دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان بە پیتی (ع) دەستپێدەكات و زانیاری لەسەریان كەمە -2-

عەبدولقوددوس(رضي الله عنه)

ناوى عەبدولقوددوسى ئیسرائیلیەو گەنجێكی جوولەكە بوو، كاتێك نەخۆش كەوت و لە سەرەمەرگدا بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ سەردانى و داواى لێكرد موسڵمان بێت، ئەویش راى باوكى ویست، باوكى كە جوولەكە بوو پێی وت گوێ لە موحەممەد بگرە، ئەوەبوو ئەو گەنجە موسڵمان بوو و بە موسڵمانى كۆچی دوایی كرد.[1]

عەبدولمەلیكی كوڕی ئەبووبەكر (رضي الله عنه)

ناوى عەبدولمەلیكی كوڕی ئەبووبەكرەو هاودەم بە تەمیمی دارى چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[2]

عەبدى كوڕی زەمعە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدی كوڕی زەمعەى كوڕی ئەسوەدە، لە موسڵمانبوانى فەتحى مەككەیە.[3]

عەبدى كوڕی قەووال(رضي الله عنه)

ناوى عەبدی كوڕی قەووالە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود، لە غەزاى طائیفدا شەهید بوو.[4]

عەبیدەی كوڕی صەیفی (رضي الله عنه)

ناوى عەبیدەى كوڕی صەیفی جوهەنیە،[5] بەڵام ئەبوونوعەیم بە عوبەیدە ناوى دێنێت،[6] ئەم هاوەڵە كۆچی كردووە بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و داواى نزاى خێری لێكردووەو ئەویش نزاى بۆ كردووە.[7]

عەثامەى كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى عەثامەى كوڕی قەیسی بەجلیە، عەثامە دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (نحن أحق بالشك من إبراهيم و يغفر الله للوط لقد كان يأوي إلى ركن شديد[8] (ئێمە لە ئیبراهیم شیاوترین بە گومان، خوا لە لووط خۆش بێت كە خۆی دەدایە پاڵ پایەیەكی پتەو).

عەجراى كوڕی ماتع(رضي الله عنه)

ناوى عەجراى كوڕی ماتعەو دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە فەتحى میصردا بەشدارى كرد.[9]

 

عەداسی خزمەتكارى شەیبە(رضي الله عنه)

ناوى عەداسەو خزمەتكارى شەیبەی كوڕی رەبیعە بوو، خەڵكی نەینەوا بوو كە سەر بە موصڵ بوو، كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ طائیف و لەوێ ئازار درا، لەكاتى گەڕانەوەیدا عەداس چاوى كەوت بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و چووە خزمەتى و بە فەرمانى گەورەكەى بڕێك ترێی برد بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، كە گوێی لێگرت و زانى پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم)، خۆی دا بەسەریدا و ماچی دەكرد، هەر لەوێ بڕواى پێ هێنا.[10]

عەدائی كوڕی خالید(رضي الله عنه)

ناوى عەدائی كوڕی خالیدى عامیریەو لە دواى غەزاى حونەین هاودەم بە باوكى و حەرمەلەى براى چووە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو.[11]

عەدیەى كچی سەعدضي الله عنها)

ناوى عەدیەى كچی سەعدە، لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[12]

عەرابەى كوڕی ئەوس(رضي الله عنه)

ناوى عەرابەى كوڕی ئەوسە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، لە غەزاى ئوحوددا ویستی بەشدارى غەزاكە بێت، بەڵام لەبەر كەمى تەمەنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوی گێڕایەوە.[13]

عەرفەجەى كوڕی شورەیح(رضي الله عنه)

ناوى عەرفەجەى كوڕی شورەیحی ئەشجەعیە، عەرفەجە دەڵێت بیستم لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (من أتاكم وأمركم جميع على رجل واحد، يريد أن يشق عصاكم، أو يفرق جماعتكم، فاقتلوه[14] (هەركات لەسەر كەسێك كۆدەنگ بوون و كەسێك هات بۆ لاتان ویستی ریزتان پەرت بكات یان كۆدەنگیتان پەرت بكات ئەوە بیكوژن).

عەرفەجەى كوڕی ئەسعەد(رضي الله عنه)

ناوى عەرفەجەى كوڕی ئەسعەدە، لە سەردەمى نەفامیدا لە جەنگى كلابدا لووتى بەركەوت و بڕا، ئینجا لە زیو لووتێكی دروست كرد بەڵام بۆگەنى دەكرد، بۆیە پاش موسڵمانبوونى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مۆڵەتى پێدا لووتێكی زێڕین بۆ خۆی دابنێت.[15]

عەزرەى كوڕی مالیك(رضي الله عنه)

ناوى عەزرەى كوڕی مالیكەو هاودەم بە فەروەى براى هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو.[16]

عەطييهى كوڕی بوسر (رضي الله عنه)

ناوى عەطييهى كوڕی بوسرە، عەطييه دەڵێت عەككافى كوڕی وەداعە هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەی عەككافە ئەرێ ژنت هەیە؟ وتى نا، فەرمووى كەنیزەكیشت نیە؟ وتى نا، فەرمووى تەندروست و دەوڵەمەندیشیت؟ وتى بەڵێ، سوپاس بۆ خوا، فەرمووى (دەى كەوابێ تۆ لە برایانى شەیتانەكانیت، یان لە روهبانەكانى مەسیحیت تۆ لەوانیت، یان ئەگەر لە ئێمەیت ئەوە وەك ئێمە بكە، چونكە لە سوننەتى ئێمە هاوسەرگیریە، خراپترینتان زگورتیەكانتانن...).[17]

عەطييهى كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى عەطييهى كوڕی عەمرە، لە پشتیوانانەو لە رۆژی بیئر مەعوونەدا شەهید بوو.[18]

 

عەطييهى كوڕی عوروە(رضي الله عنه)

ناوى عەطييهى كوڕی عوروەى كوڕی سەعدە، یان دەوترێت كوڕی عەمر یان كوڕی قەیسە، دواتر لە شام نیشتەجێ بوو.[19]

عەطييهى كوڕی نوەیرە(رضي الله عنه)

ناوى عەطييهى كوڕی نوەیرەی كوڕی عامیرە، لە پشتیوانانە لە زورقیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[20]

عەفرائی كچی سەكەن (رضي الله عنها)

ناوى عەفرائی كچی سەكەنەو دایكی ئەسعەدى كوڕی زورارەیە كە هاوەڵێكی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو و پێشتر باسمان كردووە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[21]

 

عەففانى كوڕی بوجەیر (رضي الله عنه)

ناوى عەففانى كوڕی بوجەیر یان كوڕی عیتری سولەمیە، دواتر لە حیمص نیشتەجێ بوو.[22]

 

عەقرەبەی جوهەنى (رضي الله عنه)

ناوى عەقرەبەی جوهەنیەو باوكى بەشیرە كە ئەویش هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو، عەقرەبە لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[23]

عەقرەبی كچی سەلامەضي الله عنها)

ناوى عەقرەبی كچی سەلامەیەو چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[24]

عەقرەبی كچی موعاذضي الله عنها)

ناوى عەقرەبی كچی موعاذى كوڕی نوعمانەو لە پشتیوانانە، چووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و بەیعەتى پێداوە.[25]

عەكاشەى كوڕی ثهور (رضي الله عنه)

ناوى عەكاشەی كوڕی ثهورى كوڕی ئەصغەرە، كاربەدەستی بەردەستی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو تا وەفاتى كرد.[26]

عەككافى كوڕی وەداعە(رضي الله عنه)

ناوى عەككافی كوڕی وەداعە[27] یان كوڕی بیشری تەمیمیە.[28]

جارێك عەككاف هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەی عەككاف ئەرێ ژنت هەیە؟ وتى نا، فەرمووى كەنیزەكیشت نیە؟ وتى نا، فەرمووى تەندروست و دەوڵەمەندیشیت؟ وتى بەڵێ، سوپاس بۆ خوا، فەرمووى (دەى كەوابێ تۆ لە برایانى شەیتانەكانیت، یان لە روهبانەكانى مەسیحیت تۆ لەوانیت، یان ئەگەر لە ئێمەیت ئەوە وەك ئێمە بكە، چونكە لە سوننەتى ئێمە هاوسەرگیریە، خراپترینتان زگورتیەكانتان... ماڵت وێران عەككاف هاوسەر بگرە)، ئەویش وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەى ئافرەتێكم لێ مارە بكە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (كەریمەى كچی كولثومى حیمیەری دەكەم بە هاوسەرت).[29]

عەلەسى كوڕی ئەسوەد(رضي الله عنه)

ناوى عەلەسی كوڕی ئەسوەدەو هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[30]

 

عەلەسی كوڕی نوعمان (رضي الله عنه)

ناوى عەلەسی كوڕی نوعمانى كیندیەو هاودەم بە حیجر و یەزیدی براى هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[31]



[1] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 379.

[2] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 383.

[3] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 386.

[4] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 388.

[5] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 427.

[6] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 4293.

[7] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 4293.

[8] - مسند الشاميين للطبراني، الرقم 2472، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 5051.

[9] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 464.

[10] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 467.

[11] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 466.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص24.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 481.

[14] - صحيح  مسلم، الرقم 3532.

[15] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 4990.

[16] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 497.

[17] - مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 6703، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 14983، شعب الإيمان للبيهقي، الرقم 5222، ضعفه حسين سليم أسد في مسند أبي يعلى الموصلي.

[18] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 511.

[19] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 511.

[20] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 512.

[21] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص26.

[22] - أسد الغابة، ج4، ص 52.

[23] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 531.

[24] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 27.

[25] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج8، ص 27.

[26] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 533.

[27] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 535.

[28] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20897.

[29] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20897، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 6703،  والطرق المذكورة كلها لا تخلو من ضعف واضطراب.

[30] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 548.

[31] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 548.

 788
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2023 All Rights Reserved.
© Copyright 2023 All Rights Reserved.