دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (راشید) بووە

راشیدى كوڕى حەفص(رضي الله عنه)

ناوى راشیدی كوڕی حەفصە، كونیەكەى ئەبوو ئەثيلهیە،[1]راشید سەرەتا ناوى ظالم بوو، بەڵام كە هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی بە راشید.[2]

راشیدى كوڕى شەهاب(رضي الله عنه)

ناوى راشیدی كوڕی شەهابە، سەرەتا ناوى قورصاف بووە، كاتێك هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی بە راشید.[3]

راشیدى كوڕی عەبد رەببەه (رضي الله عنه)

ناوى راشیدى كوڕی عەبدرەببەهى سولەمیە، شاعیرێكی ناسراو بوو، سەرەتا ناوى غەوى بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی بە راشید.[4]

راشیدى كوڕی موعەللا (رضي الله عنه)

ناوى راشیدى كوڕی موعەللایە، لە پشتیوانانە، برایەكى هەبوو بە ناوى رافیعی كوڕی موعەللا،[5] رافیع یەكێك بوو لە بەشداربوانى غەزاى بەدر و تیایدا شەهید بوو،[6] راشیدیش لە غەزاى بەدردا بەشدار بوو.[7]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 433.

[2] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2477.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، 434.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 434.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 435.

[6] - أسد الغابة، ج2، ص 236.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 435.

 1150
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.