دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  تەممام (رضي الله عنه)

تەممامى حەبەشی(رضي الله عنه)

یەكێكە لەو هەشت هاوەڵەی لەلاى نەجاشیەوە هاتن بۆ لاى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[1]

ئیبن ئەثير سەبارەت بە هاتنى ئەم هاوەڵە گێڕانەوەیەك دێنێت: كاتێك موسڵمانانى حەبەشە زانییان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و موسڵمانان لە جەنگى بەدردا سەركەوتن، داواى مۆڵەتیان كرد لە نەجاشی تا بچنەوە بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ژمارەیەك لەوانەى لاى نەجاشی بوون و بڕوایان هێنابوو بە نەججاشییان وت مۆڵەت بدە بە ئێمەش با بچین بۆ لاى ئەو پێغەمبەرەو بزانین ئەو كەسەیە كە لە كتێبەكەماندا باسی كراوە؟ ئەوەبوو چوون بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و لەگەڵیدا بەشدارى غەزاى ئوحود بوون، ریوایەتێ لە موقاتیل و كەسانى تریشەوە دێنێ كە وتویانە ئەوانە 40 كەس بوون، سی و دوو كەسیان لە گەڵ جەعفەرى طهیاردا هاتن، هەشت كەسیشیان لە شامەوە هاتن (بوحەیراو ئەبرەهەو ئەشرەف و تەمام و ئیدریس و ئەیمەن و نافع و تەمیم)، ئەمە گێڕانەوەى ئەبوو مووسا بوو كە ئیبن ئەثير هێناویەتى، ئیبن ئەثير دەڵێت ئەگەر مەبەستى بە بوحەیرا یەكێكی تری جیا لەو بوحەیرایە بێت كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە منداڵی بینی، ئەوە ئەگەرى هەیە ئەم هاتنى وەفدە راست بێت.[2]

ئیبن حەجەر دەڵێت وادیارە ئەمە بوحەیرایەكى ترە، چونكە پێفەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوى لە خاكى شام دیوە، بەڵام ئەم بوحەیرایەیان لە حەبەشە بووە، باكوورى وڵات لەكوێ و باشوورى لەكوێ، ئاساییە دوو كەس یەك ناویان هەبێ.[3]

بەڵام بەپێی هەموو سەرچاوەكان جەعفەرى طهیار (رضي الله عنه) و موسڵمانان لە فەتحى خەیبەردا هاتن بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)،[4] دیاریشە غەزاى ئوحود لەپێش فەتحى خەیبەر روویداوە، بۆیە هاتنى ئەو كەسانە لەگەڵ جەعفەرى طهیار بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەشداری كردنیان لە غەزاى ئوحوددا، بەپێی سەرچاوەكان هەڵەیەو راستی تێدا نیە، دەشكرێ ئەو ئەگەرە دابنێین ئەو كەسانەى تر (واتە ئەو 40 كەسە) بەجیا و بەبێ جەعفەر هاتبن، وەك چۆن ئیبن حەجەر باس لەوە ناكات هاتنى ئەو كەسانە لەگەڵ جەعفەردا بووبێت.[5]

 

تەممامى كوڕی عوبەیدە (رضي الله عنه)

ناوى تەممامى كوڕی عوبەیدەى ئەسەدیە، لە كۆچەرانە،[6]برایەكى هەبوو بە ناوى زوبەیر كە ئەویش كۆچی كرد بۆ مەدینە.[7]

تەممامى كوڕی عوبەیدە یەكێك بوو لەوانەى هاودەم بە ئافرەتانى هۆزەكەى (كە بەنو غەنمى كوڕی دوودان بوو) كۆچی كرد بۆ مەدینە.[8]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 366، أسد الغابة، ج1، ص 317.

[2] - أسد الغابة، ج1ص71.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص22.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص486، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1ص242، أسد الغابة، ج1ص421، سير أعلام النبلاء للذهبي، ج1ص206.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1ص22.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 366.

[7] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص 510، الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 553.

[8] - أسد الغابة، ج1، ص 317.

 1976
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.