دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حەفص (رضي الله عنه)

حەفصی براى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)

ناوى حەفصی كوڕی حەلیمەتوسەعدیەیە، واتە براى شیری پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم)، چونكە حەلیمەتوسەعدیە شیردەرى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو.[1]

حەفصی كوڕی سائیب(رضي الله عنه)

ناوى حەفصی كوڕی سائیبە، كوڕێكى هەبوو بە ناوى هاروون كە فەرموودەیەكى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە، حەفص دەڵێت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) منى ناونا حەفص.[2]

حەفصی كوڕی ئەبیلعاص(رضي الله عنه)

ناوى حەفصی كوڕی ئەبیلعاصی كوڕی بیشرە، ئەم هاوەڵە لە ثهقەفیەكانە،  برایەكى هەبوو بە ناوى عوثمان كە هاوەڵێكی زۆر ناسراوى پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم)، حەفص دواتر چوویە بەصرەو لەوێ نیشتەجێ بوو، ئەگەرچی رایەك پێی وایە حەفص تابعی بووبێت، بەڵام ئیبن حەجەر بە بەڵگەیەك دەیسەلمێنێت هاوەڵ بووە، ئەویش ئەوەیە كە لە حەجى ماڵئاواییدا چی قورەیشی و ثهقەفیەكان هەبوون هەموویان موسڵمان بووبوون و بەشدارى ئەو حەجەش بوون، حەفص زۆر جار ئامادەى نانخواردنى عومەرى كوڕی خەططاب دەبوو.[3]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 97.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 98.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 98.

 2230
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.