دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (تەمیم) بووە

تەمیمی كوڕی بیشر (رضي الله عنه)

ناوى تەمیمی كوڕی بیشرى كوڕی عەمرە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، برای سوفیانى كوڕی بیشرە.[1]

تەمیمی كوڕی بیشر لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد.[2]

 

تەمیمی كوڕی جەراشە

ناوى تەمیمی كوڕی جەراشەی ثهقەفیە، لەناو وەفدى ثهقیفدا هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوونى خۆی راگەیاند.[3]

تەمیم دەڵێت داوامان كرد لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا نووسراوێكمان بۆ بنووسێت و چەند مەرجێكی تێدابێت، ئەویش فەرمووى (چیتان ویست بینووسن دواتر بیهێنن بۆم)، ئێمەش لە نووسینەكەدا داوامان لێكرد سووخواردن و زینامان بۆ حەلآڵ بكات، عەلى رازى نەبوو ئەوەمان بۆ بنووسێت، داوامان كرد لە خالیدی كوڕی سەعیدی كوڕی عاص، عەلى وتى دەزانیت چی دەنووسیت؟ ئەویش وتى ئەوە دەنووسم كە دەیڵێن، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) شیاوترە تا بڕیارى لەسەر بدات، تەمیم دەڵێت ئینجا نووسینەكەمان برد بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەویش بە خوێنەرەكەى فەرموو بیخوێنەوە، كاتێك گەیشتە مەسەلەى سووخواردنەكە، فەرمووى دەستم بخەرە سەری، ئەویش دەستى پێغەمبەرى (صلى الله عليه وسلم) لەسەر دانا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەم ئایەتەى خوێندەوە (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله و ذروا ما بقي من الربا إن كنتم مؤمنين)، دواتر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سڕیەوەو سوكناییش هات بۆ ئێمە، ئیتر لەسەری نەچووین، كاتێكیش گەیشتە مەسەلەى زینا دەستى لەسەر دانا و فەرمووى (ولا تقربوا الزنا إنه كان فاحشةو ساء سبيلا)، ئینجا ئەوەشی سڕیەوەو فەرمانى كرد ئەو نووسینە لەبەرى بگیرێتەوە بۆمان.[4]

 

تەمیمی كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى تەمیمی كوڕی حارثى كوڕی قەیسی كوڕی عەدى كوڕی سەعدى قورەیشی سەهمیە،[5] یەكێك بوو لە كۆچەرانى كۆچی دووەمى حەبەشە.[6]

لە سەری دایكیەوە برایەكى هەبوو بە ناوى سەعیدی كوڕی عەمرى تەمیمی،[7] ئیبن ئەثير دەڵێت لە سەری باوكیشەوە برایەتى،[8] تەمیم سێ براى تریشی هەبوو بە ناوى ئەبووقەیس و عەبدوڵا و سائیب،[9]برایەكى تریشی هەبوو بە ناوى حەججاج.[10]

هەریەك لە تەمیم و سەعید و ئەبووقەیس كە براى یەكن پێكەوە كۆچیان كرد بۆ حەبەشە، حەججاجى برایان لە بەدردا بەدیل گیرا، عەبدوڵاى برایان لە رۆژی طائیف شەهید بوو، سائیبی برایشیان لە طائیف بریندار بوو و رۆژی فەحل كوژرا.[11]

حارثى باوكى یەكێك بوو لە كەسە قسەخۆشەكان.[12]

تەمیم لە رۆژی ئەجنادەین لە شام هاودەم بە سەعیدی براى شەهید بوو.[13]

تەمیمى كوڕی حارث یەكێك بوو لەوانەى كە لەبەردەرگا دەوەستا تا بە سەرە مۆڵەتى چوونەژوورەوەى خەڵك بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) رێك بخات.[14]

تەمیمی كوڕی حوجر (رضي الله عنه)

ناوى تەمیمی كوڕی حوجرە و بە ئەبوو ئەوس ناسراوە، لە ئەسلەمیەكانە و لە ناوچەی ئەسلەمیەكان نیشتەجێ بوو،[15] ئیبن عەبدولبەر بە ئەبوو ئەوس  تەمیمی كوڕی حوجر ناوى هێناوە،[16] بەڵام راستتر ئەوەیە ناوى ئەبووتەمیم ئەوسی كوڕی عەبدوڵایە.[17]

تەمیمی كوڕی رەبیعە (رضي الله عنه)

ناوى تەمیمی كوڕی رەبیعەى كوڕی عەوفى جوهەنیە، زوو موسڵمان بوو و لە حودەیبیەو بەیعەتى ريضوانیشدا بەشدار بوو.[18]

تەمیمی كوڕی زەید(رضي الله عنه)

ناوى تەمیمی كوڕی زەیدە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە، براى عەبدوڵاى كوڕی زەیدە[19] كە ئەویش هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، تەمیم كوڕێكی هەبوو بە ناوى عەبباد كە فەرموودەى لە باوكی و مامیشیەوە گێڕاوەتەوە.[20]

تەمیم فەرموودەیەكی گێڕاوەتەوە كە پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) بینیوە دەستنوێژی گرتووە و بە ئاو مەسحی قاچەكانى كردووە.[21]

تەمیمی كوڕی سەعد(رضي الله عنه)

ئەم هاوەڵە ناوى تەمیمی كوڕی سەعدە و لە تەمیمیەكانە، وەك ئەندامى ناو وەفدى تەمیمیەكان هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو.[22]

تەمیمی كوڕی عەبدعەمر (رضي الله عنه)

ناوى تەمیمی كوڕی عەبدعەمرە، بەڵام زیاتر بە كونیەكەى ناسراوە كە ئەبوو حەسەنى ئەنصاریە،[23] لە پشتیوانانە لە مازنیەكان،[24] سەبارەت بە ناوى باوكیشی چەند رایەك هەیە، وەك عەمر یان عەبد عەمر یان عەبدقەیس.[25]

ئەم هاوەڵە كوڕێكی هەبوو بە ناوى عمارە كە فەرموودەى لە باوكیەوە گێڕاوەتەوە.[26]

ئەبووحەسەن هەم لە بەیعەتى عەقەبە و هەم لە غەزاى بەدریشدا بەشدارى كرد.[27]

ئەبووحەسەن دەڵێت جارێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ دەستەیەك لە هاوەڵاندا دانیشتبوو، كابرایەك هەستا و نەعلەكانى لەبیر چوو، كەسێكی تریش نەعلەكانى ئەوى خستە ژێر خۆی و شاردیەوە، كابرا هاتەوەو وتى نەعلەكانم دیار نین، خەڵكەكە وتیان نەماندیون، كابراى تر وتى من نەعلەكانى تۆم شاردەوە و بۆ یارى و گاڵتە وامكرد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (فكيف بروعة المؤمن)، ئەی چی دەڵێیت بۆ ترساندنى باوەڕدار، كابرا وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) سوێند بەوەى تۆی بە حەق ناردووە تەنها بۆ گاڵتە و گەمە ئەوەم كرد، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەی چی دەڵێیت بۆ ترساندنى باوەڕدار، سێ جار ئەوەى فەرموو.[28]

ئەبوو حەسەن دواى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و تا سەردەمى خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبوو طالیب لە ژیاندا مایەوە.[29]

 

تەمیمی كوڕی مەعبەد(رضي الله عنه)

ناوى تەمیمی كوڕی مەعبەدى كوڕی عەبد سەعدى كوڕی عامرە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان،[30] هاودەم بە مەعبەدى باوكى لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد.[31]

 

تەمیمی كوڕی یەزید(رضي الله عنه)

تەمیمی كوڕی یەزید لە هاوەڵە پشتیوانەكانە،[32] تەمیم دەڵێت چووینە مزگەوتى قوباء و پێغەمبەری خوایش (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى كردبوو موعاذ بەرنوێژییان بۆ بكات، ئەوانیش چاوەڕوانى بوون.[33]

تەمیمی كوڕی یەعار (رضي الله عنه)

ناوى تەمیمی كوڕی یەعارى كوڕی قەیسی كوڕی عەدی كوڕی ئومەییەیە،[34] لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان،[35] دایكی ناوى زوغەیبەى كچی رافیعە كە پووری سەعدى كوڕی موعاذ و ئەسعەدى كوڕی زورارەیە.[36]

ئەم هاوەڵەش لە غەزاى بەدر[37] و ئوحودیشدا بەشدارى كرد، دواى خۆیشی هیچ نەوەیەكى جێنەهێشت.[38]

تەمیمی مەولاى بەنى غەنەم (رضي الله عنه)

ئەم هاوەڵەش لە غەزاى بەدر و[39] ئوحودیشدا بەشدار بوو.[40]

 

تەمیمی مەولاى خراش (رضي الله عنه)

تەمیمی مەولاى خراشی كوڕی صممەى ئەنصاری یەكێكە لە هاوەڵان كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەكاتى برایەتى خستنە نێوان كۆچەران و پشتیوانان برایەتى خستە نێوان تەمیم و خەبابی مەولاى عوتبەى كوڕی غەزوانەوە،[41] تەمیم هاودەم بە مەولاكەى لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد،[42] هەروەها لە غەزاى ئوحودیشدا بەشدارى كرد، دواى خۆیشی هیچ نەوەیەكى جێنەهێشت.[43]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 372.

[2] -  أسد الغابة، ج1، ص 320.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 369.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص 320.

[5] - معرفة الصحابة لابن مندة، ج1، ص 328.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 369.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 369.

[8] - أسد الغابة، ج2، ص 451.

[9] - أسد الغابة، ج1، ص 321.

[10] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص 192.

[11] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص 192.

[12] - أسد الغابة، ج1، ص 321.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 369.

[14] - البداية والنهاية لابن كثير، ج7، ص 32.

[15] - أسد الغابة، ج1، ص 321.

[16] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص 195.

[17] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 370.

[18] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 345،  أسد الغابة، ج1، ص 322، الإصابة ، ج1، ص 370.

[19] - معرفة الصحابة لابن مندة، ج1، ص 321.

[20] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 370.

[21] - صحيح ابن خزيمة، الرقم 201، المعجم الأوسط للطبراني، الرقم 9506، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1215.

[22] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 371.

[23] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 371.

[24] - أسد الغابة، ج6، ص 79.

[25] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 89.

[26] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 89.

[27] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 89.

[28] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني.

[29] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 89.

[30] - أسد الغابة، ج1، ص 324.

[31] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج3، ص 1427.

[32] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 372.

[33] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1229.

[34] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 372.

[35] - أسد الغابة، ج1، ص 325.

[36] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 538.

[37] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 372.

[38] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 538.

[39] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 373.

[40] - أسد الغابة، ج1، ص 324.

[41] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 373.

[42] - أسد الغابة، ج1، ص 322.

[43] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 570.

 2371
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.