دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حوذەیفەى كوڕی ئەسید(رضي الله عنه)

ناوى حوذەیفەى كوڕی ئەسیدى كوڕی خالیدە، كونیەكەى ئەبوو سەریحەیە و زیاتر بە كونیەكەی ناسراوە.[1]

حوژەیفە یەكەم بەشدارى كردنى لەگەڵ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە حودەیبیەدا بوو.[2]

لە بەیعەتى ريضواندا بەشدارى كرد.[3]

حوذەیفە دەڵێت جارێك پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هات بۆ لامان و فەرمووى: نوێ بكەن لەسەر برایەكتان كە لە خاكێكی جیا لەم خاكەى ئێوە مردووە، وتیان ئەو كەسە كێیە؟ فەرمووى نەججاشیە،[4] حوذەیفە دەڵێت ئینجا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە دواى خۆیەوە ریزی كردین و نوێژی لەسەر كرد.[5]

سەبارەت بە نوێژی غائیب لەسەر مردوو ئەلبانى راى وایە ئەگەر كەسێكی موسڵمان لە وڵاتێك مرد و موسڵمانانى ئەوێ نوێژیان لەسەر كرد ئیتر لە شوێنانى تر نوێژی غائیبی لەسەر ناكرێت، بەڵام ئەگەر نوێژی لەسەر نەكرابوو ئەوە دەكرێت لە شوێنانى ترەوە موسڵمانان نوێژی غائیبی لەسەر بكەن.[6]

حوذەیفە دەڵێت رۆژێك ئێمە لەناو خۆماندا قسەمان دەكرد كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هات بۆ لامان و فەرمووى باسی چی دەكەن؟ وتمان باسی رۆژی دوایی دەكەین، ئەویش فەرمووى (إنها لن تقوم حتى ترون قبلها عشر آيات - فذكر - الدخان، والدجال، والدابة، وطلوع الشمس من مغربها، ونزول عيسى ابن مريم، ويأجوج ومأجوج، وثلاثة خسوف خسف بالمشرق، وخسف بالمغرب، وخسف بجزيرة العرب، وآخر ذلك نار تخرج من اليمن، تطرد الناس إلى محشرهم[7] (رۆژی دوایی نایەت تا پێش ئەوە دە ئاماژەو نیشانە دەبینن، ئینجا باسی دووكەڵەكەو دەججال و ئاژەڵەكە و خۆرهەڵهاتن لە خۆرئاواوەو دابەزینی عیساى كوڕی مەریەم و یەئجووج و مەئجووج و سێ رۆچوونى زەوى كرد، رۆچوونێك لە رۆژهەلآتەوەو رۆژچوونێك لە رۆژئاواوەو رۆچوونێك لە نیمچە دوورگەى عەرەب، كۆتایشیان ئاگرێكە لە یەمەنەوە دەردەچێت كە خەڵكی بەرەو مەحشەریان راو دەنێت).

حوذەیفە دەڵێت عەلى كوڕی ئەبوو طالیبم بینی كە خۆر لە نیوەی ئاسمان لایدەدا-پاش نیوەڕۆ- چوار ركات نوێژی دەكرد، منیش پرسیارم لێكرد بۆ ئەمە دەكەیت؟ عەلى وت من پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بینی ئەم نوێژەى دەكرد و منیش پرسیارم لێكرد بۆ ئەو نوێژە دەكەیت ئەویش فەرمووى (إن أبواب السماء تفتح إذا زالت الشمس ، فلا ترتج حتى تصلي الظهر ، فأحب أن يرفع لي إلى الله عز وجل عمل)،[8] (كاتێك خۆر لە نیوەی ئاسمان لادەدات دەرگاكانى ئاسمان دەكرێنەوەو داناخرێن تا نوێژی نیوەڕۆ دەكرێت، بۆیە منیش حەز دەكەم كردەوەم بۆ لاى خواى گەورە بەرز بێتەوە).

حوذەیفە لە سەردەمى عومەرى كوڕی خەططابدا لە فتووحاتدا بەشدارى كرد، ئەوەتا لە فەتحى ئازەربایجاندا بەشدار بووەو یەكێك بووە لە سەركردەكانى ناو سوپاكەى سوراقەى كوڕی عەمر و پاش ئەوەى گەیشتنە نزیك ناوچەی پاشا شەهر برازاى پاشای ئەرمینیا داواى پەناى كردو بەوە ناوچەكە بێ جەنگ گیرا، ئەوكات سوراقە حوذەیفەو چەند سەركردەیەكى تری نارد بۆ ئەو ناوچە شاخاویانەى لە دەورى ئەرمینیا بوون.[9]

ئەم هاوەڵە دواتر چوویە كووفەو لەوێ وەفاتى كرد و زەیدى كوڕی ئەرقەم نوێژی لەسەر كرد،[10] مردنەكەشی لە ساڵی چل و دووى كۆچیدا بوو.[11]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 43.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج6، ص 24.

[3] - أسد الغابة، ج1، ص 570.

[4] - سنن ابن ماجة، الرقم 1532، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15821، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 2974، صححه الألباني في إرواء الغليل 3/177.

[5] - مسند الطيالسي، الرقم 1149.

[6] - أحكام الجنائز، 1/92- 1/93.

[7] - صحيح مسلم، الرقم 5270، سنن أبي داود، الرقم 3778، صحيح ابن حبان، الرقم 6953، سنن ابن ماجة، الرقم 4052، سنن الترمذي، الرقم 2160، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 10934، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15820، مسند الطيالسي، الرقم 1148، مسند الحميدي، الرقم 800، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 2959.

[8] - المطالب العالية لابن حجر، 646.

[9] - البداية والنهاية لابن كثير، ج7، ص 122-123.

[10] - أسد الغابة، ج1، ص 570.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 43.

 2279
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.