شێخ عوسمان عهبدولـمهلیكی كوردی
شێخ عوسمان عهبدولـمهلیكی كوردی
ناوی عوسمان كوڕی عهبدولـمهلیك، كوردیی، میسری، شافیعی، حه‌نه‌فییه. زانایه‌كی شه‌رعزانی شاره‌زا له‌بنچینه و ئوسوڵدا، فه‌رمووده‌ناس، ساڵی (738كۆچی–1337زاینی) كۆچی دوایی كردووه، له‌سه‌رچاوه‌كاندا زانیاریی زۆر له‌باره‌ی پێگه‌یشتنی و كاروانی زانستیی و ناوی مامۆستا و قوتابییه‌كانی نه‌كراوه، به‌ڵام خوا هه‌ریه‌ك له"حاجی خه‌لیفه" و "عهبدولـغهنی كه‌حاله"ی بۆ ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه ڕه‌خساند تا هه‌ندێك زانیاریی له‌باره‌یه‌وه بدۆزنه‌وه و دانراو و ده‌ستنووسه‌كانی كۆبكه‌نه‌وه و له‌كتێبه‌كانی خۆیاندا یاداشتییان بكه‌ن 1.
نووسراو و دانراوه زانستییه‌كانی:
به‌سه‌رنجدانێكی خێرای دانراو و نووسراوه‌كانی شێخ عوسمانی كوردی، پایه‌داریی و زانستی فراوانی ناوبراومان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه كه چۆن له‌چه‌ندین زانستی گران له‌زانسته ئیسلامییه‌كاندا ده‌ستی باڵای هه‌بووه و شاره‌زا بووه، به‌تایبه‌تی له‌هه‌ردوو زانستی (عیلمی كه‌لام) و (زانستی ئوسوڵی فیقه)دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌رعزان و فهرموودهناسێكی به‌توانا بووه. (حاجی خه‌لیفه) خاوه‌نی كتێبی (كشف الظنون) ئاماژه‌ی به‌چه‌ند نووسراوێكی شێخ عوسمانی كوردی كردووه، له‌وانه:
1/شه‌رحی كتێبی (موخته‌صه‌ری سه‌حیحی موسلیم) كه دانراوی شێخی مونزری بووه. ئه‌م شه‌رحی كردووه.
2/شه‌رحی كتێبی (منتهى السول والامل، في علمي الاصول والجدل) كه دانراوی شێخ جه‌ماله‌ددین ئیبنولحاجبی مه‌ككی بووه (646كۆچی وه‌فاتی كردووه). كتێبه‌كه له‌بواری زانستی ئوسوڵی فیقهدایه.
3/ شه‌رحی كتێبی (بديع النظام، الجامع بين كتابَي البزودي والاحكام) كه شێخ موزهففهرهددین ناسراو به ئیبن ئه‌لساعاتی (694كۆچی وه‌فاتی كردووه) نووسیویه‌تی. كه ئه‌میش له‌بواری زانستی ئوسوڵی فیقهدایه.
4/شه‌رحی (الحاوی الصغیر فی الفروع) كه دانراوی شێخ نه‌جمه‌ددینی قهزوینیی شافعیی بووه (665كۆچی وه‌فاتی كردووه)، له‌بواری فیقهی شافیعیدایه و یه‌كێكه له‌كتێبه جێمتمانهكانی مه‌زهه‌بی شافیعی.
5/شه‌رحی (الشامل فی أصول ا‌لدین)، دانراوی ئیمامی حه‌ره‌مه‌ین ئهبولـمهعالی ئه‌لجوینی (478كۆچی وه‌فاتی كردووه)، ئه‌میش له‌فیقهی شافیعیدایه.
تێبینى:
سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌م نووسراوه به‌پێزانه‌ی شێخ عوسمانی كوردی، پاش گه‌ڕان و پشكنینی زۆر له‌لیستی سه‌رچاوه‌كانی كتێبخانه‌ی دهستنووسهكاندا، هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر هیچ كام له‌م كتێبانه به‌رده‌ست نه‌بوون.
ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1لحياة الشيخ عثمان عبد الملك الكُردي وآثاره، اعتمدنا على: حاجي خليفة، كشف الظنون ج1ص235، 558، 626، ج2ص1025، 1856؛ رضا كحالة، معجم المؤلفين ج6ص261؛ المدرس، علماؤنا ص380؛ الصويركي، معجم أعلام الكُرد ص456؛ الصويركي، الموسوعة الكبرى لمشاهير الكُرد ج3ص165؛ البحركي، حياة الأمجاد من العلما‌ء الأكراد ج2ص266؛ صالح أمين، أعلام علما‌ء الكُرد ومصنفاتهم في علوم السنة ص 389-391؛ مؤسسة آل البيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي الشريف- ج2ص997.
|