دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەرقەمى نەخەعى (رضي الله عنه):

ناوى ئەوسى كوڕی جەهیشی كوڕی یەزیدە و لە نەخەعیەكانە.[1]

بەڵام ئیبن سەعد وا ناوى دێنێ، ئەرقەمى كوڕی یەزیدى كوڕی مالیكى كوڕی عەبدوڵا.[2]

ئیبن حەجەریش رایەكى تر دێنێ و دەڵێت ناوى ئەرقەمى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی حارثه.[3]

وەك وەفد هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[4]

ئیبن سەعد گێڕانەوەیەكى هێناوە كە نەخەعیەكان دوو كەسیان نارد بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا موسڵمان بوونى خۆیان بگەیەننە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەرطهئەى كوڕی شەراحیل لە بەنى حارثه و ئەرقەم لە بەنى بەكر، ئەم دوو كەسە شێوەو روخسارو كەسایەتییەكى باشیان هەبوو، چوونە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پێغەمبەرى خوایش (صلى الله عليه وسلم) پێشنیازى موسڵمان بوونى بۆ كردن، ئەوانیش قبووڵیان كرد و بەیعەتى خۆیان و هۆزەكانى خۆیانیشیان دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەرى خواش (صلى الله عليه وسلم) سەرسام بوو بە قەد و بالآو كەسایەتییان، فەرمووى ئەرێ هۆزەكانتان كەسی تریان وەك ئێوە تێدایە؟ وتیان بەڵێ لەپشت خۆمانەوە لەناو هۆزەكانماندا حەفتا كەسمان جێهێشتووە كە هەموویان لە ئێمە باشترن و كاروبارەكان بەڕێوە دەبەن، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نزاى كرد بۆ هەردووكیان و بۆ هۆزەكانى هەردووكیان و فەرمووى (اللهم بارك فی النخع).[5]



[1] - أسدالغابة، ج1، ص96.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج5، ص53.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص45.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص42.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص346.

 2347
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.