دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (سەبرە) بوو

سەبرەى كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى سەبرەی كوڕی عەمرى تەمیمیە، وەك وەفدى تەمیمیەكان هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو، لە سەردەمى خیلافەتى ئەبووبەكری صدیقدا خالیدی كوڕی وەلید ئەوى وەك بەرپرسی بەشێكی سوپا دانا.[1]

 

سەبرەى كوڕی فاتیك(رضي الله عنه)

ناوى سەبرەى كوڕی فاتیكى ئەسەدیە، فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە، سەبرە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (الميزان بيد الله، يرفع أقواما ويضع قوما، وقلب ابن آدم بين إصبعين من أصابع الرحمن، إن شاء أزاغه، وإن شاء أقامه)،[2] (تەرازوو بەدەست خوایە، خەڵكانێكی پێ بەرز دەكاتەوەو خەڵكانێكیشی پێ نزم دەكاتەوە، دڵی ئادەمیزاد لەنێوان وو پەنجە لە پەنجەكانى رەحماندایە، بیەوێت خەوشدار و لاڕێی دەكات و بیەوێت لەسەر حەق دەیهێڵێتەوە).

جارێك سەبرە تێپەڕ بوو بەلاى ئەبوودەردائدا، ئەبوودەردا ْ پێی وت سەبرە لەو رووناكیەى لەگەڵە كە بە موحەممەدەوە(صلى الله عليه وسلم) بوو.[3]

 

 

سەبرەى كوڕی فاكیه(رضي الله عنه)

ناوى سەبرەیە، سەبارەت بە ناوى باوكى هەریەك لە فاكیه و فاكیهە[4] و ئەبووفاكیه هاتووە،[5] دواتر لە كووفە نیشتەجێ بوو.[6]

سەبرە دەڵێت گوێم لێبوو پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (إن الشيطان قعد لابن آدم بطريق الإسلام، فقال له: تسلم وتذر دينك، ودين آبائك، فعصاه فأسلم فغفر له، فقعد له بطريق الهجرة، فقال له: تهاجر وتذر أرضك، وسماءك، فعصاه فهاجر، فقعد له بطريق الجهاد، فقال له: تجاهد وهو جهد النفس، والمال، فتقاتل فتقتل، فتنكح المرأة، ويقسم المال، فعصاه فجاهد، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: فمن فعل ذلك فمات كان حقا على الله أن يدخله الجنة، أو قتل كان حقا على الله أن يدخله الجنة، وإن غرق كان حقا على الله أن يدخله الجنة، أو وقصته دابة كان حقا على الله أن يدخله الجنة)،[7] (شەیتان لەرێی ئادەمیزاددا دەوەستێت تا رێی ئیسلامى لێبگرێت، پێی دەڵێت موسڵمان دەبیت و واز دێنیت لە ئایینەكەى خۆت و باوباپیرانت؟ ئادەمیزادەكەش لە شەیتان سەركەش دەبێت و موسڵمان دەبێت، خواش لە تاوانەكانى پێشووى خۆش دەبێت، ئینجا لەرێی هیجرەتدا بۆی دادەنیشێت و پێی دەڵێت كۆچ دەكەیت و خاك و ئاسمانى خۆت جێدەهێڵیت، ئادەمیزادەكەش لە شەیتان یاخى دەبێت و كۆچ دەكات، ئینجا لە رێی جیهاددا بۆی دادەنیشێت و پێی دەڵێت دەچیت بۆ جیهاد كە خۆپڕووكێن و ماڵ فەوتێنە، دەجەنگیت و دەكوژرێیت و ژنەكەت مارە دەكرێتەوەو سامانەكەت دابەش دەكرێت؟ ئادەمیزادەكە لە شەیتان یاخى دەبێت و جیهاد دەكات، جا هەركەس وا بكات و بمرێت ئەوە مافە لەسەر خوا بیخاتە بەهەشتەوە، ئەگەریش كوژرا مافە لەسەر خوا بیخاتە بەهەشتەوە، ئەگەریش خنكا مافە لەسەر خوا بیخاتە بەهەشتەوە، یان ئەگەر لەسەر ولآخەكەى كەوتە خوارەوەو مرد ئەوە مافە لەسەر خوا بیخاتە بەهەشتەوە).

 

سەبرەى كوڕی مەعبەد(رضي الله عنه)

ناوى سەبرەى كوڕی مەعبەدى جوهەنیە، لە غەزاى خەندەق و فەتحى مەككەشدا بەشدارى كرد.[8]

سەبرە دەڵێت لە ساڵی فەتحى مەككەدا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) رێی دا هاوەڵان بە شێوەی موتعە ئافرەت بهێنن، واتە بۆ ماوەیەكی كاتى بە مارەییەكى دیاریكراو، منیش لەگەڵ هاوەڵێكم لە بەنی سولەیم چووین تا ئافرەتێكمان لە بەنى عامیر بینی زۆر جوان و كەموێنە بوو، هەركاممان داوامان كرد و پێشنیازی بەرامبەرێكمان بۆ كرد، هەركاممان پێشنیازى عەباكەى خۆمانمان بۆ كرد، ئەویش تەماشاى منى دەكرد من لە هاوەڵەكەم قۆزتر بووم، بەڵام عەباكەى سەرشانى هاوڕێكەم لەوەى من جوانتر بوو، دواى ماوەیەك راوەستان دواجار منى هەڵبژارد، ئەو جۆرە هاوسەرگیریە ماوەى سێ –رۆژ- بەردەوام بوو، ئیتر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى پێكردین لێیان جیا ببینەوە.[9]

سەبرە دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (منداڵ كە گەیشتە تەمەنى حەوت ساڵان بیبەن تا نوێژ بكات، ئەگەر گەیشتە دە ساڵان لەسەر نوێژنەكردن لێی بدەن).[10]

كاتێك عەلى كوڕی ئەبوو طالیب بوو بە خەلیفە، ئەوی وەك نوێنەر نارد بۆ لاى موعاویەى كوڕی ئەبووسوفیان تا بەیعەتى خەڵكی شامى بۆ وەربگرێت.[11]

سەبرە لە سەردەمى موعاویەى كوڕی ئەبووسوفیاندا كۆچی دوایی كرد.[12]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 29.

[2] - المعجم الكبير للطبرانى، الرقم 6413.

[3] - مسند الشاميين للطبراني، الرقم 2463.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 31.

[5] - صحيح ابن حبان، الرقم 4663.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 31.

[7] - صحيح ابن حبان، الرقم 4663، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 4211، صححه شعيب الأرناؤوط، كما صححه الالباني في صحيح الترغيب و الترهيب، الرقم 1299، قال ابن حجر في الإصابة(ج3، ص 31) رواه النسائي بإسناد حسن...رواه ابن حبان و صححه.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 31.

[9] - صحيح مسلم، الرقم 2583.

[10] - مصنف ابن أبي شيبة، الرقم 3446.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 31.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 31.

 1345
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.