دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  بیلال (رضي الله عنه)

بیلالی كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى بیلالی كوڕی حارثى كوڕی عوصمی كوڕی سەعیدە،[1] ئەم هاوەڵە لە موزەنیەكانە، یەكێك بوو لە دانیشتوانى دەرەوەى مەدینە، دواتریش چوویە بەصرەو لەوێ مایەوە.[2]

لە ساڵی پێنجەمى كۆچی و لە مانگى رەجەبدا وەفدی موزەینە هاتن بۆ لاى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)بیلالی كوڕی حارثيش لەنێویاندا بوو.[3]

     پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) عەقیقی بۆ بڕیەوە،[4] لە رۆژی فەتحى مەككەدا ئالآى موزەنیەكان بەدەست بیلالەوە بوو.[5]

لە ساڵی دەی كۆچیدا بیلال لەگەڵ خالیدی كوڕی وەلیددا بوو كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داواى كرد بڕوات بانگەوازى بەنى حارث بكات، ئەوانیش كە موسڵمان بوون خالید بە نامەیەك وردەكارى نووسی بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بە بیلالی كوڕی حارثدا نامەكەى نارد بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەویش نامەكەى گەیاند.[6]

بیلالی كوڕی ئوحەیحە (رضي الله عنه)

ناوى بیلالی كوڕی ئوحەیحەى كوڕی جەلاحە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان.[7]

كوڕێكی هەبوو بە ناوى بولەیل كە لە جەنگى ئوحوددا بەشدار بوو،[8] كوڕێكی تریشی هەبوو بە ناوى عیمران،[9] كوڕێكی تری ناوى داوود یان یەسار بوو، بەڵام زیاتر بە كونیەكەى ناسراوە كە ئەبوو لەیلایە،[10] منداڵێكى تریشی ناوى عەمر بوو كە بەشدار بوو لە غەزاى ئوحوددا،[11] كوڕێكی تریشی هەبوو ناوى حارث بوو.[12]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص 304، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص326.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص326.

[3] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج 1، ص 291، أسد الغابة، ج1، ص 304.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص 304، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص326.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص326.

[6] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص 339.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 325.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 329.

[9] - أسد الغابة، ج1، ص 310.

[10] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص 461، ج4، ص 1581.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 36.

[12] - أسد الغابة، ج7، ص 303، الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 141.

 1904
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.