دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (خوفاف) بووە

خوفافى غیفارى (رضي الله عنه)

ناوى خوفافى كوڕی ئیمائى كوڕی رەحضهى غیفاریە،[1] خۆی و باوكیشی هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون،[2] خوفافیش بەرنوێژ و وتاربێژی غیفاریەكانى دەكرد.[3]

كاتێك ئەبووسوفیان بیستى خوفاف موسڵمان بووە وتى ئەمشەو گەورەى غیفاریەكان لە ئایین هەڵگەڕایەوە.[4]

خوفاف لەگەڵ باوكیدا زوو زوو دەهات بۆ مەدینە بۆ خزمەتى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[5]

خوفاف لە حودەیبیەو بەیعەتى ريضواندا بەشدارى كرد.

خوفاف دەگێڕێتەوە جارێك لە دواى پێغەمبەرەوە(صلى الله عليه وسلم) نوێژی كردووە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نزاى لێخۆشبونى بۆ غیفاریەكان كردووە.[6]

خوفاف لە سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططابدا كۆچی دوایی كرد.[7]

خوفافى كوڕى نەضله(رضي الله عنه)

ناوى خوفافى كوڕی نەضلهى كوڕی عەمرە، وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە مزگەوت دانیشتبوو كە خوفاف هاتە خزمەتى و بە چەند دێڕە شیعرێك حاڵی خۆی بۆ باس كرد و موسڵمان بوو.[8]

 

خوفافى كوڕی عومەیر (رضي الله عنه)

ناوى خوفافى كوڕی عومەیرە، دایكی ناوى نودبەیە، كاتێك باپیرەى خوفاف هێرشی بردە سەر هۆزەكەى دایكی، نودبەی بە كەنیزەك گرت و دای بە عومەیری كوڕی، ئەوەبوو خوفافى بوو.[9]

خوفاف شاعیرێكی ناسراو و بەهێز بوو، موسڵمان بوو و لە فەتحى مەككەشدا بەشارى كرد و ئالآ بەنى سولەیم بەدەست ئەوەوە بوو،[10] لە غەزاى حونەین[11] و طائیفیشدا بەشدارى كرد.[12]

دواى وەفاتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە هەڵگەراوەكان دەركەوتن خوفاف بە چاكى لەسەر ئیسلامەتى مایەوەو تا سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططاب ژیا.[13]



[1] - أسد الغابة، ج2، ص 170.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج

[3] - أسد الغابة، ج2، ص 170.

[4] - أسد الغابة، ج2، ص 171.

[5] - أسد الغابة، ج2، ص 171.

[6] - صحيح مسلم، الرقم 1131، صحيح ابن حبان، الرقم 2008، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 16251.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 335.

[8] - دلائل النبوة للبيهقي، الرقم  548،معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهانى، الرقم 2347.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 336.

[10] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج4، ص 275.

[11] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 336.

[12] - أسد الغابة، ج2، ص 172.

[13] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 336.

 1208
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.