دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەسلەم (رضي الله عنه)

ئەسلەمى كوڕی عەمیرە (رضي الله عنه):

ناوى ئەسلەمى كوڕی عەمیرەى كوڕی ئومەییەى كوڕی عامرى كوڕی جوشەمە، لە پشتیوانانە و بەشدارى غەزاى ئوحودى كردووە.[1]

 

ئەسلەمى كوڕی ئەوس(رضي الله عنه):

ناوى ئەسلەمى كوڕی ئەوسی كوڕی بەجرەى كوڕی حارثى خەزرەجیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكانە لە بەنى ساعیدە. [2]

ئیبن ئەثير لەگەڵ ئەسلەمى كوڕی بەجرە بەجیا ئەیهێنێ، بەڵام ئیبن حەجەر بە یەكیان ئەزانێ و ئەڵێت ئەگەریش لەیەك جیابن ئەوە لەوانەیە یەكێكیان برازاى ئەوی تریان بێت،[3]بەشدارى غەزاى ئوحودى كردووە،[4] دەڵێن ئەم رێگر بووە لەوەى تەرمى عوثمان لە بەقیع ئەسپەردە بكرێ.[5]

گێڕانەوەیەكى لێوە گێڕدراوەتەوە كە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لاى بەندكراوەكانى قورەيضه داينام، منیش سەیری فەرجى مێرد منداڵەكانم دەكرد ئەگەر پێگەیشتوو بوایە (مووی هەبوایە) دەمدا لە ملى، ئەگەر نا لە دەستكەوتى موسڵماناندا دەمهێشتەوە،[6]ئیبن عەبدولبەر سەنەدى ئەم فەرموودەیە بە لاواز دەزانێت.[7]

ئەم گێڕانەوەیە لاوازە،  هەروەها لەگەڵ رەوشتی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ناگونجێت كەسێكی دانابێت سەیری داوێنی كوڕان بكات تا بزانێت كامیان باڵغ بوون و بكوژرێن.

 

ئەسلەمى كوڕی جوبەیرە (رضي الله عنه):

ناوى ئەسلەمى كوڕی جوبەیرەى كوڕی حوصەینی كوڕی جوبەیرەیە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان و لەوانیشدا لە بەنى عەبدولئەشهەلە. [8]

بوخارى بە ئەسلەمى كوڕی حوصەینی كوڕی جوبەیرە ناوى دێنێ و وەك هاوەڵ ناوى دێنێ بەڵام فەرموودەى لێوە نەگێڕاوەتەوە،[9] ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەریش پێیان وایە ئەو دوانە هەردووكیان یەك بن.[10]



[1] - أسدالغابة، ج1، ص121، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص63.

[2] - أسد الغابة، ج1، 117.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص60.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص60.

[5] - أسد الغابة، ج1، 117.

[6] -المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 1600،  المعجم الصغير للطبراني، الرقم181، معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص46،  والحديث موضع إرسال.

[7] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص86.

[8] - أسد الغابة، ج1، 117.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص61.

[10] - أسد الغابة، ج1، 118، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص61.

 2253
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.