دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (جەعدە) بووە

جەعدە (رضي الله عنه)

ئەم هاوەڵە ناوى باوكى و بنەماڵەكەى نەزانراوە، بەڵام هێندە زانیارى لەسەر هاتووە قژێكی لوولى هەبوو، بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى نا جەعدە.[1]

جەعدەى كچی عوبەید(رضي الله عنها)

ناوى جەعدەى كچی عوبەیدى كوڕی ثهعلەبەیە، لە پشتیوانانە،[2] دایكی ناوى رعاتى كچی عەددیە،[3] برایەكى هەبوو بە ناوى عەمر كە ئەویش هاوەڵی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو.[4]

جەعدە ژنى نوعمانى كوڕى نەفعە و منداڵێكی لێی بوو بە ناوى حارثهى كوڕی نوعمان، ئینجا دواى مەرگى نوعمان شووى كرد بە حەبابی كوڕی ئەرقەم و لەویش منداڵێكی بوو كە ناوى نا حارث.[5]

 

جەعدەى كوڕی خالید(رضي الله عنه)

ناوى جەعدەى كوڕی خالیدی كوڕی صەممەى جوشەمیە، یەكێك بووە لە هاوەڵانى دانیشتووى بەصرە، رایەكیش دەڵێت دواتر لە كووفە نیشتەجێ بوو.

جەعدە دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) كابرایەكى قەڵەوى بینی، بە دەستى ئاماژەى دەكرد بۆ ورگى كابراو دەیفەرموو (لو كان هذا في غير هذا لكان خيرا لك[6] (ئەگەر ئەوە لە شتى تردا بوایە –ورگت دانەنایە- زۆر باشتر بوو بۆت).

هەروەها جەعدە دەڵێت پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بینی، كابرایەكى بۆ هێنرا و پێی وترا ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەم كەسە دەیویست تۆ بكوژێت، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (لم ترع لم ترع لو أردت ذلك لم يسلطك الله علي)،[7] (ترست نەبێ، ترست نەبێ، نیازى ئەوەشت هەبوایە، خوا تۆی زاڵ نەدەكرد بەسەر مندا).

جەعدەى كوڕی هانیء(رضي الله عنه)

ناوى جەعدەى كوڕی هانیئی حەضرەمیە، فەرموودەیەكى گێڕاوەتەوە كە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) عومەرى نارد بۆ لاى كابرایەكى مەسیحی كە لە مەدینە بوو تا بانگى بكات بۆ لاى ئیسلام.[8]

 

جەعدەى كوڕی هوبەیرە (رضي الله عنه)

ناوى جەعدەى كوڕی هوبەیرەى كوڕی ئەبی وەهبی كوڕی عەمرى مەخزوومیە، سەبارەت بە هاوەڵبوونى راجیایی هەیە، بوخارى دەڵێت هاوەڵە، ئیبن حیببان دەڵێت بەڵگەیەكى دروست نابینم بۆ هاوەڵبوونى، بەغەوى دەڵێت لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) لەدایك بووە، بەڵام پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) نەدیوە، ئیبن حەجەر بە هاوەڵی دەزانێت.[9]

دایكی ناوى ئومموهانیئی كچی ئەبووطالیبە، هەروەها دوو براى هەبوو بە ناوەكانى هانیء و یووسف.[10]

جەعدەى كوڕی هوبەیرە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) رێگری لێدەكردم خاتەمى زێڕ بەكاربهێنم.[11]

جەعدە كوڕێكی هەبوو بە ناوى یەحیا كە لە سەردەمى عەبدوڵاى كوڕی زوبەیردا كوژرا.[12]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 484.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 552.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 443.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 552.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 443.

[6] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15564، مسند الطيالسي، الرقم 1317، المستدرك على الصحيحين، الرقم 7962 و صححه الذهبي في التلخيص، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 2142، ضعفه الألباني في سلسلة الأحاديث الضعيفة، الرقم 4861، كما ضعفه شعيب الأرناؤوط في تعليقه على مسند أحمد بن حنبل.

[7] - السنن الكبرى للنسائي، الرقم 10466، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15565، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 2141، مسند الطيالسي، الرقم 1318، ضعفه الألباني في سلسلة الأحاديث الضعيفة، الرقم 4336، و قال شعيب الأرناؤوط إسناده ضعيف.

[8] - أسد الغابة، ج1، ص 418.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 527.

[10] - أسد الغابة، ج1، ص 418.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 527.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 349.

 2057
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.