دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (سەعید) بووە

سەعیدى كوڕی ثابت (رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی ثابتە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى طائیف و لە كاتى گەمارۆی ئەو شارەدا شەهید بوو.[4]

سەعیدى كوڕی خالید(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی خالیدى كوڕی سەعیدە، لە حەبەشە لەدایك بوو و دواتر هاتە مەدینە، لە جەنگى (مرج الصفر)دا شەهید بوو.[5]

سەعیدى كوڕی سەعید(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی سەعیدى كوڕی عاصە، هاودەم بە هەموو براكانى تری موسڵمان بوو و یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى طائیف و تیایدا شەهید بوو.[6]

سەعید ماوەیەكى كەم پێش فەتحى مەككە موسڵمان بوو، دواتر كە فەتحى مەككە كرا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوی كرد بە بەرپرسی بازاڕی مەككە، دواتر لە جەنگى طائیفدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[7]

سەعیدى كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدى كوڕی قەیسەو یەكێكە لە كۆچەران.[8]

سەعیدی كوڕى عەمر (رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی عەمرى تەمیمیە، لە مەككە موسڵمان بوو و كۆچی كرد بۆ حەبەشە، دواتر گەڕایەوە مەدینەو دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە جەنگى ئەجنادەیندا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[9]

 

سەعیدی كوڕی بوجەیر (رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی بوجەیرى جوشەمیە، چوویە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[10]

سەعیدی كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی حارثى كوڕی قەیسى قوڕەیشی سەهمیە، یەكێكە لە هاوەڵە كۆچەریەكانى حەبەشە، لە جەنگى ئەجنادەیندا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو، رایەكى تریش دەڵێت لە جەنگى یەرمووكدا شەهید بووە.[11]

 

سەعیدی كوڕی حورەيث(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی حورەيثى كوڕی عەمرى مەخزوومیە، پێش فەتحى مەككە موسڵمان بوو،[12] دواتر لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بووەو لەوێ عەبدوڵاى كوڕی خەطهلى كوشت كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى دەركردبوو بۆ كوشتنى.[13]

سەعیدی كوڕی سوەید(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی سوەیدی كوڕی قەیسە، لە پشتیوانانە لە خودریەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود و تیایدا شەهید بوو.[14]

سەعیدی كوڕی سوفیان (رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی سوفیانى رەعلیە، چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ناوچەیەكی بۆ بڕیوەتەوەو لەو بارەشەوە نامەیەكى بۆ نووسیوە.[15]

سەعیدی كوڕی عامیری جوولەكە(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی عامیرەو جوولەكە بووە، لەگەڵ ژمارەیەكى تر لە جوولەكەكان موسڵمان بووەو ئایەتى خوا لەبارەیانەوە دابەزی (الَّذِينَ آَتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلَاوَتِهِ أُولَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمَنْ يَكْفُرْ بِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ) (البقرة: ١٢١).[16]

سەعیدی كوڕی عەبدقەیس(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی عەبدقەیسى قوڕەیشی فەهریە، زۆر زوو موسڵمان بوو، دواتر كۆچی كرد بۆ حەبەشە، بۆچوونێ دەڵێت پێش هاتنەوەى جەعفەرى كوڕی ئەبووطالیب سەعید گەڕاوەتەوە بۆ مەدینە.[17]

سەعیدی كوڕی عوثمان (رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی عوثمانە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[18]

سەعیدی كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی قەیسی كوڕی صەخرە، لە پشتیوانانە لە سولەمیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[19]

سەعیدی كوڕی یەربووع(رضي الله عنه)

ناوى سەعیدی كوڕی یەربووعى قوڕەیشی مەخزوومیە، سەرەتا ناوى صەرم بوو بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى نا سەعید، كونیەكەى بە ئەبووهوودە و ئەبوو عەبدوڕەحمانیش هاتووە، دایكی ناوى هیندی كچی سەعیدە.

ئەم هاوەڵە پێش فەتحى مەككە موسڵمان بوو، دەوترێت بەڵكو لە فەتحى مەككەدا موسڵمان بووە،[20]ژنەكەى ناوى ئەرواى كچی عركیە كە لەم ژنەى منداڵێكی هەبوو بە ناوى عەبدوڕەحمان كە لە هاوەڵانەوە فەرموودەى گێڕاوەتەوە.[21]

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە دەستكەوتەكانى حونەین پەنجا وشتری بەخشی بە سەعیدی كوڕی یەربووع.[22]

سەعید دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا، لە سەردەمى عومەرى كوڕی خەططابدا خەلیفە چوو بۆ لاى تا بەهۆی لەدەستدانى بیناییەوە دڵى بداتەوە، ئینجا بە سەعیدی وت نوێژی هەینی و نوێژەكانى ترت لە مزگەوتى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) مەفەوتێنە، سەعید وتى دەى كەس نیە دەستم بگرێت بمهێنێت، عومەر وتى ئێمە كەسێكت بۆ دەنێرین، ئەوەبوو خزمەتكارێكی بۆ نارد.[23]

سەعید لە ساڵی پەنجاو چوارى كۆچی لە مەدینە وەفاتى كرد، ئەوكات تەمەنى سەد و بیست ساڵ دەبوو،[24] رایەكى تر دەڵێت لە ساڵی پەنجاو پێنجى كۆچی و لە تەمەنى سەد و هەژدە ساڵیدا وەفاتى كردووە.[25]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 700.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 349.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 699.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 99.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 101.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 105.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 105.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 103.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 113.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 98.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 100.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 100.

[13] - السنن الصغرى للنسائي، الرقم 4020.

[14] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 106.

[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 105.

[16] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 111.

[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 111.

[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 113.

[19] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 115.

[20] - أسد الغابة، ج2، ص 470.

[21] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج5، ص 150.

[22] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج2، ص 153.

[23] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 6084.

[24] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 6084.

[25] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 6085.

 1288
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.