دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان بە پیتی (ث) دەستپێدەكات و زانییاریان لەسەر كەمە

ثهروانى كوڕی فەزارە (رضي الله عنه)

ناوى ثهروانى كوڕی فەزارەى كوڕی عەبدیەغووثى كوڕی زوهەیرە، وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[1]

ثهقافى كوڕى عەمر (رضي الله عنه)

ناوى ثهقافی كوڕى عەمرى عدوانیە، لە دەستەى یەكەمى كۆچەرانە، بەڵام فەرموودەى لێوە نەگێڕدراوەتەوە.[2]

 

 

ثهقبى كوڕی فەروە (رضي الله عنه)

ناوى ثهقبی كوڕی فەروەى كوڕی بەدییە، لە پشتیوانانە لە بەنى ساعیدە، زیاتر بە ئەحرەش ناسراوە، لە غەزاى ئوحوددا بەشدار بوو و تیایدا شەهید بووە،[3] پێغەمبەرى خوایش (صلى الله عليه وسلم) شایەتى داوە بۆ شەهید بوونى.[4]

ئەم هاوەڵە شارەزایی زۆری هەبوو بە رەچەڵەكى پشتیوانان.[5]

 

ثهقفى كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى ثهقفى كوڕی عەمرى كوڕی سميطه لەبنى غەنم، برایەكى هەبوو بە ناوى میدلاج،[6] برایەكى تریشی هەبوو بە ناوى كەثير و برایەكى تری ناوى مالیك بوو.[7]

ثهقفى كوڕی عەمر بەشداربوویەكى غەزای بەدر بوو، هاودەم بە خۆی میدلاجى برایشی بەشداربوو، لە غەزاى خەیبەریشدا بەشدارى كردو تیایدا شەهید بوو، شەهیدبوونیشی لەسەر دەستى ئوسەیدی كوڕی رزامى جوولەكە بوو.[8]

 

 

ثهوب(رضي الله عنه)

كوڕێكى هەبوو بە ناوى ئەبوو موسلیمی خەولانى كە كەسایەتیەكى خواناسی دانیشتووی شام بوو و باوكى ئەبووموسلیمیش (ثهوب) هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو.[9]

ثوبەیتە (رضي الله عنها)

ناوى ثوبەیتەى كچی رەبیعە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە، هاوسەری ئەوسی كوڕی قەيظيه و سێ منداڵی لێی بوو.[10]

ثوبەیتەى ئەنصارى (رضي الله عنها)

ناوى ثوبەیتەى كچی سليطى كوڕی قەیسە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[11]

 

ثوبەیتەى كچی نوعمان (رضي الله عنها)

ناوى ثوبەیتەى كچی نوعمانى كوڕی عەمرە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[12]



[1] - - أسد الغابة، ج1، ص 348، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 400.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 410.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 410.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص 362.

[5] - أسد الغابة، ج1، ص 362.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 410.

[7] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج3، ص 1309.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 410.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 414.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 547.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 547.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 547.

 3457
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.