دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەحمەرى مەولاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)

سەبارەت بە ناوى ئەم هاوەڵە راى زۆر هەیە، ئیبن حەجەر بیست و یەك ناو دێنێت (مهران، طهمان، مروان، نجران، رومان، ذكوان، كيسان، سليمان، سنة، أيمن، مرقنة، أحمر، أحمد، رباح، مفلح، عمير، معتب، قيس، عبس، عيسى[1] بەڵام زیاتر بە سەفینە ناسراوە، هەریەك لە ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر لە ریزبەندى هاوەڵاندا لە پیتى (أ)و (س)دا باسیان كردووە،[2] بەڵام ئیبن عەبدولبەر بەس لە پیتی(س) دا باسی كردووە،[3] ئەبوو نوعەیمیش لە پیتى (أ)دا باسی كردووە.[4]

سەبارەت بە كونیەكەشی دوو كونیە هاتووە: عەبدورەحمان و ئەبولبوختەری،[5] بەڵام یەكەمیان لە راستیەوە نزیكترە.[6]

سەبارەت بە رەچەڵەكى ئەم هاوەڵە راى جیاواز هەیە، رایەك پێی وایە فارس بووە،[7] واقیدیش پێی وایە لە نەوەى ئەعرابە،[8]رایەكیش پێی وایە عەرەبە.[9]

ناوبانگى بە سەفینە بووە چونكە لە سەفەرێكدا لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شمەكى موسڵمانانى گواستەوەو پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرمووە (أنت سفينة[10] سەفینە ئەڵێت ئەو رۆژە بارى وشترێكم هەڵگرتایە لەسەرم قورس نەئەبوو.[11]

ئەم هاوەڵە سەرەتا كۆیلەیەكى فارسی بوو و ئومموسەلەمە ئەوى كڕی،[12] دواتر ئازادى كرد بەو مەرجەى  خزمەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بكات،[13] هەرچەندە هەندێ پێیان وایە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئازادى كردووە،[14] بەڵام خۆی دەڵێت ئومموسەلەمە ئازادى كردم و مەرجى لەسەر دانام خزمەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بكەم.[15]

ئەم هاوەڵە خۆی دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى ناوم سەفینە و جگە لەو ناوەش ناوى ترم ناوێت،[16]بەڵام لە گێڕانەوەیەكدا كە حاكم هێناویەتى سەفینە بە حەشرەج دەڵێت من ناوى خۆمت پێ دەڵێم، من ناوم قەیس بوو و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى نام سەفینە.[17]

سەفینە لەناو ئەهلى صوففەدا بوو،[18] شوێنى نیشتەجێبوونى لە (بطن نخلە) بوو.[19]

جارێك ئەحمەر لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)وهاوەڵانێكى چوون بۆ غەزا، لە دۆڵێك یان رووبارێكدا ئەحمەر خەریك بوو خەڵكى دەپەڕاندەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە ئەوەى دى پێی فەرموو (ما كنت اليوم الا سفينة[20] ەمڕۆ تۆ سەفینە بوویت).

سەفینە دەڵێت جارێك لەسەر بەلەم بووم كە بەلەمەكە شكا، چوومە سەر پارچە دارێ، كە گەیشتمە كەناراو شێرێ هات بۆم، منیش وتم ئەى ئەبولحارث من سەفینەم مەولاى پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم)، ئەویش سەرێكى لەقاند و بە لاشانى پاڵی پێوەنام تا بردمیە سەر رێگەكە، ئەوكات دەنگێكى لێوە هات كە دەمزانى مەبەستى ماڵئاوایی كردنە لێم.[21]

سەفینە فەرموودەى ماوەى خیلافەتى گێڕاوەتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:( الخِلَافَةُ فِي أُمَّتِي ثَلَاثُونَ سَنَةً ثُمَّ مُلْكٌ بَعْدَ ذَلِكَ)[22] (خیلافەت لە ئوممەتەكەمدا سی ساڵ دەبێت، دواتر دواى ئەوە دەبێتە پاشایەتى).

سەفینە ماوەى دە ساڵ لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ژیا،[23]پاش وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا تا لە سەردەمى حەجاجدا كۆچی دوایی كرد.[24]

هەرچیەك لە خوا و پێغەمبەرى خواوە بێت لە هەموو شتێكى تر باشترە، ئاخۆ سەرچاوەى كەمال و حەقیقەت بەرهەمى كەموكورتى لێدەكەوێتەوە؟ نا، پەنا بەخوا، هیچكات شتێكى جوانتر و باشتر لە فەرمایشتى خوا و پێغەمبەرەكەى نیە، هەر ئەم روانینە وای لە سەفینە كردووە هیچ ناوێكى تر قبووڵ نەكات جگە لەو ناوەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەمە رەنگدانەوەى پەیوەستبوونى هاوەڵانە بە فەرمایشتى خوا و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەمە رەوشتى هاوەڵان بووە.



[1] - الإصابة في معرفة الصحابة، ج3، ص132.

[2] - أسد الغابة، ج1ص85 و ج2ص481، الإصابة في معرفة الصحابة، ج1، ص33 و ج3، ص132.

[3] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص685.

[4] - معرفة الصحابة لإبي نعيم، الرقم 967.

[5] - أسد الغابة، ج2،ص481.

[6] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص684، أسد الغابة، ج2،ص481.

[7] - الإصابة في معرفة الصحابة، ج3، ص132.

[8] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص685.

[9] - أسد الغابة، ج2،ص481.

[10] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 21452، المعجم الكبير للطبرانى، الرقم 6327، وقد صححه الألباني في السلسلة الصحيحة، الرقم 2959.

[11] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص685.

[12] - الإصابة في معرفة الصحابة، ج3، ص132.

[13] - حلية الأولياء، ج1، ص369، الإصابة في معرفة الصحابة، ج3، ص132.

[14] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص684.

[15] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص685.

[16] - حلية الأولياء، ج1، ص369.

[17] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 6625.

[18] - حلية الأولياء، ج1، ص368.

[19] - أسد الغابة، ج2،ص481.

[20] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 21348، قال شعيب الأرناؤوط في تعليقاته على مسند أحمد بن حنبل حديث حسن و هذا إسناد ضعيف.

[21] - أسد الغابة، ج2،ص481.

[22] - سنن الترمذي، الجامع الصحيح، الرقم 2203، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 21352، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 7885، المعجم الكبير للطبرانى، الرقم 6330، صحيح ابن حبان، الرقم 7053، حسنه شعيب الأرناؤوط، صححه الألباني في الجام الصغير و زيادته، الرقم 5568 و في السلسلة الصحيحة، الرقم 459.

[23] - حلية الأولياء، ج1، ص368.

[24] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص685.

 3059
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.