دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئوبەى كوڕی مالیك(رضي الله عنه)

ناوى ئوبەى كوڕی مالیكی كوڕی سەلەمەى كوڕی قەیسی كوڕی رەبیعەى كوڕی عامرى كوڕی صەعصەعەى عامریە،[1] بە ئوبەى كوڕی مالیكی قوشەیری یان حەرشی ناوى هاتووە،[2] حەریش و قوشەیر دوو برا بون كە هەردووكیان كوڕی كەعبی كوڕی رەبیعە بون،[3] بۆیە هەركام لەو دوانەى پێ بوترێت هەر بۆ یەك رەچەڵەك ئەگەڕێتەوە.

ئەم هاوەڵە بەصریە،[4] براى نوهەیكى كوڕی مالیكی شاعیرە كە شاعیرێكى ناسراو بوو.[5]

فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەفەرموێت (من أدرك والديه أو أحدهما ثم دخل النار فأبعده الله).[6] (هەركەس دەستی بگات بە دایك و باوكى یان بە یەكێكیان و دواتر بچێتە دۆزەخ، با هەر خوا دوورى بخاتەوە).

یەحیاى كوڕی مەعین بە هاوەڵى نازانێت و ئەڵێت ئەم فەرموودەیە هی عەمری كوڕی مالیكە،[7] بەڵام بوخارى پاش هێنانى مشتومڕ لەسەرى بەهاوەڵى دەزانێت.[8]



[1] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص7.

[2] - أسد الغابة، ج1، ص80، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص28.

[3] - أسد الغابة، ج1، ص80.

[4] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص70، أسد الغابة، ج1، ص80، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص28.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص29.

[6] - مسند الطيالسي، الرقم 1405، مسند ابن أبي شيبة، الرقم 591، المعجم الكبير للطبرانى، الرقم 15400، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهانى، الرقم 722، شعب الإيمان للبيهقي، 7642، التاريخ الكبير للبخاري، ج2ص40، معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص7، أسد الغابة، ج1، ص81، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص28، الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص70، صححه الألباني في السلسلة الصحيحة، الرقم515.

[7] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص70.

[8] - أسد الغابة، ج1، ص81، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص29.

 2522
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.