دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (عومارە) بووە

عومارەى كچی ئەبی ئەییووبضي الله عنها)

ناوى عومارەى كچی ئەبی ئەییووبە، ئەم ئافرەتە لە پشتیوانانەو هاوسەری صەفوانى كوڕی ئەوسە كە كوڕێكی لێی بوو بە ناوى خالید، عومارە چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[1]

 

عومارەى كوڕی حەزم (رضي الله عنه)

ناوى عومارەى كوڕی حەزمى كوڕی زەیدە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لە بەشداربوانى بەیعەتى عەقەبە، كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان عومارەو میحرەزى كوڕی نەضلهوە، زۆرێكیش دەڵێن لە غەزاى بەدردا بەشدار بووە، لە غەزاكانى ئوحود و خەندەق و هەموو غەزاكانى تریشدا بەشدار بووە، لە فەتحى مەككەشدا ئالآیەكى بەدەستەوە بوو، لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[2]

لە غەزاى خەندەقدا كە  زەیدی كوڕی ثابت تەمەنى نزیكەى پانزە ساڵ دەبوو بەشدارى كرد، زەید لەگەڵ موسڵماناندا بارى خۆڵی لە كۆڵ دەنا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ئەو مێرمنداڵێكی زۆر چاكە)، چاوەكانى ماندوو بوون و كەمێك راكشاو خەوەنووچكە بردیەوە، ئەوەبوو عومارەى كوڕی حەزم هات و چەكەكەى ئەوی برد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (يا أبارقاد نمت حتى ذهب سلاحك)، (ئەى خەوخۆش هێندە خەوتیت تا چەكەكەیان بردیت)، ئینجا فەرمووى كێ ئەزانێ چەكى ئەم هەرزەكارە لەكوێیە؟ عومارەى كوڕی حەزم وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) من بردم، ئینجا بۆی گێڕایەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هۆشیارى دا لەوەى هیچ باوەڕدارێك بترسێنرێت و وەك گاڵتەوگەپ شمەكى ببرێت.[3]

لە غەزاى تەبووكدا ئالآى  بەنى نەججار بە دەست عومارەى كوڕی حەزمەوە بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) گەیشت بە عومارەو ئالآكەى لە دەستى وەرگرت و دایە دەست زەیدی كوڕی ثابت.[4]

عومارە دەڵێت جارێك لەسەر گۆڕێك دانیشتبووم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) منى بینی، فەرمووى (انزل من القبر لا تؤذي صاحب القبر، ولا يؤذيك[5] (لە گۆڕەكە دابەزەو ئازارى خاوەنى گۆڕەكە مەدەو ئازاریشت نەدات)

عومارەى كوڕی روەیبە(رضي الله عنه)

ناوى عومارەى كوڕى روەیبەیە، كونیەكەى ئەبووزوهرەیە، دواتر لە كووفە نیشتەجێ بوو.[6]

عومارە دەڵێت بیستم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (لن يلج النار أحد صلى قبل طلوع الشمس، وقبل غروبها[7] (ئەوەى پێش خۆرهەلآتن و پاش خۆرهەلآتن نوێژ بكات هەرگیز ناچێتە دۆزەخەوە).

مەبەست پێی نوێژی بەیانى و ئێوارەیە.

عومارەى كوڕی عوقبە(رضي الله عنه)

ناوى عومارەى كوڕی عوقبەى كوڕی حارثهیە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى خەیبەر و تیایدا شەهید بوو.[8]

عومارەى كوڕی عوقبەى ئومەوى (رضي الله عنه)

ناوى عومارەى كوڕی عوقبەى قوڕەیشی عامیریە، یەكێكە لە موسڵمانبوانى فەتحى مەككە.[9]

عومارەى كوڕی مەخلەد(رضي الله عنه)

ناوى عومارەى كوڕی مەخلەدە، لە پشتیوانانە لە بەنى نەججار، لەغەزاى بەدر و ئوحوددا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[10]

عومارەى كوڕی ئەوس(رضي الله عنه)

ناوى عومارەى كوڕی ئەوسە، لە پشتیوانانە، لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[11]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 29.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 578.

[3] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 5770.

[4] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 5770.

[5] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 23402، المستدرك على الصحيحين، الرقم 6543، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 4667.

[6] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 581.

[7] - صحيح مسلم، الرقم 1037، صحيح ابن خزيمة، الرقم 318، صحيح ابن حبان، الرقم 1758، سنن أبي داود، الرقم 367، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 347، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 2026، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 16885، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 1854.

[8] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 584.

[9] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 585.

[10] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 586.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 578.

 1317
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.