دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (سەلیم) بووە

سەلیمی كوڕی ثابت (رضي الله عنه)

ناوى سەلیمی كوڕی ثابتى كوڕی وەقشە، لە پشتیوانانە، لە غەزاى ئوحود و خەندەق و خەیبەردا بەشدارى كرد و لە خەیبەردا شەهید بوو.[1]

سەلیمی كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى سەلیمی كوڕی حارثه، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان لە بەنى نەججار، ئیبن ئیسحاق دەڵێت یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[2]

سەلیمی كوڕی عەقرەب(رضي الله عنه)

ناوى سەلیمی كوڕی عەقرەبە، لاى هەندێك لە مێژوونوسان باسی هاتووە كە یەكێك بووە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[3]

 

سەلیمی كوڕی عەمر (رضي الله عنه)

ناوى سەلیمە یان بە سولەیمانیش هاتووە، سەبارەت بە ناوى باوكیشی هەریەك لە عمر و عامیر هاتووە، ئەم هاوەڵە لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى بەیعەتى عەقەبەو دواتریش لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[4]

سەلیمی كوڕی قەیس(رضي الله عنه)

ناوى سەلیمی كوڕی قەیسی كوڕی قەهدە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان لەبەنى نەججار، دایكی ناوى ئومموسولەیمی كچی خالیدە.[5]

سەلیم لە غەزاى بەدر و ئوحودو خەندەق و هەموو غەزاكانى تردا بەشدارى كرد.[6]

سەلیم لە خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففاندا وەفاتى كرد.[7]

سەلیمی كوڕی قەیسی ئەنصارى (رضي الله عنه)

ناوى سەلیمی كوڕی قەیسی كوڕی لەوذانە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود.[8]

سەلیمی كوڕی میلحان (رضي الله عنه)

ناوى سەلیمی كوڕی میلحانە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدرو لە ئوحودیشدا بەشدارى كرد، دواتریش لەگەڵ حەرامى برایدا لە بیئر مەعوونەدا بەشدار بوو و تیایدا شەهید بوو.[9]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 167.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، 3، ص 167.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، 3، ص 169.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، 3، ص 169.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 489.

[6] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 489.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، 3، ص 169.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 169.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج3، ص 169.

 1537
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.