دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك ناویان بە پیتی (ت) دەستپێدەكات و زانییاریان لەسەر كەمە

تەماضورى كچی ئەصبەغ(رضي الله عنها)

ناوى تەماضورى كچی ئەصبەغى كوڕی عەمرى كەلبیە، هاوسەری عەبدورەحمانى كوڕی عەوفەو كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) عەبدورەحمانى نارد بۆ ئەوێ فەرمووى ئەگەر وەڵامى بانگەوازەكەیان دایتەوە ئەوە تەماضوری كچی ئەصبەغى پاشایان بەهاوسەر بگرە، ئەوەبوو عەبدورەحمان بەهاوسەری گرت و كوڕێكی لێی بوو، دواى وەفاتى عەبدورەحمان شووی كرد بە زوبەیری كوڕی عەووام.[1]

تەمیمەى كچی ئەبی سوفیان (رضي الله عنها)

ناوى تەمیمەی كچی ئەبی سوفیانى كوڕی قەیسە، لە پشتیوانانەو چوویە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێدا.[2]

توەیلە (رضي الله عنها)

ناوى توەیلەى كچی ئەسلەمەو فەرموودەیەكی لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە، توەیلە دەڵێت ئێمە لە شوێنی خۆمان نوێژمان دەكرد كە عەببادى كوڕی بیشر هات و وتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) روویكردە بەیتولحەرام، ئەوەبوو پیاوان هاتنە شوێنی ژنەكان و ژنەكان چوونە شوێنی پیاوەكان و دوو سوجدەكەى تریان رووەو كەعبە تەواو كرد.[3]

تەوئەم ئەبوودوخان (رضي الله عنه)

ناوى تەوئەمەو كونیەكەى ئەبوودوخانە كوڕێكی هەبوو كە فەرموودەیەكى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[4]

تەیهان (رضي الله عنه)

ناوى تەیهانە و لە پشتیوانانە،[5] بە بەڵگەى گێڕانەوەى فەرموودەیەك كە سەبارەت بە غەزاى خەیبەر گێڕاویەتیەوە دەردەكەوێت لە غەزاى خەیبەردا بەشدار بووە.[6]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 543.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 545.

[3] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 20374، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 6918.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص 326.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 382.

[6] - أسد الغابة، ج1، ص 326.

 2675
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.