دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەحمەرى (رضي الله عنه):

هەریەك لە ئیبن قانع و ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر و ئەبوو نوعەیم باسیان كردووە.[1]

ناوى ئەم هاوەڵە نازانرێ، لەوانەیە ئەحمەرى وەك نازناوێ بێت،[2] لەنێو هاوەڵە مەدەنیەكاندا ئەژمارد ئەكرێت.[3]

ئەحمەرى دەڵێت من بەڵێنم دابوو بە ژنەكەم بیبەم بۆ عومرە، لە دەقێكى تردا هاتووە (بەڵێنم پێ دابوو بیبەم بۆ حەجێك)، بەڵام چووم بۆ غەزا، ژنەكەم زۆر بەوە دڵگران بوو، منیش سكالآم بردە لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و مەسەلەكەم بۆ باسكرد، ئەویش فەرمووى (مرها فلتعتمر في رمضان، فإنها تعدل حجة)،[4] (بیبە با لە رەمەزاندا عومرە بكات چونكە ئەو عومرەى رەمەزان هاوتاى حەجێكە).

ئیبن تەیمیە دەڵێت: (مەبەستى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە (عمرة في رمضان تعدل حجة معي) ئەوەیە كە عومرەكەت لە رەمەزاندا هاوتاى حەجێكە لەگەڵ مندا چونكە ئەو ئافرەتە ویستوویەتى حەجى لەگەڵدا بكات، بەڵام بۆى نەگونجاوە، بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) واى پێ فەرمووە،... هەندێ نەزان پێیان وایە عومرەى یەكێك لە ئێمە لە میقاتدا یان لە مەككە هاوتاى حەجێكە لەگەڵیدا، دیارو روونە حەجى تەواو زۆر باشترە لە عومرەى رەمەزان، ئەگەر یەكێك لە ئێمە حەجى فەرز بەجێبگەیەنێ وەك حەجێ نیە لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئیتر چۆن عومرەیەك هاوتاى حەجێ بێ لەگەڵ پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم)، مەبەستى فەرموودەكە ئەوەیە عومرەى یەكێكمان لە رەمەزاندا لە میقاتدا لەئاست حەجێ بێت، ئەمەش بۆ كەسێك وا دەوترێ كە ویستبێتى حەج بكات و بۆی نەچووبێتەسەر ئیتر بە نیازى حەج لەگەڵ عومرەى رەمەزاندا بڕوات، هەردووكیان پێكەوە پاداشتى حەجێكیان هەیە نەك یەكێكیان بە تەنها.[5]



[1] - معجم الصحابة، ج1، ص71، أسدالغابة، ج1، ص87، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص33، معرفة الصحابة لأبي نعيم، الرقم 970.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص33.

[3] - أسدالغابة، ج1، ص87، معرفة الصحابة لأبي نعيم، الرقم 970.

[4] - معجم الصحابة، ج1، ص71، أسدالغابة، ج1، ص87، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص33، معرفة الصحابة لأبي نعيم، الرقم 970.

[5] - مجموع الفتاوى لشيخ الإسلام ابن تيمية، ج26، ص293-294.

 2233
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.