دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  جابیری كوڕی ئەبی سەبرە (رضي الله عنه)

ناوى جابیرى كوڕی ئەبی سەبرەى ئەسەدیە.[1]

جابیر دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) باسی جیهادى دەكرد و دەیفەرموو (إن الشيطان جلس لابن آدم بطرقه، قال فجلس له على طريق الإسلام فقال تسلم وتدع دينك ودين آبائك؟ فعصاه فأسلم، ثم أتاه من قبل الهجرة وقال تهاجر وتدع أرضك وسماءك ومولدك وتضيع عيالك؟ فعصاه فهاجر، ثم أتاه من قبل الجهاد فقال تجاهد فيهراق دمك وتنكح زوجتك ويقسم مالك ويضيع عيالك؟ فعصاه فجاهد)،(شەیتان لە هەموو رێگەكانەوە دادەنیشێت بۆ ئادەمیزاد، دەڵێت لە رێی موسڵمانبوونیدا دادەنیشێت بۆی و پێی دەڵێت موسڵمان دەبیت و واز دێنیت لە ئایینی خۆت و ئایینی باوباپیرانت، ئادەمیزادیش لەو قسەی شەیتان یاخى دەبێت و موسڵمان دەبێت، ئینجا لە رێی كۆچكردنى موسڵماندا بۆی دادەنیشێت و پێی دەڵێت كۆچ دەكەیت و واز دێنیت لە زەوى و خاك و ئاسمان و شوێنی لەدایكبوونى خۆت و ژن و مناڵت بەهیلاكا دەبەیت؟ ئادەمیزاد لێی سەركەش دەبێت و كۆچ دەكات، ئینجا لە رێی جیهادەوە دێت بۆی و دەڵێت جیهاد دەكەیت و خوێنت دەڕژێت و ژنەكەت مارە دەكرێتەوەو سامانەكەت دابەش دەكرێت و ژن و مناڵت بە هیلاكا دەبەیت؟ ئادەمیزادیش لە شەیتان سەركەش دەبێت و جیهاد دەكات)، ئینجا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (فحق على الله من فعل ذلك فخر من دابته فمات فقد وقع أجره على الله، وإن لسعته الدابة فمات، فقد وقع أجره على الله، وإن قتل قعصا فحق على الله أن يدخله الجنة[2] ( جا حەقە بەسەر خواوە هەركەس وابكات و لەسەر ئاژەڵەكەى بكەوێتە خوارەوەو بمرێت، پاداشتى لاى خوایە، ئەگەر گیاندارێك بیگەزێت و بمرێت ئەوە پاداشتى لاى خوایە، ئەگەریش یەكسەرە بكوژرێت ئەوا مافە لەسەر خوا بیخاتە بەهەشتەوە).

ئەم فەرموودە لە هەندێ گێڕانەوەى تردا لە سەبرەى كوڕی ئەبی فاكیهەوە بە دەقێكى هاوشێوە هاتووە و ئەلبانیش لە تەحقیقی ئەو فەرموودەى سەبرەدا باسی ئەوەشی كردووە كە بە سەنەدى جابیرى كوڕی ئەبی سەبرەش هاتووەو فەرموودەكەى بە صەحیح داناوە.[3]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 430، أسد الغابة، ج1، ص 372.

[2] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1439، شعب الإيمان للبيهقي، الرقم 4067.

[3] - سلسلة الأحاديث الصحيحة لألباني، الرقم 2979.

 1811
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.