دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ژنە هاوەڵانێك كە ناویان (صەفیە) بووە

صەفییەى كچی بەشامە(رضي الله عنها)

ناوى صەفیەی كچی بەشامەیە، ئەم ئافرەتە بە كەنیزەك گیرابوو، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) سەرپشكی كرد لەوەى لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بمێنێتەوە یان بچێتەوە بۆ لاى مێردەكەى، ئەویش وتى بەڵكو مێردەكەم، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ناردیەوە.[1]

 

صەفییەى كچی بوجەیر (رضي الله عنها)

ناوى صەفیەى كچی بوجەیرەو فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.

صەفییەى كچی ثابت (رضي الله عنها)

ناوى صەفییەى كچی ثابتەو یەكێكە لە پشتیوانان و چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[2]

صەفییەى كچی عەطيه(رضي الله عنها)

ناوى صەفییەى كچی عەطييهیە و لەگەڵ ژمارەیەك ئافرەتى ترى پشتیواناندا چووەتە ماڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[3]

صەفییەى كچی عوبەید(رضي الله عنها)

ناوى صەفییەى كچی عوبەیدەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[4]

صەفییەى كچی عومەر (رضي الله عنها)

ناوى صەفییەى كچی عومەرى كوڕی خەططابە، صەفییە لە غەزاى خەیبەردا لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو.[5]

صەفییەی خزمەتكار (رضي الله عنها)

ناوى صەفییەیەو خزمەتكارى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم)، سەبارەت بە مانگ گیران فەرموودەى گێڕاوەتەوە.[6]

صەفییەی كچی زوبەیر (رضي الله عنها)

ناوى صەفییەى كچی زوبەیرى هاشمیە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە دەستكەوتەكانى خەیبەر چل كۆڵ خورماى پێ بەخشی.[7]

صەفییەی كچی صفیح(رضي الله عنها)

ناوى صەفییەى كچی صفیحەو دایكی ئەبووهورەیرەى هاوەڵی ناسراوى پێغەمبەرى خوایە(صلى الله عليه وسلم)، بەڵام رایەكى تر دەڵێت ناوى دایكی ئەبووهورەیرە ئومەیمەیە،[8] لە پیتی ئەلفدا باسمان كردووە.



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 737.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 738.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 746.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 745.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 746.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 747.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 742.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 737.

 1414
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.