دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  پلەو پایەى كۆچەرانى حەبەشە(رضي الله عنهم)

لە صەحیحی بوخاریدا فەرموودەیەك سەبارەت بە پلەوپایەى كۆچەرانى حەبەشە هاتووە كە كاتێ هاتنەوە بۆ مەدینە خەڵكێ لە كۆچەران پێیان دەوتن پێش ئێوە كۆچمان كردووە بۆ مەدینە، ئەسمائی كچی عومەیسیش كە لەو كۆچەرانەى حەبەشە بوو بە سەردان چوو بۆ لاى حەفصەى ژنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، عومەر چوویە ژوورەوە بۆ لاى حەفصە و ئەسمائی لەوێ بینی، بە حەفصەى وت ئەو ئافرەتە كێیە؟ وتى: ئەسمائی كچی عومەیسە، عومەر وتى ئەمە حەبەشیەكەیە، ئەمە لەوانەى كەشتیەكەیە؟ (واتە ئەو كۆچەرانەى بە كەشتى لە حەبەشەوە هاتبوون بۆ مەدینە)، دایكی باوەرداران وتى بەڵێ، عومەر وتى: بە كۆچكردن پێشتان كەوتین، جا ئێمە لە ئێوە لەپێشتر و شیاوترین بە پێغەمبەرى خوا، ئەسمائیش تووڕە بوو و وتى نە بەخوا، ئێوە لەگەڵ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوون و نانى برسیتانى دەدا و ئامۆژگارى نەزانتانى دەكرد، بەڵام ئێمە لە خاكێكی-یان وڵاتێكى- دوور و ناخۆش بووین لە حەبەشە، ئەوەش لەبەر خوا و لەبەر پێغەمبەرەكەى، سوێند بەخوا نان ناخۆم  و ئاو ناخۆمەوە تا ئەوە باس بكەم بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كە تۆ وتت، ئێمە ئازارمان بەردەكەتو و دەترساین، دەچم و ئەوە باس دەكەم بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و پرسیارى لێدەكەم و درۆش ناكەم و فێڵ ناكەم و كەم و زیادى بۆ ناكەم، ئەسماء چوو بۆ لاى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و مەسەلەكەى بۆ باسكرد، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو ئەى تۆ چیت پێ وت؟ وتى ئاواو ئاوام پێ وت، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى(ليس بأحق بي منكم ، وله ولأصحابه هجرة واحدة ، ولكم أنتم - أهل السفينة – هجرتان)(ئەو لە ئێوە شیاوتر نیە بە من، ئەو و هاوەڵانى یەك كۆچیان بۆ هەیە و ئێوەش-یارانى كەشتی- دوو كۆچتان بۆ هەیە).[1]



[1] - صحيح البخاري، الرقم 4004، صحيح مسلم، الرقم 4662، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8113، مسند أحمد بن حنبل، الرقم  19089، مسند أبويعلى الموصلي، الرقم 7151،

 3872
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.