونەیسەی كچی هیلالى كوڕی موعەللایە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[58]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 474.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 475.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 476.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 477.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 480.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 480

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 481-482.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 484.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 484.

[10] - صحيح مسلم، الرقم 526.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 489.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص491.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص494-495.

[14] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص498.

[15] - صحيح ابن حبان، الرقم 6069، سنن أبي داود، الرقم 3401، حسنه ابن حجر في الإصابة، ج7، ص 498، ضعفه شعيب الأرناؤوط.

[16] - سنن أبي داود، الرقم 1954، حسنه شعيب الأرناؤوط، كما حسنه الألباني في صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 2281.

[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص499.

[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص499.

[19] - صحيح البخاري، الرقم 4018، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8305.

[20] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص149.

[21] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص501.

[22] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص501.

[23] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص501.

[24] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص501.

[25] - صحيح البخاري، الرقم 503، صحيح مسلم، الرقم 876، سنن أبي داود، الرقم 795،

[26] - سير أعلام النبلاء، ج2، ص 246، الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 502.

[27] - البداية والنهاية لابن كثير، ج6، ص 353.

[28] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص503.

[29] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص503.

[30] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص504.

[31] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص505.

[32] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص506.

[33] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص508.

[34] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص508.

[35] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص509.

[36] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص511.

[37] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص512.

[38] - صحيح مسلم، الرقم 4650، صحيح ابن حبان، الرقم 7261، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 8053، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 20974.

[39] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص514.

[40] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص514.

[41] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص514.

[42] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص515.

[43] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص516.

[44] - صحيح مسلم، الرقم 5474.

[45] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 517.

[46] - صحيح ابن خزيمة، الرقم 395، صحيح ابن حبان، الرقم 3533، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 26809، صححه شعيب الارناؤوط.

[47] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 519.

[48] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 519.

[49] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 520.

[50] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 520.

[51] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 520.

[52] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 520.

[53] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 520.

[54] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 520.

[55] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 521.

[56] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 520.

[57] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 522.

[58] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 522.

 2506
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.