دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  بەسبەسی جوهەنى (رضي الله عنه)

ناوى بەسبەس[1] یان بەسبەسە[2] یان بوسبوسی كوڕی عەمرە،[3] ئەم هاوەڵە جوهەنیە و لە پشتیوانانە لە بەنى ساعیدە، لە غەزاى بەدر[4] و ئوحودیشدا بەشدارى كرد.[5]

بەسبەس دواى مردنى خۆی هیچ منداڵێكی جێ نەهێشت.[6]

پێش غەزاى بەدر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەریەك لە بەسبەس و عەدى كوڕی ئەبوو زەغبائی نارد تا هەواڵی كاروانەكەى ئەبووسوفیانى كوڕی حەرب وەربگرن و هەواڵى بۆ بهێننەوە، ئەوانیش كەوتنە ڕێ تا گەیشتنە بەدر، لەوێ هەردوكیان وشترەكانیان بەستنەوە و لاى ئاوێك مانەوە، گوێیان لە دەنگى دوو كەنیزەك بوو كە یەكێكیان بەوى تری دەوت سبەینێ كاروانەكە دێتەوە، مەجدى كوڕی عەمر بەنێوانیاندا تێپەڕ بوو و وتى راست دەكات، ئینجا هەریەك لە بەسبەس و عەدى سوارى وشترەكانیان بوون و گەڕانەوە تا هاتنە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و هەواڵەكەیان پێدا، كاتێك ئەوان كەوتبوونە ڕێ و گەڕابوونەوە ئەبوسوفیان هات و زۆر وریا بوو، بە مەجدى كوڕی عەمرى وت هیچ كەست لاى ئەو ئاوە نەدیوە؟ وتى ناوەلآ بەڵام بینیم دوو سوار لاى ئەو تەپۆڵكەیە وشترەكانیان بەستبوونەوەو بڕێك ئاویان برد و دواتر چون، ئەویش چوویە شوێنەكەیان و بە پاشماوەى ئاڵفەكەدا زانى كە ئەو دوانە خەڵكی مەدینەن، بۆیە هەستى بە مەترسی كرد و بڕیاری دا رێی كاروانەكەى بەرەو كەنارى دەریا بگۆڕێت.[7]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص268.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص287.

[3] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1189.

[4] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص190، أسد الغابة، ج1، ص268.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص560.

[6] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص560.

[7] - دلائل النبوة للبيهقي، الرقم 872، الطبقات الكبرى لابن سعد، ج2، ص13.

 2150
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.