دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئوسامەى كوڕی شەریك(رضي الله عنه)

ناوى ئوسامەى كوڕی شەریكی  ثهعلەبیە، لە بەنى ثهعلەبەیە،[1] ئیبن قانع دەڵێت عامریە و لە بەنى عامرە،[2]ناوى لەناو هاوەڵانى كووفەدا هاتووە.[3]

ئوسامە دەڵێت چوومە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و هاوەڵانى لە دەورى بوون دەتوت باڵندە بەسەر سەریانەوە نیشتوەتەوە،[4] (واتە هێندە بێدەنگ و بە ڕێزەوە وەستابوون)، ئەعرابیەكان لە چەند لایەكەوە دەهاتن بۆ لاى و سەبارەت بە هەندێ مەسەلەى ئاسایی پرسیاریان لێدەكرد،[5] دەیانوت ئەی پێغەمبەرى خوا ئەوە و ئەوە بۆمان بوەتە نارەحەتى و كێشە، ئەویش فەرمووى (عباد الله وضع الله الحرج) (بەندەكانى خوا، خوا نارەحەتى هەڵگرتووە)... سەبارەت بە دەرمان پرسیاریان لێكرد، فەرمووى (عباد الله تداووا فإن الله لم يضع داء إلاّ وضع له دواء إلاّ الهرم)[6] (بەندەكانى خوا چارەسەر وەرگرن چونكە خوا چی دەردێكى دانابێ دەرمانێكى بۆ داناوە جگە لە پیری و بەسالآچوون)، پرسیاریان لێكرد چاكترین شتێ بەخشرابێ بە كەسێك چیە؟ فەرمووى (ئاكارى جوان).[7]

ئەمە بەڵگەیەكى زۆر بەهێزە تا موسڵمانان لێرەوە بنەمایەك دابنێن (چارەى هەموو دەردێك دەدۆزینەوە)، ئیبن قەیمى جەوزى دەڵێت:(خواى گەورە بۆ هەموو دەردێ دەرمانێكى داناوەو لەرووى شەرع و قەدەریشەوە ئاسانكارى كردووە بۆ گەیشتن بەو دەرمانكردنە (چارەسەردۆزینەوەیە)، جا هەر كەس بیەوێ بەو پێیەى خوا بۆى داناوە چارەسەر بدۆزێتەوەو بەكاری بهێنێ و پشت بە خوا ببەستێ و لە شوێنی خۆیەوە بچێ بۆ كارەكە رێی دەكەوێتە شیفا و چارەسەر، هەركەسیش لەرێی ناشەرعیەوە بۆ چارەسەر بگەڕێ با قەدەریش تاقی بكاتەوە، ئەوا رێگەى چارەسەركردنى نەپێكاوەو وەك ئەو كەسە وایە چارەى دەردێ بە دەردێكى گەورەتر بكات).[8]

ئوسامە باس لەوە دەكات كە لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) حەجى كردووە، خەڵكى دەهاتن و پرسیاریان لێدەكرد، هەبوو دەیوت پێش تەواف سەعیم كردووە، یان شتێكم پێش خستووە یان دوام خستووە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ هەموو ئەوانە ئەیفەرموو كێشە نیە، تەنها بۆ كەسێ نەبێ كە سنوورى ئابرووى كەسێكى موسڵمانى بەزاندبێ ، بۆ ئەوەیان دەیفەرموو كێشەیە و لەناوبەر و ماڵ وێرانكەرە.[9]

هەروەها فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەفەرموێت (يد الله على الجماعة، فإذا شذ الشاذ اختطفه الشيطان كما يختطف الذئب الشاة من الغنم)،[10] (دەستى خوا بەسەر كۆمەڵەوەیە، ئەگەر كەسێ خۆی جیاكردەوە شەیتان دەیڕفێنێ وەك چۆن گورگ مەڕ لە رانەمەڕ دەرفێنێ).

ئوسامە دەڵێت لە سەفەرێكدا لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووین بۆ كارێكى پێویست خوفمان كردبووە پێ، سێ شەو و رۆژمان پێ چوو ئەو سێ رۆژ و شەوە خوفەكانمان دانەكەند.[11]



[1] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص78، أسدالغابة، ج1، ص104، الإصابة في معرفة الصحابة، ج1، ص139.

[2] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص13.

[3] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص78، أسدالغابة، ج1، ص104.

[4] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18169، سنن أبو داود، الرقم 3412.

[5] - سنن أبو داود، الرقم 3412.

[6] - سنن الترمذي، الجامع الصحيح، الرقم 2048 و قال حسن صحيح، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18170، سنن ابن ماجة، الرقم 3457، سنن أبوداود، الرقم 3412، صححه الألباني في الجامع الصغير و زيادته، الرقم 7420.

[7] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18170، المستدرك على الصحيحين، صحيح ابن حبان، الرقم 487، الرقم 377، سنن ابن ماجة، الرقم 3457. والحديث صحيح.

[8] - روضة المحبين ، ص212.

[9] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18170، سنن أبوداود، الرقم 1760، صحيح ابن خزيمة، الرقم 2589، صحيح ابن حبان، الرقم 487، المستدرك على الصحيحين، الرقم 377.

[10] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم491، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم732، معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص13.

[11] - المطالب العالية لابن حجر، الرقم 112،

 4916
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.