دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (سەلامە) بووە

سەلامە(رضي الله عنها)

ناوى سەلامەیەو كارى شوانەیی كردووە، سەلامە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داى بە لامدا و منیش مەڕم دەلەوەڕاند، فەرمووى ئەی سەلامە شایەتى چی دەدەیت؟ منیش وتم شایەتى دەدەم هیچ پەرستراوێ نیە جگە لە خوا و تۆیش پێغەمبەرى خوایت، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) زەردەخەنەیەكی كرد.[1]

سەلامەى عوذرى (رضي الله عنه)

ناوى سەلامەى عوذریەو رایەك دەڵێت باوكى قوبەیصەیە، وەك وەفد چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[2]

سەلامەى كچی حەر (رضي الله عنها)

ناوى سەلامەى كچی حەڕرە، فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە، سەلامە دەڵێت بیستم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (سەردەمێك دێت بەسەر خەڵكدا ماوەیەك رادەوەستن پێشەوایەكیان دەست ناكەوێت بەرنوێژییان بۆ بكات).[3]

 

سەلامەى كچی سەعید(رضي الله عنها)

ناوى سەلامەى كچی سەعیدەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[4]

سەلامەى كچی مەسعوود(رضي الله عنها)

ناوى سەلامەى كچی مەسعوودە، خوشكی حوەیصەیە، چووەت خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[5]

 

سەلامەى كچی مەعقیل(رضي الله عنها)

ناوى سەلامەى كچی مەعقیلە، سەلامە دەڵێت لە سەردەمى نەفامیدا باوكم منى برد و فرۆشتمى بە حوبابی كوڕی عەمر، لەو كوڕێكم بوو بە ناوى عەبدوڕەحمان، دواتر حوباب مرد، ژنەكەى وتى ئێستا دەتفرۆشین بۆ قەرزەكانى، منیش چوومە خزمە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەسەرهاتەكەم بۆ باسكرد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (كێ وەلی حوبابە؟) وتیان ئەبولیوسری براى، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناردى بە شوێنیدا و فەرمووى ئەو ئافرەتە ئازاد بكەن، هەركات بیستتان كۆیلەم بۆ هاتووە وەرن با لەبری ئەم ئافرەتە كۆیلەیەكتان پێ بدەم، بەوە سەلامە ئازاد بوو.[6]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 704.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 137.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 309.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 703.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 703.

[6] - سنن أبي داود، الرقم 3461، ضعفه الألباني في صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 3953.

 1336
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.